سەرەتا / وتار و بیروڕا / وتار و بیروڕا / رووداوه‌كان له‌ رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیدا

رووداوه‌كان له‌ رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیدا

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

وانه‌كانی ژیان :

سیخور : باره‌گای حزبمان له‌ ساڵی 1980  ــ  1981  له‌ مه‌زری نزیك له دێی بێتوش بوو من هاوری حه‌مه‌ كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی { حه‌مه‌ ساڵح} پێكه‌وه‌ چووین بۆ دێی پێتوش و هه‌ندێ ورده‌واڵه‌مان كریی و له‌ چایخانه‌ی دێكه‌ دانیشتین و له‌ پاش كفتوگۆ كردن له‌ گه‌ڵ دانیشتوانی چایخانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرس و هه‌واڵه‌كانی رۆژ  هه‌ڵساین و به‌ره‌و باره‌گا كه‌وتینه‌رێ و له‌ دووری 50 ــ 100 مه‌ترێك له‌ باره‌گا زه‌لامێكم دی و وتم هاورێ حه‌مه‌ كه‌ریم بروانه‌ ئه‌و زه‌لامه‌ چاكێت و پانتوڵ له‌ به‌ره‌ چۆن سه‌یری باره‌گا ئه‌كات وابزانم تازه‌ هاتوو بۆ پێشمه‌رگایه‌تی یان سیخوره‌ نیردراوه‌ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌و هاورێ وتی با لێی نزیك ببینه‌وه‌و كه‌ گه‌یشتینه‌ لای سڵاومان  لێكردو  زمانی ته‌ته‌ڵه‌ی ئه‌كردو وتی ئه‌مه‌ باره‌گای حزبی شیوعی عێراقه؟  وتمان به‌ڵی ئه‌ی تۆ كێێت ؟ وتی له‌ عێراق له‌لایه‌ن سوپاوه‌ گیرا بووم و هه‌لم بۆ ره‌خساو رامكردووه‌و به‌ره‌و ماڵه‌وه بۆ بلوجستانی ئێران ئه‌رۆم.

ــ ئه‌ی ئه‌م كتێبانه‌ی ده‌ستت چین؟ وتی من مامۆستام و حه‌زم له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌.

وتمان فه‌رموو كاتی نان خواردنه‌ . وتی سوپاستان ئه‌كه‌م برسیم نییه‌و نیازی وا بروات و، نه‌مانهێشت وگلماندایه‌وه‌و بردمانه‌ باره‌گاو هاوری به‌هادین نوری به‌رپرسمان ئاگادر كرده‌و وتی : به‌ڵگه‌تان چییه‌ ئه‌م كابرایه‌ سیخوره‌و هاورێ حه‌مه‌ كه‌ریم وتی هاوری سیروان {ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب} ئه‌زانێت.

با لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكه‌ین ، من بووم به‌ خاوه‌نی لێپرسینه‌وه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هاوریی كۆچكردو به‌رپرسی عه‌سكه‌ری  ئیسماعیل دیكتاریۆڤ  وتم :  راستمان پێ بڵێ له‌ كوێوه‌ هاتووتیت؟ بۆچی هاتوویت؟ ئه‌م كتیبانه‌ی راگه‌یاندنی حزبی به‌عسه‌ و راست ناكه‌یت وئه‌ڵێت حه‌زم له‌ خویندنه‌و چونكه‌ له‌ هه‌ر كتێبێك 6 دانه‌ت پێیه‌ و، چیتر هه‌یه‌ هه‌مووی بخه‌روو پێش ئه‌وه‌ی رووتت بكه‌ێنه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامدا وتی : له‌ سه‌ربازگه‌ی ژاراوا هاتووم و، منیان ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌و شه‌ره‌ی نێوان حزبی دیموكراتی كوردستان ـ ئێران له‌ گه‌ڵ سوپای ئێران له‌ سه‌ر رێگای شاری بانه‌و شاری سه‌رده‌شت چۆنه‌و زیانیان چه‌نده‌ و، ئه‌فسه‌رێكی عێراقی ئه‌م كتێبانه‌ی پێدام و وتی پرۆپاگه‌نده‌ی شۆرش و حزبی به‌عسه‌ بڵاوی بكه‌ره‌وه‌و هیچی ترم پێ نییه‌و له‌ پاش كه‌مێك وتی رووتم مه‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نها پسوڵه‌ی ده‌رچوون و گه‌رانه‌وه‌م بۆ كراوه‌و له‌  ده‌رپێ ژێره‌وه‌‌ هه‌ڵمگرتووه‌.

پرسیاره‌كانمان له‌ گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كانی سیخوره‌كه‌ دا به‌ هاورێ به‌هادین نوری و كابرامان هێشته‌وه‌و  بۆ رۆژی دووه‌م ئێمه‌ به‌ مه‌فره‌زه‌یه‌ك به‌ره‌و دۆڵی جافایه‌تی رۆشتین و، پاشان بیستمان هاورێ  به‌هادین ئاگاداری برایانی  حزبی دیموكراتی ئێران ( حدكا) كردووه‌و له‌ سه‌ر داوای ئه‌وان به‌ره‌ڵاكراوه‌.

