سەرەتا / ئەدەب / له‌ ئێواره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانیدا خۆشمویستی

له‌ ئێواره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانیدا خۆشمویستی

ئای له‌و‌ ئێواره‌ ئه‌رخه‌وانییه‌ی

به‌دیداری عێشی یه‌کتر

ئاشنابووین

من خه‌مبار بووم

به‌ڵام رۆحم پێده‌که‌نی

تۆی میهره‌بانیش خه‌مبارتر

وه‌کوو ده‌ریاو

شه‌پۆلێکی زۆر له‌سه‌رخۆ

خه‌نده‌ له‌ڕووت داده‌باری

له‌که‌ژاوه‌ی دڵه‌که‌شتا

دڵه‌ی منت ڕاده‌ژه‌نی ..

سروشت وه‌کوو بووکی ده‌ریا

رووت و قووت بوو

ده‌ریا ئارام

وه‌ک چاوی خۆت

خۆریش بێده‌نگ

دوادیمه‌نی ره‌نگه‌کانی

له‌ده‌ریادا

حه‌شارئه‌دا

(2)

که‌شه‌وداهات

ئاسمان پڕ بوو له‌ئه‌ستێره‌

ئیره‌ییان پێده‌بردین

هه‌رئه‌وه‌بوو نه‌ده‌مردین !

نه‌رمه‌نیگای چاوه‌کانتم

له‌ دووتوێی شیعرێکی خۆما به‌دیده‌کرد

خه‌ڵکی هه‌موان چاویان لێ بوو

له‌ناو چاوتا

وه‌ک پاساری چینه‌م ئه‌کرد

به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مه‌خمه‌لیتا

ئه‌م جریوان

هێدی، هێدی

تێکه‌ڵاوی رۆحت ده‌بووم

به‌سته‌ڵه‌کی

ئه‌وته‌لیسمه‌ ره‌شه‌م ده‌شکان

له‌سه‌ر زامی دڵه‌ی کۆیله‌م که‌ڵه‌که‌بوو

ئه‌و پێوه‌نده‌شم داماڵی

که‌نه‌یده‌هێشت

ئاوێنه‌کان

په‌نجه‌ره‌کان

چوارده‌رگاکه‌ی ماڵی دڵم

ئاوه‌ڵاکه‌م

عێشق وه‌ک خۆی بڵاوێنم

سرووده‌کانی بخوێنم

روو له‌میحراب و

دیدێکی ته‌لبه‌ندکراو

وه‌رچه‌رخێنم

بته‌کانی پێش تۆ ناسین

تێكبشکێنم

که‌شێکی نوێ

ره‌نگێکی نوێ

شیعرێکی نوی بنه‌خشێنم ..

خاڵه‌حه‌مه

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.