پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / بە “ئەزموون” هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” دەکرێتەوە

بە “ئەزموون” هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” دەکرێتەوە

مەنسوور جیهانی ـ بە نمایشی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانیسینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی” هەشتەمین خولی فێستیڤاڵینێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” بە فەرمی دەست پێدەکات.فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد“شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش”، بەرهەمی هاوبەشیهەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ دوای بەشداریی لە بەشی“پێشبڕکێی سەرەکی” Crystal Globe لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵینێودەوڵەتی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” لە وڵاتی کۆماری چیک و بەدەستهێنانیخەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ڕخنەگرانی فیلم “فیپێڕشی” FIPRESCI ئەمڕووداوە گرینگ و پلە یەکەی سینەمای جیهان و هەروەها نمایش لە بەشی“پێشبڕکێی سەرەکی” نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تیرانا”Tirana لە وڵاتی ئەڵبانیا و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەمڕووداوە گرینگە سینەماییە باوەڕپێکراوەی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar®qualifying؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە کاتژمێر 6ی ئێوارێیڕۆژی دووشەمە 15ی نۆڤەمبەری 2021 لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی هەشتەمین خولیفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” لە هۆڵی “کۆنگرە” لە زانکۆی دهۆکدەچێتە سەر پەردەی سینەما و هەروەها لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیپێنجشەمە 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە دووهەمین سانسی خۆیدا لەم ڕووداوەسینەماییە نمایش دەکرێت.فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” کە بە یادی “یەڵماز گۆنای” دەرهێنەرناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی“کان”ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرەکوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگینێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی بە نمایشی 94فیلم لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم وبەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشیپێشبڕکێی “سینەمای جیهان”، بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی”، بەشی“ڕوانینێک بە سینەمای جیهان”، بەشی “پانۆڕامای سینەمای کوردی”، بەشی“نمایشی تایبەت” و … لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی“کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک و هەروەها لە هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی “مازیمۆڵ” لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.“ئەزموون” بەرهەمی کۆمپانیای “میتۆس فیلم”ی بەڕلین و کۆمپانیای “مەستیفیلم”ی سلێمانی کە بە پاڵپشتی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتیهەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی “ئاڕت هوود”ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.لەم فیلمە سینەماییەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەئەوموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵچەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاوانجەماڵ، ڤینا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی،نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان، حەمە ڕەشید هەرەس و یاناتوانا.بۆ زانیاری زیاتر:http://www.duhokiff.com/لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_linkلاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.

دەربارەی Mansour Jahani