سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە / به‌رده‌كان

به‌رده‌كان

شیعری شاعیری گه‌وره‌ : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی**

له‌ عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

به‌ردێك له‌ سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێ
به‌ سه‌ر شاخی ئازاره‌كان  هه‌ڵده‌كشێ
سه‌رده‌كه‌وێ
دێته‌خواره‌وه‌
له‌ بازنه‌یه‌كدا ، ئاسۆش تاریكه‌ ،
عه‌مار هاواركه‌ی به‌ند ده‌كات  (1)
سیزیف به‌رده‌وامه‌ ،  دۆراوه‌ وه‌ك  لاستیكی لێهاتووه‌ (2)

*****
پادشا له‌ سێبه‌ر دانیشتووه‌ چاودێری ده‌كات
لێدانی دڵ ده‌ژمێرێ
روناكی چاو
سوچه‌كانی  خه‌ونه‌كان
سیخوره‌كه‌ راپۆرته‌كه‌ی  ده‌خوێنێ
باسى لیستی سه‌فه‌ركردن ده‌كات

*****

به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌ ماچی كرد ؟
ژماره‌ی ده‌مه‌كان نازانرێت

هاوشێوه‌كانیشی

*****

به‌ردێك   له‌ سه‌ر سنگی لاوازی

سوممیه‌یه (3)‌
چه‌ند قورسه‌ !

چه‌ند بێهێزه‌!
گوێ ده‌گرێ
ــ  ئه‌وه‌ی بێگوناحه‌
با به‌رد فرێبدات !

*****

گوێت له‌ ده‌نگێكه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ (4)
له‌ پشت جوزه‌له‌كانی مانه‌وه‌ (5)
ـــ  ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ده‌جه‌نگین

به‌رگه‌ ده‌گرین
به‌ردباران

بارقورسى

له‌ گه‌ل قورسى به‌رده‌كان ئاشناین
28/3/2021

** ژماره‌یه‌كی زر له‌ نووسه‌ران و رۆشنبیران ده‌ڵێن شاعیری لێهاتوو به‌توانا عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی جێی شانازی گه‌لی عێراقه‌ به‌ گشتی و گه‌لی كوردستانه‌ به‌ تایبه‌تی وه‌ك مامۆستایه‌كی دیاری بواری په‌روه‌رده‌و نووسه‌رێكی گه‌وره‌و شاعیرێكی  دره‌وشاوه‌و به‌ تواناو رۆژنامه‌نووسیكی سه‌ركه‌وتوو سونبولێكی شیعره‌ چونكه‌ خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به‌ جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو.خاوه‌نی چه‌ندین كتیبه‌ و، به‌رده‌كان له‌ ساڵی 1994 نووسراوه‌و  له‌ كتێبی ( علی اثیر الجلید) وه‌رگیراوه‌.

شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی له‌ كوردانی فه‌یلییه‌ و له‌ ساڵی 1942 له‌ گه‌ركی باب الشیخ له‌ به‌غدا له‌ دایكبووه‌ وكۆلیجی ( الادابی) به‌شی زمانی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی 1964 ته‌واو كردووه‌و ماوه‌ی 25 ساڵ مامۆستای ئاماده‌یی بووه‌ له‌ پاریزگاری  الحله‌ و به‌غدا.

تێبینی :

  • عه‌مار : كوری یاسر یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌سحابه‌كان.
  • سیزێف : Sisyphus  كابرایه‌كی فێڵبازو بوو،له‌به‌ر گومرایی  سزا درا به‌ردێك له‌ دامێنی شاخێك بباته‌ سه‌ره‌وه‌ و كه‌ گه‌یشته‌ لوتكه‌ به‌رده‌كه‌ بۆ دامێنی شاخه‌كه‌ به‌رده‌بێته‌وه‌و و به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ر له‌ نوێ هه‌مان كار ده‌كات و بوو به‌ سزایی تا ماوه‌. له‌ پاش هیلاكی دراوه‌ به‌ زه‌وییدا وه‌ك تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌خوولێته‌وه‌.
  • سوممه‌یه‌ : كچی خه‌یات یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌سحابه‌كان” ئافه‌ره‌تێكی لاواز بوو ئه‌بو جه‌هل رمێكی دا له‌ دڵیی كوشتی و، سوممه‌یه‌ دایكی عه‌ماره‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكراوه‌.
  • ده‌نگێكی روون.
  • جوزه‌له‌ یان به‌ گه‌رمیانی دووزه‌له‌ وه‌ك له‌ دێرزه‌مان وتراوه‌ : مزامیر ێال داوود.

 

دەربارەی Ahmed Rajab