سەرەتا / ئەدەب / جەنگ و خودا و عیشق

جەنگ و خودا و عیشق

یەکێک ئاوی دەدا بە بریندارەکان
یەکێک تەرمی کوڕەکەی لە باوەش بوو
تەنیا فرمێسکی شک دەدی

باوکەکان بەسەرسوڕماوی دانیشتبوون
نەیاندەزانی بیر لەچی دەکەنەوە

ھەندێکیان لەخۆیان دەدا

ھەندێکیتر دەستیان تا مانگ درێژ دەکرد و
بە گریانەوە داوی یارمەتیان لە خودا دەکرد

شار وێران بوو

تەم و دوکەل یٔاسمانی یٔێرەی داپۆشیبوو
خوێن لە سەر جادە ڕژابوو
کەس کەسی نەدەناسییەوە

ھەندێک لە برسان دەمردن
ھەندێک خۆیان بزر دەکرد

دەتگوت ڕۆژی قیامەتە
سەربازەکان ھەندێکیان مردن و ماچەکانیان جێھێشت
ھەندێکی تریان تەنیا دڵیان پێوە مابوو

فریشتەو شەیتان تێکەڵ بوون
کەس نەیدەزانی کێ نوێنەری خودایە

ڕۆژێکی ڕەش ڕەش بوو
کەچی من لە ناوەندی یٔەم ھەموو گوللەیە
لەناوەندی یٔەم ھەموو نەھامەتیە
لەناوەندی یٔەم ھەموو
سەربازو
شەیتان و
فریشتەو
خوداو
دایک و
باوکە
سەیری تۆ دەکەم لە رۆحم
سات بەسات سەوزتر دەبی

ھۆزان یٔیسماعیل کەریم

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.