سەرەتا / وتار و بیروڕا / ئێسپرێسۆ / قاوه‌یه‌کی تاڵ بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد

قاوه‌یه‌کی تاڵ بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد

چرا.تیڤی بابه‌تێکی هه‌ستیاری ورووژاند. ئه‌ویش هێنانی هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بوو بۆ کوردستان. ئێسپرێسۆی ئه‌مجاره‌ به‌ خۆڕایی نیه‌. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ تاڵانه‌‌ به‌ قاوه‌یه‌کی تاڵه‌. له‌ کاتێکدا کوردستانی خۆمان خاوه‌نی کاروانێکه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌توانا له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام له‌ بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کاندا هونه‌رمه‌ندانی نامۆ بانگ ده‌کرێن بۆ کۆنسێرت و ئاهه‌نگ گێڕان. ئایا کێ به‌رپرسه‌ له‌م نادادپه‌روه‌رییه‌؟ له‌ که‌مته‌رخه‌می هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌یه‌ که‌ خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ نین؟ یان خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی کوردستان نین و کۆمپانیاکان ناوێرن پاره‌ی خۆیان له‌واندا سه‌رف بکه‌ن؟ یان ده‌سه‌ڵات و کۆمپانییه‌کان به‌ ویستی خۆیان به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک ده‌خه‌ن؟

ئایا هۆی چیه‌ هونه‌رمه‌ندانی کورد ئه‌وه‌نده‌ به‌بێ نرخ سه‌یر ده‌کرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌ هونه‌ریی و ڕۆشنبیریه‌کانه‌وه‌؟ بۆچی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بۆ به‌رنامه‌یه‌ک بانگ بکرێت ته‌نها سوپاسێکه‌ پاداشته‌که‌ی؟ بۆچی ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگێکی بۆ بگێڕدرێت به‌قه‌د ماندووبوونی پاداشت وه‌رناگرێت؟ بۆچی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێکی بۆ دروست بکرێت له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌رێک یان مۆزیسیانێکه‌وه‌ ده‌بێت بچێته‌ ژێر ڕکێف و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و ، ئیتر هونه‌رمه‌ند وه‌ک ئاله‌تێک به‌کارده‌هێنرێت به‌ ویستی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که‌؟ بۆچی هه‌مووکات ڕێزی زیاتر، پاره‌ی زیاتر، ڕیکلامی باشتر، گرنگی زیاتر به‌ هونه‌رمه‌ندانی بیانی ده‌درێت؟ ئه‌مه‌ بێنرخی هونه‌رمه‌ندانی کورد نیه‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی تۆی هونه‌رمه‌ند ئه‌مه‌ قه‌بوڵ ده‌که‌یت؟ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندن ئه‌مه‌ قه‌بوڵ ناکه‌ن، ئه‌ی بۆ هه‌وڵ ناده‌ن کۆببنه‌وه‌ و به‌ هێزێکی هونه‌ری خاوه‌ن حه‌قه‌وه‌ داوای مافی خۆتان بکه‌ن؟

ئایا بێده‌نگی هونه‌رمه‌ندان مانای ئه‌وه‌ نیه‌ ڕازین به‌وه‌ی به‌که‌م سه‌یربکرێن؟ ئایا ئه‌مه‌ که‌مته‌رخه‌می نیه‌ تۆی هونه‌رمه‌ند ده‌یکه‌یت؟

ئه‌گه‌ر پێشنیارتان ده‌وێت له‌ قاوه‌یه‌کی خه‌ستتردا بۆتان ده‌نێرم، کار زۆر هه‌یه‌ بیکه‌ن، ده‌بێت بیکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌بێت بجوڵێن، وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌، پرسیار بکه‌ن، خۆتان لانه‌ده‌ن له‌ پرسیاره‌کان.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

وەڵامێک بنووسە