سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / به‌شی “ئیسپاتلایت”ی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلیناله‌ له‌ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران

به‌شی “ئیسپاتلایت”ی فێستیڤاڵی فیلمی به‌رلیناله‌ له‌ فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران

مەنسوور جیهانی ـ بۆ یه‌که‌مین جار، به‌شی “ئیسپاتلایت”ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، چوار کورته‌ فیلمی له‌ ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران نمایش کرد.

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین چه‌ند ساڵێکه‌ که‌ به‌رنامه‌یه‌کی نمایش کردنی تایبه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی کاتی دیاریکراوی ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ژێر ناونیشانی “ئیسپاتلایت” Spotlight به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌مساڵیش ئه‌م داڕێژه‌یه‌ ده‌ست پێده‌کات و به‌ نمایش کردنی کورته‌ فیلمه‌کان له‌ ئێران و باشووری ئاسیا هاوڕێ ‌بوو.

سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران میوانداریی به‌رنامه‌ی “به‌رلیناله‌ ئیسپاتلایت: کورته‌ فیلمه‌کانی” Berlinale Spotlight: Short Films کرد که‌ به‌ نمایش کردنی 4 کورته‌ فیلم به‌ڕێوه‌چوو و له‌ لایه‌ن “سیمۆنه‌ ئیسپاتی” Simone Späni یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین ناسێندرا و ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ به‌شی کورته‌ فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین، ره‌وتی هه‌ڵبژاردن و چوارچێوه‌ی کورته‌ فیلمه‌کان هاته‌ ئاخاوتن و وڵامی پرسیاره‌کانی به‌رده‌نگه‌کانیدا‌وه‌.

 

“ئانا هه‌نکل ـ دۆنێرئیسمارک” Anna Henckel-Donnersmarck سه‌رۆکی به‌شی رکابه‌ریی کورته‌ فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی: کورته‌ فیلمه‌کان هه‌رده‌م، جێگه‌ و پێگه‌یه‌کی گرینگیان له‌ به‌رلیناله‌ هه‌بووه‌ و به‌رده‌نگه‌کان سه‌رسامی پێچیده‌یی و دژوارییه‌کانی ناوه‌رۆکی و پێکهاته‌یی خۆی ده‌کات. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ له‌ سنووره‌کانی پێناسه‌کراو بۆ ژانره‌کانی سینه‌مایی و هێما و ئولگووه‌ فیکرییه‌کان که‌ له‌وه‌ پێش دیاریی کراون، تێده‌په‌ڕن. به‌رنامه‌ی “به‌رلیناله‌ ئیسپاتلایت” له‌ ئێران و باشووری ئاسیا به‌رده‌نگه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆربه‌جۆریی و داهێنان و تازه‌گه‌ریی هونه‌ریی له‌ به‌شی کورته‌ فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین بانگهێشت ده‌که‌ن.

 

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ئه‌مساڵ 4 کورته‌ فیلم له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا‌ له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کێبڕکێ نمایش کرد که‌ هه‌موویان پێشتر له‌ فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین نمایش کرابوون. ئه‌م فیلمانه‌ پێکهاتووه‌ له‌؛ “سه‌یاره واته‌ ئه‌ستێره‌‌ی سیگما ∑” Planet Sigma له‌ ده‌رهێنانی “مۆمۆکۆ سێتۆ” Momoko Seto به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی 2014 به‌ ماوه‌ی 12 خوله‌ک، “ئاواته‌ باشه‌کان” Wishing Well له‌ ده‌رهێنانی “سیلویا شێدلبۆئێر” Sylvia Schedelbauer به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2018 به‌ ماوه‌ی 13 خوله‌ک، “ئاگر ده‌گرێت” Prendre Feu له‌ ده‌رهێنانی “میشێل سۆڤێز” Mickaël Soyez به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی 2019 به‌ ماوه‌ی 26 خوله‌ک و “به‌بری تاسمانی” Le Tigre de Tasmanie له‌ ده‌رهێنانی “وه‌رجین کیتۆن” Vergine Keaton به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌ ساڵی 2018 به‌ ماوه‌ی 14 خوله‌ک له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا نمایش کرد.

“سیمۆنه‌ ئیسپاتی” له‌دایکبووی شاری زووریخ و گه‌وره‌بووی به‌شی ناوه‌ندی وڵاتی سویسڕایه‌. ئه‌و له‌ به‌شه‌کانی فیلمسازی، زمانناسی، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڵمانی و مێژووی هونه‌ر له‌ زانستگای زووریخ وانه‌ی خوێندووه‌. ئه‌و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی کورته‌ فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلینه‌ و ماوه‌یه‌ک به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی وینتێرتۆر و فێستیڤاڵه‌ پڕبایخه‌کانی دیکه‌ بووه‌. ئه‌و بێجگه‌ له‌ به‌رنامه‌داڕشتن وه‌کوو راوێژکاری فێستیڤاڵه‌کان زیاتر له‌ وڵاتی سویسڕا و شاره‌کانی زووریخ و ژنێڤ، به‌رلین له‌ ئه‌ڵمانیا و شاری کیکالی له‌ وڵاتی رواندا چالاکی ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا کۆمپانیایه‌کی فیلمی سه‌ربه‌خۆی له‌ژێر ناونیشانی “کۆکوون پرۆداکشێن” Cocoon Productions له‌ شاری زووریخ دامه‌زراندووه‌ که‌ ئه‌نکۆباتۆرێک بۆ سیناریۆنووسانی ئه‌فریقای باشوورییه‌. ئه‌و وردبوونه‌وه‌ی جیدی له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی جۆراوجۆری فیلمه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه‌.

 

ڕاگەیاندنی گشتیی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران.

دەربارەی Mansour Jahani

هەروەها ببینە

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ نمایش کردنی 140 فیلم له‌ 25 وڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مەنووچێهر جیهانی ـ “سه‌یدسادق مووسه‌وی” ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران …