سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی بالیوودی 2021ی بەدەستهێنا

توورەج ئەسڵانی خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی بالیوودی 2021ی بەدەستهێنا

مەنسوور جیهانی ـ “توورەج ئەسڵانی” بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی “مالیخوولیا” خەڵاتی باشترین وێنەگریی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بالیوود”ی 2021 لە وڵاتی هیندستانی بەدەستهێنا.

فیلمی سینەمایی “مالیخوولیا” Melancholia لە دەرهێنان و بەرهەمێهنانی “موڕتەزا ئاتەش زەمزەم”، لە وێنەگرتنی سینەماکاری کورد “حەسەن ئەسڵانی” و لە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی سینەماکاری ناوداری کورد “توورج ئەسڵانی” لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بالیوود” Bollywood لە وڵاتی هیندستان چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن و لەوحەی ڕێزلێنانی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بە “توورج ئەسڵانی” سینەماکاری داهێنەر و نوێخوازیی کورد بەخشرا.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بالیوود” بریتی بوون لە: “ئاشوک ڕێنە” Ashok Rane دەرهێنەر و ڕخنەگری سینەما لە وڵاتی هیندستان ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران، دکتۆر “ئاشوک میشرا” Ashok Mishra سیناریۆنووس و مامۆستای زانکۆ لە وڵاتی هیندستان، “ئامیت ڕای” Amit Rai دەرهێنەر لە وڵاتی هیندستان، “تۆقیر ئەحمەد” Tauquir Ahmed ئەکتەر و دەرهێنەر لە وڵاتی بەنگڵادیش و خاتوو “ماریان بۆرگۆ” Marianne Borgo ئەکتەر لە وڵاتی فەڕەنسا.

دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بالیوود” لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی و بە هەڵسەنگاندنی بەرهەمە سینەماییەکان، بەڵگەفیلم، کورتە فیلم، سیناریۆ، موزیک ڤیدیۆ، فیلمە هیندییەکان و … لە سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە ڕۆژانی 12 تا 14ی دیسەمبەری لە شاری بەمبەئی لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاری زیاتر:

www.bollywoodinternationalfilmfest.com

دەربارەی Mansour Jahani