هاورێ عه‌تا ئه‌ناسم : له‌ گه‌رمه‌ی تێكۆشان دژ به‌ دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حسین و حزبی به‌عس له‌ دێی زێوه‌یی بناری شاخی پیرمه‌گرون بووین و ژماره‌مان كه‌م بوو له‌ پاش گفت وگۆ بریاردرا كه‌مین دابنێن بۆ ئۆتۆمێلێكی جێب قیاده‌و ئۆتۆمبیلێكی زیل ئێواران سه‌ربازه‌كان كۆ ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌یانباته‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌ی سوسێ ، ئه‌وه‌ بوو له‌  دێ ده‌رچووین به‌ره‌و ‌رێگای گشتی نێوان سلێمانی ــ دۆكان شۆربووینه‌وه‌ و، بریاره‌كه‌ وابوو هاورێیان حه‌مه‌ كه‌ریم و هیوا { محه‌مه‌د قادر}  به‌ دوو كلاشینكۆڤ بۆ پردی سه‌ر رێكاكه‌ و ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب  به‌ ئار بی كه‌ی  — RBK –

و مولازم ماجد { عه‌لی مه‌هدی}  كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراقه‌ به‌ كلاشینكۆڤێك له‌ دووری 150 مه‌تر له‌ رێگاكه‌ بۆ پشتگیری ( اسناد) و مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین و یاسین قادر { له‌ شه‌ری سۆێله‌میش} شه‌هید بوو له‌ گه‌ڵ ستار عه‌ره‌ب كه‌ له‌و رۆژه‌دا نه‌خۆش بوو ـ  2  ـ هاورێی تر (به‌داخه‌وه‌) ناوه‌كانیان له‌ یادم نه‌ماون‌ به‌ چه‌كی جۆراوجۆر له‌ دووری 350 مه‌تر خۆیان قایم كرد.

هاورێیان حه‌مه‌كه‌ریم و هیوا گه‌یشتنه‌ بن پردكه‌ خۆیان حه‌شارداو له‌ پاش 15 ـ 20 خوله‌ك ئۆتۆمیلێكی به‌رازیلی له‌ رێی گشتی سلێمانی ـ دۆكان لایداو هاورێیان زۆر به‌ په‌له‌ چوونه‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌و یه‌كێكیان به‌ ده‌ستی ئاماژه‌ی كرد بچین به‌ره‌و لای هاورێیانی ترو له‌وی هه‌مومان یه‌كمان گرته‌وه‌و دڵمان خۆش بوو یه‌كێك له‌ پیاوه‌كانی رژێم و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌وتنه‌ ده‌ستمان و، یه‌كسه‌ر لیژنه‌یه‌كمان پێك هێنا له‌ 3  من و مامۆستا جه‌مال و ئه‌وی تر له‌ بیرم نه‌ماوه‌و ده‌ستمان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌. من كچه‌كه‌م ناسییه‌وه‌و قوتابی زانكۆی سلێمانی بوو  پێموت : ئه‌مناسیت وتی نه‌خێر : له‌ پیاوه‌كه‌مان پرسی تۆ كێێت و رۆڵت له‌ حزبی به‌عسدا چییه‌؟

وتی : ناوم (ع . ا)  به‌عسی نیم ئاسنگه‌رم ، وتمان ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌عسی نیت چۆن ئه‌توانن له‌ رێی سه‌ره‌كی لابده‌ن و بوه‌ستن و خه‌یره‌ به‌م ئێواره‌یه‌ هاتوویت؟ ، ئه‌م كچه‌ بۆ له‌ گه‌ڵتایه ؟ وتی :  من و ئه‌م كچه‌ حه‌زمان له‌ یه‌كتر كردووه‌و جێ شك نابه‌ین له‌ شار روومان له‌م ده‌شته‌ كردووه‌و قه‌ت به‌عسی نه‌بووم و من هاورێ عه‌تا ئه‌ناسم و ئه‌مناسێت ،  له‌ ناوخۆمان گفتوگۆمان كردو  ئه‌م پیاوه‌ ئه‌ڵێت هاورێ عه‌تا ئه‌مناسێت هه‌ردوكیان ئازاد بكرێن. كه‌ سوار ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوو به‌ ده‌نگیكی به‌رز  وتی سوپاسی حزبی شیوعی عێراق و هه‌موو شیوعییه‌كان ئه‌كه‌م جگه‌ له‌و ئه‌بو شواربه‌ و به‌ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ هاوری حه‌مه‌ كه‌ریم كرد دیاره‌ هاوری حه‌مه‌ كه‌ریم به‌ ده‌نگی به‌رز قسه‌ی ناشیرینی پێی وتبوو.

2/12/2020

 

 

 

دەربارەی Ahmed Rajab