سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / توورەج ئەسڵانی: هیوادارم لە شارە کوردییەکان کارخانە سازبکرێت و کۆڵبەرەکان کاریی تێدابکەن

توورەج ئەسڵانی: هیوادارم لە شارە کوردییەکان کارخانە سازبکرێت و کۆڵبەرەکان کاریی تێدابکەن

تیزێری فیلمی “نانی پیرۆز” بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا” بڵاوکرایەوە

مەنسوور جیهانی ـ “توورەج ئەسڵانی” بەرهەمهێنەری فیلمی کوردیی “نانی پیرۆز” لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا” گوتی: کەسانی ئەم فیلمە، هێزیی کارن و هیوادارم لە شارە کوردییەکانی سەر سنوور؛ کارخانەکان سازبکرێن و کۆڵبەرەکانیش لەوێی سەرقاڵی کارکردن بن.

 

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نا

ن مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie؛ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، کاتژمێر 9ی شەوی هەینی 20ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی فیزیکی لە سینەما “چاوی 2” و هەروەها لە کاتژمێر 7ی ئێوارێی ڕۆژی سێشەمە 24ی نۆڤەمبەری 2020 لە بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان” Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ “ئیدفا” IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا و لە درێژەدا کۆڕیی پرسیار و وڵام بە بەشداریی “توورەج ئەسڵانی” بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە و خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمە کوردییە لە ڕێگای تۆڕیی ئەنتەڕنێتەوە بەڕێوەچوو.

 

“توورەج ئەسڵانی” بەرهەمهێنەری فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” سەبارەت بەم بەرهەمە کوردییە گوتی: ئەم فیل

 

مە ژیان و چەرمەسەرییەکانی کاریی کۆڵبەڕە کوردەکان دەخاتەڕوو کە قۆناغی کار بۆ ئەم وزانە بوونی نییە و ئەوان بەناچار، بۆ بژێویی ژیانی خۆیان ئیشی سەخت و نائەمنی کۆڵبەریان هەڵبژاردووە.

 

گوتیشی: کۆڵبەڕەکان کەسانێکن کە لە شوێنی ژیانی خۆیاندا و لە سنووریی ئێران و هەرێمی کوردستان بە ناچار و بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار، مەجبوورن کۆڵبەریی بکەن و بارەکانی سەر کۆڵیان لە ڕێگا دوورودرێژ و ئاستەنگەکان و هەروەها شاخ و کێوەکانی کوردستانی ئێرانەوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان هەڵدەگرن و بۆ بەدەستهێنانی بژێویی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان ئەم کارە چەتوونە ئەنجامدەدەن.

 

بەرهەمهێنەری فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” سەبارەت بە درێژخایاندنی ئەم بەرهەمە کوردییە گوتی: لە سازکردنی بەرهەمە دیکۆمێنتارییەکاندا، هەندێک بابەت هەیە کە دەرهێنەرەکان دەبێت لەگەڵیاندا ژیان بەسەربەرن؛ ڕەوانشاد “رەحیم زەبیحی” زیاتر لە 10 ساڵ لەگەڵ ئەم کۆڵبەرانەدا ژیا. هەر بەم هۆیەوە “نانی پیرۆز” یەگجار زۆر باوەڕپێکراوە و هیچ دەستێوەردانێکی تێدانییە و بەڕاستی بەرهەمێکی دیکۆمێنتاریی دێتەئەژمار. لایەنگریشی تیایدا بوونی نییە؛ نە ڕەش و نە سپی، ڕاستگۆیانە سەبارەت بە سنوور و هەروەها کاریی دژوار و پڕووکێنەریی کۆڵبەری لەگەڵ بینەرەکەی خۆی دەدوێت.

