پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / وتار و بیروڕا / سلێمانی پێش 43 ساڵ

سلێمانی پێش 43 ساڵ

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

هه‌موو ئه‌زانین‌ رژێمی دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی  له‌ رۆژی هاتنیاندا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ عێراقدا  به‌رده‌وام بوون له‌ گرتنی هاوڵاتیان و تێهه‌ڵدان وئازاردان و كوشتن و خاپوركردنی دێهاتی كوردستان، له‌و ساڵانه‌دا به‌ تایبت له‌ حه‌فتاكان ئه‌ده‌ب وهونه‌ر له‌ گه‌شه‌سه‌ندن بوو،  گه‌رانه‌وه‌ بۆ  ئه‌و ساڵانه‌ی پێشوو تامو جێژێكی تایبه‌تی هه‌یه ، لاوێتی و ئه‌نجامدانی چاڵاكی جۆراوجۆرو گه‌ران و سه‌یران و سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندانی شانۆو مۆسیقاو شیوه‌كارو رۆ شننبران.

به‌ڵێ ، له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چالاكی هونه‌رو ئه‌ده‌ب له‌ ئاستێكی به‌رز بوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و بوارانه‌دا رۆڵینان هه‌بوو : حه‌سیب قه‌ره‌داغی، شێركۆ بێكه‌س ، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ، ره‌ووف بێگه‌رد، شیرین ك ، دڵشاد مه‌ریوانی ، فوئاد مه‌جید میسری ، شوكریه‌ ره‌سوڵ، ئه‌رخه‌وان ره‌سوڵ ، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن و حه‌مه‌ فه‌ریق حه‌سه‌ن ، ئازاد شه‌وقی ، ئیسماعیل خه‌یات، لاله‌ عه‌بده‌ ، عه‌لی جۆڵا،  ئه‌حمه‌د سالارو تیپی شانۆی پێشره‌و ، ته‌ها خه‌لێل، عوسمان چێوار، به‌دیعه‌ دارتاش،  سمكۆ ناكام ” حه‌مه‌ ره‌شید هه‌ره‌س، ولیه‌م یوحه‌نا، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی وتیپی مۆسیقای سلێمانی ، فه‌ردون دارتاش و سه‌ڵاح ره‌ووف و سه‌دانی تریش.

{ پیشانگای یه‌كه‌می هونه‌رمه‌ند خالید ره‌سول

سلیمانی هولی سانه‌وی كوردستانی كچان 1978}

له‌و ساڵانه‌دا له‌ چالاكییه‌كانی به‌ریوبه‌رایه‌تی روشنبیری جه‌ماوه‌ر له‌ سلیمانی  له‌ روژانی 16 –24/2/1978 هونه‌رمه‌ندی لاو خالید ره‌سول یه‌كه‌م پیشانگای خوی كرده‌وه‌ له‌ هولی ئاماده‌یی كوردستانی كچان

پیشانگاكه‌ 48 تابلوو قه‌له‌مكاری و كاری ده‌ستكردی تری به‌خووه‌ گرتبوو خالید له‌ گه‌ل ده‌وروبه‌ری خویدا مامه‌له‌ ده‌كا ئه‌مه‌شیان به‌ روونی له‌و خۆلكانه‌یدا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ تیكه‌لی  سروشتی سیحراوی شاره‌كه‌ی ده‌بیت وه‌ك تابلوكانی :  دیمه‌نیك له‌ به‌هاردا،  سه‌راوی سوبحان ئاغاو به‌فرو چه‌ندتابلۆیه‌كی تر.

له‌ { بیری نوی }  ژماره‌ 282  سالی شه‌شه‌م  شه‌مه‌ 11/3/1978 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ هاورێم سامی سابیر بۆ پیشانگه‌كه‌و له‌ په‌رتوكی میوانان نووسیوومه‌:

پیخوشحال بووین به‌ بینینی پیشانگاكه‌‌و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنت بو ده‌خوازین، ئه‌م پیشانگایه‌ هه‌ندی مسائیلی فیكری قوول باس ئه‌كات ،  هونه‌رمه‌ند زیاتر پیویستی به‌ پیاچوونه‌وه‌ ئه‌كات

ئیمه‌ له‌ كاتیكدا ئه‌م ووته‌یه‌ ئه‌نووسین دیاره‌ كامه‌رانین به‌ پیشكه‌وتنی هه‌موو مروڤیك  به‌ تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ ئه‌توانن خواست و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر بخه‌نه‌روو،  دووباره‌ سه‌ركه‌وتن ده‌خوازین بۆ هونه‌رمه‌ند

سامی سابیر                         احمدرجب / په‌یامنیری

روژنامه‌ی بیری نوی وطریق الشعب

20/2/1978

به‌ هۆێ شاعیری گه‌وره‌و رێزدار خاتو ئه‌رخه‌وان ره‌سول خوشكی هونه‌رمه‌ند خالد ره‌سول ئه‌و یادوه‌رییه‌م ده‌سكه‌وت و، هیوادارم نموونه‌یان زۆرتر بێت و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو بن له‌ گه‌ل سڵاوو رێزدا.

10/11/2021

 

دەربارەی Ahmed Rajab