پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / ئەدەبی منداڵان / سمۆرە و منداڵ

سمۆرە و منداڵ

عەلی حەمەڕەشید
لەناو باخچەی منداڵان
ســـــمۆرەی زیت و وریا
چوو بۆ لای ئەو منداڵەی
کە بۆ دایکی دەگــــریا
لەگەڵیا کەوتە یــــاری
منداڵەکــــــە ژیر بۆوە
گریـــان بوو بە پێکەنین
دایکیشـــــی لەبیر چۆوە
ئەوسا ســـمۆرەی نازدار
وتی ھـــاوڕێی بەوەفام
خۆزگە منیش وەکـــو تۆ
لە باخچــــە وەردەگیرام
١٦/٣/٢٠١٠

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی