عیشق

مەرگ
ئەویتر
زۆر جار لەخۆم دەپرسم
گەر بیرکردنی ئەو نەبا
من بیرم لە چی بکردباوە
چۆن لە ناو شێتیدا
باوەشم بە پێکەنین بکردبایە
گەر خەمی دووری ئەو نەبا
من چۆن تام و چئژم لە جگەرە دەبینی
چۆن بێ بال لە ئاسمانی بەختەوەری ھەلدەفریم
زۆر جار دادەمێنم
سەرم لەخۆم دەرناچێ
گەر عیشقی گەورەی تۆ نەبا
من چۆن چێژم
لە شیعرو شەراب و مۆسیقا بینیبا
ھەبوونی تۆ نوری بەژیانم بەخشی
بەخەمێکی قولەوە دلخۆشی کردم
ئای عەشقی تۆ چەندە خەمێکی
روو خۆشە
ئای خودا
سیحری عیشقم بۆ دەرخەو
تێمبگەینە
من چۆن دەتوانم بژیم
کە دووری و  بێکەسی و عیشق ھەبن
تێمبگەینە
عیشق بۆ ئەوەندە خەمێکی شیرینە
تێمبگەینە
 مەرگ بۆ ئەوەندە بێ کەسە
ھۆزان ئسماعیل کریم
٥/١١/٢٠١٩

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.