بەفر و یاری

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

پڕوشــەی بەفـــر

سپی وەک شـەکــر

شــــاری داپـۆشی

بوو بە ھـۆی خۆشی

منیش دەسـتــوبرد

خۆم ئامـادە کـــرد

بینیم مــــنداڵان

ھـاتوون بۆ کـۆڵان

ئـەوانیش وەک مـن

شــــاد و دڵخـۆشن

ھاتوون بەشـدار بن

لەیاریکـــــــردن

@@@

ھـەتا توانیمـان

تێر یاریمـان کرد

لەوێ خۆشـــترین

کاتمان بەسەر برد

20/12/2016

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

لەگەڵ باوکم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی لەگەڵ باوکـم یاری دەکــەم کاتێکی خۆش بەسـەر دەبەم ئەو کاتــانەی لەلای ئەوم …