نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / تەمەنی بەهارم

تەمەنی بەهارم

بەباڵای سەختی پایز ژینم ژیانم
پێدەکا
تاوانە باخی بەھارت ناخی بەھارم
پێشێل دەکا

بنیادی کۆشکی عشق بڕیارمان
بوو
پیتی ئازادی ژیانم بەخەیاڵ
نەخشێندرابوو

پێخەفی خەوم ئاوریشم و
خۆشیەکانم پیتێندرابوو

ژیان لەچەشنی عەسەل ووشەی یارم
گوڵ ئاسا لەباخی کۆشک
ڕوێندرابوو

ھۆکاری چی بوو
کۆتایی تەمەنم ھات کە ھێشتا
لە خەیاڵابووم ؟

بەھاری خەیاڵم تەمەنی کورت و
پایزی پڕ ئازار عومری
نوحی لابوو !

دیاری کۆیی

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.