نــوێ
سەرەتا / وتار و بیروڕا / وتار و بیروڕا / شه‌ری حزبه‌ كوردستانییه‌كان دڵی دوژمنان خۆش  ده‌كات

شه‌ری حزبه‌ كوردستانییه‌كان دڵی دوژمنان خۆش  ده‌كات

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

نا بۆ شه‌ر، به‌ڵی بۆ دانوستان و له‌یه‌كتێگه‌یشتن.

ئه‌گه‌ر هه‌لوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و ئاورێك بۆ دوواوه‌ بده‌ێنه‌وه‌و خواستی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی تورك بخه‌ینه‌ سه‌رباس ده‌بێنین ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ هه‌وڵده‌دات خاكی زیاتر له‌ باشووری كوردستان داگیر بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئوپراسیۆن له‌ دوای ئۆپراسیۆنی ئه‌نجامداوه‌و ده‌ستیكردووه‌ به‌ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی وسیخوری له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و رۆژ له‌ دوای رۆژ ژماره‌ی ئه‌و بنكانه‌ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌و ئه‌وه‌ش جۆرێكی زه‌قه‌ له‌ پێشێلكاری سه‌ره‌وه‌ی عێراق و یاساورێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌ مانگی حوزه‌یران و ته‌موز ـ  جونی و جولی ـ ئه‌مسالدا 2020  دوو ئۆپراسیۆنی نوێ  به‌ناوی ــ  چنكی هه‌ڵۆو چنگی پڵنك ــ  بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هه‌فتانین له‌ قه‌زای زاخو ئه‌نجامداو له‌ گه‌ڵ گریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل { هه‌په‌گه‌} تووشی شه‌رێكی قورس بووه‌وه‌و، به‌ تۆپ وتانگ و فرۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لێكۆپترو هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی پێگه‌یشت به‌ڵام توانی له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشره‌ویی بكات و ژماره‌ بنكه‌كانی زیاد بكات و له‌مرۆدا ئه‌وترێت ژماره‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 33 بنكه‌ بێ له‌ بنكه‌ سیخورییه‌كان.

رۆژی 4/11/2020  مینێك به‌ كرمه‌ڵێك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك)  ته‌قێیه‌وه‌و بووه‌ هۆێ شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و برینداركردنی دوو پێشمه‌رگه‌ی ترو، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئێستا میدیاو ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و راگه‌یاندنه‌كانی پدك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ گریلاكانی PKK  بۆسه‌یان داناوه‌و هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی پدك و ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ راستی.

ماوه‌یه‌كه‌ پدك به‌ دوای بیانوو ده‌گه‌رابۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر گریلاكانی پككه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ هه‌ندێ شوێن فه‌رمانی ده‌ركرد به‌ جوڵاندنی هێزه‌كانی 80 بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنورو ئه‌و كاره‌ش به‌ فیتی توركیاوه‌ ده‌كرا‌و، پێشك هه‌موو شه‌رو پێكدادانێك له نێوان پدك و پككه یان هه‌ر لایه‌ن و حزبێكی تری كوردستان له‌  ‌ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی كوردو كوردستانه و، عێراق وه‌ك حكومه‌تی ناوه‌ند زۆر لاوازه‌و تووشی پشكپشكینه‌ و گه‌نده‌ڵی بووه‌و،  بێتوانایه‌و ناتوانێت به‌رگری  له‌ خۆی بكات و گه‌ر توانای هه‌بوایه‌‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ هێزه‌كانی توركیای له‌ باشیك ( به‌عشیقه‌) ده‌رده‌په‌راند.‌

ئه‌زموونی‌ شه‌ری ناوخۆ كه‌ ناونراوه‌ ( برا كوژی) له‌ رابردوودا بووه‌ هۆكاری كوشتن و له‌ ناوبردنی سه‌دان و هه‌زاران لاوی كورد له‌ پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌ شه‌ركه‌ره‌كان و،  له‌ پێناو دروستبووتی مۆته‌كه‌ وده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبانه‌ی درێژه‌یان به‌ شه‌رداو، نیاز وایه‌ جارێكی تر نوێ ببێته‌وه‌ چونكه‌ خوێنرشتن به‌بێ گۆێدان به‌ كوشتنی هاوڵاتیان و كوری خه‌ڵك بووه‌ته‌ پیشه‌و، بۆ مانه‌وه‌ی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات .

