سەرەتا / وتار و بیروڕا / عێراق لەنێوان بەرداشی ئەمریکاو ئێراندا

عێراق لەنێوان بەرداشی ئەمریکاو ئێراندا

بورھان شێخ ڕەئوف
ئەوەی ئێستا لە عێرقدا دەگوزەرێ گیرۆدەی قەیرانگەلی ئابوری وسیاسی و تەندروستی وئاسایش وخزمەتگوزاری ونەمانی متمانەی ھاوڵاتنیانە بەحکومەت و ئەوتاقمە ی کەساڵانێکە وڵاتەکەیان بەم دەردەبرد.
ڕاستە عێراق لەدوای ٢٠٠٣ەوە دابەشبووە لەڕوی ئەتنیکی وتائیفی یەوە ھەرلایەک بەرەوخۆی ڕایدەکێشێت , بەڵێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئێستا گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێ ی ڕۆمو عەجەم وئەمریکا وھەندێ وڵاتی عەربیشە ,نەک بەرژەوندی خەڵکی عێراق .
قەیرانی ئابوری
لەدوای دابەزینی نرخی نەوت ئابوری فشەڵی وڵات داڕووخا لەبەرئەوەی ٩٠% داھاتی وڵات پشتی بەنەوت بەستووە ولەسەردەمی زێڕینی وڵات لە٢٠٠٥ تاوەکو٢٠١٤کەپارەوداھاتێکی زۆربووھیچ ژێرخانێکی پیشەسازی وکشتوکاڵی بنیات نەنرا بۆئێستا کەنەوت دابەزیووە .
قەیرانی ئاسایش
ئەوەی شەڕی تیرۆرو تائیفی لەعێراق بەرھەمی ھێنا تاقم وگروپی ملیشیاوی بوو کەئێستا شەڕی تیرۆر کۆتایی ھاتووە خۆیان ڕۆڵی داعش دەبینن وبە دەرلەیاسا وسیاسەتی دەوڵەت دەجووڵێن ودەخوازن و عێراق بکەنەگۆڕەپانی شەڕی نێوان ئەمریکاوئێرن وبێ ئەوەی بیرلەوەەبکەنەوە ئاکامی ئەووابەستەییە چ کارەساتێکەبۆعێراق .
قەیرانی تەندروستی
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەعێراقدا کەرتی تەندروستیش وەکو ھەمووسەکتەرەکانی دی تووشی داڕمان و لۆدێکی زۆر بووەتەوە .
لە ئاوا بارودۆخێکدا کەکابینەکەی مستەفا کازمی دەستبەکاربووە کە ئەرکو بەرنامەکەی خۆئامادەکردنە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە وڕووبەڕووبوونەوەی ئەوقەیرانە سەختانەی کە بەرۆکی عێراقیان گرتووە, کەئەمەش ئەرکێکی قورسە ولەتوانای کازمی دا نیە بەتەنھا ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی میانڕەوکۆمەکوپشتگیری نەکەن.
لەلایەکی ترەوە ئێستا میلیشیا وەلائیەکانی سەربە ئێران کازمی تاوانباردەکەن بەجێەجێکردنی ئەجندای ئەمریکا لەعێراق , دەبێژن لەبری ئەوەی بارودۆخی خەڵکی عێراق باش بکات وخۆی ئامادە بکات بۆ ھەڵبژاردنی پێش وەختە ودەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ,گۆڕینی بەرپرس وفەرماندەباڵاکانی دامودەزگا ئەمنیەکان کەلە حەشدەوە نزیکن .

لەبەرامبەرئەم تۆمەت وتانانەی ئەوبەرەیەشدا ئەوانەی کەپشتیوانی کازمی وکابینەکەی دەکەن ودەخوازن عێراق خاوەنی بڕیاروخواست وسەروەری خۆی بێت , وەڵامی لۆجیکی وپڕبەپێستیان پێیە ودەڵێن کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقە نەوەکو پارێزگارێکی پارێزگایەکی ئێران ,بەڵکو دەوازێت سەرکردایەتی عێراق بکات لەم قۆناغە ھەستیارو پڕ تەھلوکەدا بۆکەناری ئارام .

دەربارەی Burhan Shex Reuf