سەرەتا / ئەدەب / ئەدەبی منداڵان / ئۆپەرێتی: لە پێناو پارێزگاری لە ژینگە

ئۆپەرێتی: لە پێناو پارێزگاری لە ژینگە

نوسینی : عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
………………………….
منداڵی یەکەم:
ھـــــەمیشە پارێزگــــاری…..لــە ژینگــــەی کوردستانم
بـــە ئـــــەرکێکی پیرۆزی …..ســـــەر شانی خۆم  دەزانم
ھەموو:
ھەمیشە پارێزگـــــاری…..لە ژینگەی  نیشتمانمان
ئـــــەرکێکی زۆر گرنگە…..دەکەوێتە سەرشــانمان
منداڵی دووەم:
حەزدەکەم ھەمــــوو کەسێک…..بـــــۆ ژینگە وەک من وابێ
وشیاربێت و زانیـــــــاریی…..دەربــــــارەی ژینگە لابێ
ھەموو:
زۆر حــەز دەکەین بۆ ژینگە…..گشت کەس وەک ئێمە وابێ
وشیاربێت و زانیـــــاریی…..دەربــــــارەی ژینگە لابێ
منداڵی سێیەم:
لـــەنێو شــــار و لادێدا…..لە کێڵگە و بــاخ و بێستان
سەرچــــاوەی ڕوبار و ئاو…..دەپارێزین  بە ھەمـــووان
منداڵی چوارەم:
 باڵندە و گیانلـــــەبەری…..کێوی لــــە   دەشت ولە دەر
دەبێ ڕێی پــــارستنیان ……پێکــەوە بگرینە بــــــەر
منداڵی پێنجەم:
ئەوان   ھاوسەنگیی ژینگە…..ڕادەگرن زۆر بە جـــوانی
بۆ ئەم سروشتەی ئــێمە…..بوون بەھۆی ئـــاوەدانی
منداڵی شەشەم
وەرزی زستان ئەو کـاتەی…..بـەفرێکی زۆر دەبــــارێ
 زەوی داپـــــــۆشێت و …..سپی دەبێ بەجــــــارێ
ئاژەڵی ئـــــەو کێوانە……بــەدوای خـۆراکدا وێڵن
ناچــارن لە بــرساندا ……لانــە و شوێنیان جێبێڵن
منداڵی یەکەم:
ئێمـەی مرۆڤ دەتـــوانین……سەمون و گەنم و نــــان
لەگەڵ پاشماوەی خۆراک…….ببەین و داینێین بۆیــان
 ٢٧/١/٢٠٢٠

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی