نــوێ

ئەمشەو

ھاوار تەیب

میوانێک دەبم لە جنسی پەشمەک و

لە سیحری باران

میوانێک لەگەڵ خۆیدا

هەموو دالێک بسپێرێ بە لێوێک کە مەدلوولترە لە حەزە

ئاشیفتەترە لە وجوود.

میوانێک

بە تامی ماچ و ئاڵوودە لە ترس

خەیاڵتر لە یەقینی ئەو مەودایانەی

دووری پەی پێی نەبردوون،

میوانێ سەراپای بۆ پێکەنینێک و

بۆ وجوودی سڵاوێک

گریان پڕە لە ئاونگی سەر پەڕەی دڵی

تۆش خەیاڵتر لە دانیشتن و

بڤەکردنی هەموو شت تا سووتانی میوان لە پەیڤی یاردا.

میوانێک

تا ڕژانی خەیاڵ و

کۆکردنەوەی وجوود بەدیار تێکشکاندنی شەرمەوە

میوانێ لە یادەوری تۆدا

ماچێکی شیرین و

تۆ لە یادەوەری میواندا

یەقینێکی پەمەیی.

ڕانیە

ھاوار تەیب

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.