له‌ كوردستان به‌ درێژایی ساڵانی پێشوو ئێستاشی له‌ گه‌ڵدا بێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌ به‌ر لاوازی و گه‌نده‌ڵی نه‌یانتوانیوه‌ سه‌ركونه‌ی كرده‌وه‌ قیزه‌وه‌نه‌كانی توركیا بكه‌ن و چه‌ندین جار داوایان لێكراوه‌ داوا له‌ توركیا بكه‌ن هێزه‌كانی له‌ خاكی كوردستان بباته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ریگایان بۆ توركیا واڵا كرد وگڵۆبی سه‌وزیان بۆ داگیرساند  خاكی زیاتر داگیر بكات.

هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له‌ كرێكارو جوتیارو نووسه‌رو رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و جالاكه‌وانان و گشت هاوڵاتیانی كوردو مرۆڤدۆستان داوا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن : نا بۆ شه‌ر ، به‌ڵێ بۆ دانوستان و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و، نابێت دڵی دوژمنان خۆش بكه‌ێن و، پێویسته‌ حكومه‌تی كوردستان هێز بداته‌ به‌رخۆی و له‌ باتی شه‌ر له‌ گه‌ڵ هێزه‌ كوردستانییه‌كان و هێزی پێشكه‌وتنخواز داوا بكات هێزی بێگانه‌ دژ به‌ كوردستان خاكی هه‌رێم جێبهێڵن ، ده‌با هه‌موومان به‌ یه‌كده‌نگ ئه‌و داوایه‌ نوێ بكه‌ێنه‌وه‌.

هه‌ر حزبیك كارێك ئه‌نجامبدات  خۆی به‌رپرسیاره‌و، نابێت حكومه‌ت جڵه‌و بۆ حزبه‌كان شل بكات ئاره‌زوومه‌ندانه‌ كاری خراپه‌ ئه‌نجام بده‌ن و  هێزبجوڵێنێت و شه‌ر رابگه‌ێنیت و سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت ته‌نانه‌ت كه‌ر ئه‌و حزبه‌ پدكیش بێت چونكه‌ پدك هه‌رچه‌نده‌ حزبێكی قه‌واره‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ وه‌ك حزبه‌كانی تری كوردستان گۆێ راێه‌ڵ بێت و مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكرێت و، نابیت جێی حكومه‌ت بگرێته‌وه‌ و، لێره‌وه‌ش داوا ده‌كه‌م ده‌سبه‌جی پدك ده‌ست له‌ راگه‌یاندنی پروپوچ بهێنێت و بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كانی به‌ ته‌وس و توانج ئامێز باسی حزبه‌كانی كوردستان به‌ خراپه‌ نه‌كه‌ن و، پاساو بۆ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای ره‌گزپه‌رست و داگیركه‌ری كوردستان نههێننه‌وه‌.

پارتی و یه‌كێتی خاوه‌ندارێتی هێزی پێشمه‌رگه‌  به‌ناو 80 و 70 ده‌كه‌ن و، ئه‌م دوو هێزه‌ له‌و دوو حزبه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرن و، حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵتی نییه‌و، هیوادارم ئه‌و دوو هێزه‌ یه‌كبگرنه‌وه‌و له‌ چنگی حزب رزگاریان بێت و، حكومه‌ت خاوه‌ندارێتیان بكات و ححكومه‌ت بیانجوڵێنێت  هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كاره‌ (یه‌كگرتنه‌وه‌ی 80 و 70) ئاسان نییه‌ به‌ڵام پێویسته‌ كاری بێوچانی بۆ بكرێت.

داوا له‌ پككه ده‌كه‌م رێز له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ودامه‌زراوه‌كانی بگرێت وه‌ك چون له‌ مێژه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان به‌رێزه‌وه‌  كردووه‌و ‌ هه‌وڵبده‌ن  یارمه‌تی حكومه‌تی كوردستان بده‌ن بۆ رزگاركردنی خاكی كوردستان و ده‌رپه‌راندنی دوژمنان.

جارێكی تر نا بۆ شه‌ر، به‌ڵی بۆ دانوستان و،  هێزی بێگانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌.

8/11/2020

ڕۆژى چوارى ئه‌م مانگه‌، میدیاى پارتى بڵاویكرده‌وه‌، له‌سنوری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سه‌ر به‌قه‌زای ئامێدی له‌سنورى پارێزگاى دهۆك، گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ هێرشیانكردۆته‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدێك‌و ژمارەیەك بریندار  له‌ڕیزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌.

دەربارەی Ahmed Rajab