 

ئەسڵانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕوانینی سیاسی لە بواریی سینەمادا گوتی: ئەم فیلمە تا ڕادەی پێویست قسەی خۆی دەکات؛ بە مەرجێک کە بینەرەکەی بە شێوەی دروست پەیامەکەی خۆی لێوەربگرێت. هێماکان لە “نانی پیرۆز”دا بوونیان هەیە کە پێویست بەوە ناکات من وەکوو بەرهەمهێنەر، ئەوان شیبکەمەوە و بڕوام بە ڕوانینی سیاسی نییە؛ چونکە فەرهەنگ و هونەر، ئەوەندە پلە و پایەی لە سیاسەت بەرزترە کە نابێت لەگەڵ سیاسەت پیسی بکەین. بەڵام کێشە و گیروگرفتەکانی کوردەکان لە هەموو بوارەکاندا دەتوانرێت لە ڕێگای دەزگا ڕاگەیاندنە جۆراوجۆرەکان و هەروەها تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێوشوێنی بگرین.

 

گوتیشی: “نانی پیرۆز” نوێنەریی خەڵکێکە کە ئێمە لەم بەرهەمەدا، ژیانی ئەوان دەبینین و هەڵسەنگاندن بۆ بینەر دەگەڕێتەوە کە ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە دەبینێت.

 

بەرهەمهێنەری فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” سەبارەت بە پێگە و کاریگەریی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا” گوتی: بەداخەوە ئێستاکە “ڕەحیم زەبیحی” لە نێوانماندا نییە، بۆخۆی دەیزانی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا” تا چ ڕادەیەک ڕووداوێکی گرینگ و پڕبایخە؛ نە بە هۆی وەرگرتنی خەڵات و بەدەستهێنانی ناونیشان و شانازیی، بەڵکوو بەرهەمە دیکۆمێنتارییەکان لەوێدا زۆر بە باشی دەبینتدرێت و لەڕاستیدا بۆ بابەتی لەم چەشنە فریاڕەسی نەتەوە زوڵملێکرا و ڕەنجەڕۆکانە. چونکە ئەم جۆرە نەتەوانە هەمیشە بەڕاستگۆیی و وزەوە کاردەکەن؛ بەڵام لە شوێنی ژیانی خۆیاندا هیچ دەرفەتکێکی کارکردنیان نییە کە لەوێدا سەرقاڵی کارکردن بن و بەناچار، بۆ وەدەخستنی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان، ئاوارەی کێوەکان بن و هەندێک جاریش بەداخەوە گیانی خۆیان لەسەر کاریی سەخت و بێڕەحمی کۆڵبەریی بەخت دەکەن.

 

“توورەج ئەسڵانی” لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە: هیوادارم کە ساڵی داهاتوو لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا” فیلمێک لە سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا ببینین کە تیایدا هیچ کەسێک کۆڵبەریی ناکات و ژیانێکی ئاسایی هەیە و خۆشیی ئەوان ببینین. کەسانی ئەم فیلمە هێزیی کارن و هیوادارم لە شارە کوردییەکانی سەر سنوور؛ کارخانەکان سازبکرێن و کۆڵبەرەکانیش لەوێی سەرقاڵی کارکردن بن.

 

“نانی پیرۆز” لە درێژەی نمایشەکانی خۆیدا لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی “ئیدفا”، کاتژمێر 21:30 شەویی سێشەمە 30ی نۆڤەمبەری 2020 بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت و تیزێری ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە هاوکات لەگەڵ نمایش لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەدا بڵاوکرایەوە.

 

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت”ـە.

 

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ “ئیدفا”، گرینگترین فیستیڤاڵی دێکۆمێنتاریی جیهان دێتەئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و فیزیکی و بە نمایشی بەرهەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی “فیلمە بڵیندەکان”، بەشی پێشبڕکێی “فیلمە نیوە بڵیندەکان”، بەشی پێشبڕکێی “دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان”، بەشی پێشبڕکێی “منداڵان و دیکۆمێنت”، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Luminous، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Frontlight و … لە ڕۆژانی 16ی نۆڤەمبەر تاکوو 6ی دیسەمبەری 2020 لە شاری ئەمستڕدام لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” بریتین لە:

نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: محەمەد خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie، ساڵی بەرهەمهێنان: 2020.

 

تیزێری فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز”، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌وانه کراوه.

 

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز”.

دەربارەی Mansour Jahani