سەرەتا / هەمەڕەنگ / بەناوی ناسری ڕەزازیەوە پارە کۆدەکرێتەوە ئەمیش لێی بێئاگایە ..

بەناوی ناسری ڕەزازیەوە پارە کۆدەکرێتەوە ئەمیش لێی بێئاگایە ..

چەند ڕۆژێکە لێرە و لەوێ کەسێک بەناوی حوسەینی کەریمی کەمپینێکی دەست پێکردووە و لە ڕێگەیەوە پارە کۆدەکاتەوە. کەمپینەکە بەناوی ناسری ڕەزازیەوە دانراوە و هونەرمەند ڕەزازیش بێئاگایی خۆی لێدەردەبڕێت و  دەڵێت “هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە”.

ڕەزازی لە ڕێگەی فەیسبووکەکەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داواش لە هەموو هاوڕێ و فانەکانی دەکات لای خۆیان بڵاوی بکەنەوە.

دەقی ڕونکردنەوەکەی ڕەزازی:

بەڕێزان، دۆستان و ھاوڕێیان و لایەنگرانی دڵسۆزی من، کابرایەک کە ناوی حسەین کەریمی یە، لە سەر تۆڕی ئینتێرنێت، کەمپینگێکی بەناوی منەوە داناوە و پارە لە خەڵک وەردەگرێت. تکایە ئەمە ھیچ پێوەندییەکی بە منەوە نییە و تەنیا بۆ ناوزڕاندنی منە. من نە دەیناسم نە دەزانم کێیە! من ئەمشەو بە دەنگ و ڕەنگ شیکردنەوەیەک لەسەر ئەم کارە نالەبارە دادەنێم و زیاتر ڕوونی دەکەمەوە کە مەبەستی ئەمانە چییە و دەستی چ لایەنێکی لە پشتەوەیە. تکایە ھاوڕێیان ھەمووتان بڵاوی بکەنەوە. سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز!

ناسر ڕەزازی

 

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.