پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / “ئەزموون” لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی “لیدز”ی بەریتانیا و “لیدێن”ی هۆڵەندا

“ئەزموون” لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمی “لیدز”ی بەریتانیا و “لیدێن”ی هۆڵەندا

مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی” لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدێن” لە هۆڵەندا و سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدز” لە بەریتانیا باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار بەشدارە.فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد“شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش”، بەرهەمی هاوبەشیهەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی نمایشی “فیلمە بڵیندە سینەماییەکان” لە شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدێن” Leiden لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا و لە درێژەدا ئامادەبوونە جیهانییەکانیدا لە سی وپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدز” Leeds لە وڵاتی بەریتانیا باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار بەشدارە.فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدێن” LIFF کە ساڵی 2006 دامەزراوە، بە یەکێک لە فێستیڤاڵە فیلمە پێشڕەوەکان لە هۆڵەندا دێتەئەمار و فیلم گەلێک نمایش دەکات کە تیایدا سنووری نێوان سینەمای ئەم وڵاتە و ڕەوتی سەرەکی سینەما لە سەرتاسەری جیهان بخاتە بەر لێکۆڵینەوە.شازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدێن” بە نمایشی زیاتر لە 100 فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی وەکوو؛ نمایشی “فیلمە بڵیندە سینەماییەکان”، بەشی “پێشبڕکێی کورتە فیلم”، بەشی “دەرەوەی پێشبڕکێی کورتە فیلم”، بەشی “گێژکردن” BONKERS و … لە ڕۆژانی 28ی ئۆکتۆبەر تا 7ی نۆڤەمبەری 2021 لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو.“ئەزموون” لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەکانی خۆیدا لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدز” Leeds لە وڵاتی بەریتانیا و باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار بەشدارە و لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە کاتژمێر 5:45ی ئێوارێی ڕۆژی دووشەمە 8ی نۆڤەمبەری 2021 نمایشکرا و لە درێژەدا لە کاتژمێر 4:15ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 10ی نۆڤەمبەری 2021 وهەروەها لە کاتژمێر 1:15ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 11ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری لیدز، دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لیدز” LIFF لە لایەن ئەنجوومەنی شاری لیدز و ڕێکخراوەی فیلمی بەریتانیا و بە نمایشی کۆمەڵێک بەرهەم لە سینەماکارانی وڵاتانی دنیا لە ڕۆژانی 3 تا 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری لیدز لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.ئەم فێستیڤاڵە، یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە سینەماییەکان لە بەریتانیا دێتەئەژمار کە دوای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “لەندەن”، گرینگترین فێستیڤاڵی ئەم وڵاتەیە. لەم فێستیڤاڵەدا کۆمەڵێک بەرهەم لە فیلمسازە بەهرەمەندە نوێیەکان، داهێنەرەکان و بەرچاوەکان و هەروەها ئەو فیلمانەی کە تا ئێستا لە بەریتانیا نمایش نەکارون، هەڵدەبژێرێت و بە نمایش کردنی ژانڕە جۆراوجۆرەکان لەوانە: خەیاڵاویی، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن، بەشێکی کاریگەر و بایەخداری هەبووە لە ناساندنی بەهرەمەندانی پیشەی فیلم و سینەما.“ئەزموون” بەرهەمی کۆمپانیای “میتۆس فیلم”ی بەڕلین و کۆمپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.بۆ زانیاری زیاتر:https://www.leedsfilm.com/https://www.liff.nl/en/لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_linkلاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.

دەربارەی Mansour Jahani