پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / لەسویسراوە خەڵاتەكەی بەخشیە پێشمەرگەو شەرەڤانان

لەسویسراوە خەڵاتەكەی بەخشیە پێشمەرگەو شەرەڤانان

كۆشكی مێروولەكان خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا.

( ماڵی سینهما ) رایدەگەیەنێت لەنوێترین بەشداریدا له بیست و نۆهەمین خولی فێستیڤالی فریبۆرگی نێودهولهتی لهوولاتی سویسرا بهكورته فیلمی ( كۆشكی مێروولەكان) لهدهرهێنانی ( تۆفیق ئەمانی ) فیلمەكە لەدوو سانسی جیاوازدا لەبەرواری 25ی ئازار و 27ی ئازار بەئامادەبوونی بینەرێكی زۆر لەبەشی پێشبركێی كورته فیلمە نێودەوڵەتیەكان نمایش كراو بووە جێگەی باس و سەرنجی بینەران و پێشوازییەكی گەرمی لێكراو خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا.
( تیری جوبین ) سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی فریبۆرگ لەبارەی كورتە فیلمی كۆشكی مێروولەكان ووتی ” بەراستی بۆ هەموومان مایەی خۆشحاڵیە ئەم خولەی فێستیڤاڵ لەكوردستانەوە فیلمێك بەشدارە كەلەماوەیەكی كەمدا مێژوویەكی پڕ لەنەهامەتی و جينوسايدى گەلێكمان بۆ دەگێرێتەوەو بەو هیوایەین كوردستان هەموو ساڵێك بەفیلمە جوانەكانی لەگەڵمان بەشداربێت ” ” ماریا لویس ” ئامادەبوویەكی فێستیڤاڵ بوو لەبارەی كورتە فیلمی كۆشكی مێروولەكان دەڵێت ” من لەرێگەی شەری داعشەوە كوردەكانم ناسی و زانیم میلەتێكی ئازا هەیە بەناوی كورد، ئێستاش لەدوای بینینی كۆشكی مێروولەكان بینیم ئەو گەلە بەردەوام چەوسێندراونەتەوەو كوشتنیان بەرانبەر ئەنجام دراوەو جینوساید كراون، بەراستی چێژم لەفیلمەكە بینی و نەمتوانی نەگریم لەكاتی بینینیدا”
لەكۆتا رۆژی فێستیڤاڵ و لەمەراسیمی بەخشینی خەڵات كۆشكی مێروولەكان خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێودەوڵەتی لەلایەن لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵ پێ بەخشراو لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە دەرهێنەر ( تۆفیق ئەمانی ) ووتی ” فیلمەكەی من لەسەر جینوسایدی گەلی كوردەو خەڵاتەكەم پێشكەش دەكەم بەو پێشمەرگەو شەرەڤانانە دەكەم كەئێستا لەبەرەكانی جەنگ دژ بەگروپی تیرۆریستی داعش دەجەنگن و بەرگری لەگەلی كورد دەكەن بۆ ئەوەی نەهێڵن جارێكی تر تاوانی جینوساید بەرانبەر كورد روونەداتەوە”
(رولف دی هیر ) دەرهێنەری ئوستورالی و لیژنەی دادوەری فێتسیڤاڵ لەبارەی پێدانی خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێودەوڵەتی بەكۆشكی مێروولەكان ووتی ” بەدڵنیایی كۆشكی مێروولەكان شایەنی هەموو خەڵاتێكە، هەموو فیلمەكان جوان بوون بەڵام كۆشكی مێروولەكان توانی زیاتر سەرنجی ئێمە رابكێشێت كەئەوەش راستیەكە وەسەرسام بووین بەچۆنیەتی كاركردن و ستایلی كارەكەو لەهەموو روویەكەوە زۆر بەجوانی كاری لەسەر كرابوو، وەپەیامێكی پر لەمرۆڤایەتی هەڵگرتبوو”
ئەم خولەی فێستیڤالهَ له 21 تا 28ی ئازاری 2015 لەشاری فریبۆرگ لەوولاتی سویسرا بەئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمەكەو نوێنەری ماڵی سینەما بەرێوەچوو.
ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیە ساڵانە لەسەرتاسەری جیهان فیلم بەشداری دەكات و بۆ ئەمساڵیِش تەنیا 18 فیلمی كورت هەلبژێردراوە كۆشكی مێروولەكانیش وەك نوێنەرایەتی كوردستان بەشداری تیایدا كرد.
چیرۆكی ئەم فیلمه باس له ژیانی خێزانێكی سێ كەسی دەكات كەله كۆشكێكی بچووك ژیان بەسەردەبەن لەیەكێك لەبیابانەكانی عیراق، بەڵام لەناكاو رۆژێك شتێكی نامۆ روودەدات و ژیانیان دەگۆرێت.

ئەو خەڵاتانەی بەدەستی هێناوە
1.خەڵاتی باشترین سیناریۆ لەپەنجاهەمین خولی فیستیڤاڵی افتاب لەوولاتی ئێران .
2.خەڵاتی بینەرانی فێستیڤاڵی فیكەی پورتوغالی 2014.
3. خەڵاتی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وارشی پێبەخشرا.
4. خەڵاتی دووەمین باشترین كورتەفیلم لهبهشی پێشبڕكێی 14ههمین خولی فێستیڤاڵی بهیرووتی نێودهوڵهتی 2014.
5. خەڵاتی باشترین فیلم لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی یەڵماز گونای لەووڵاتی توركیا 2015.
6. خەڵاتی باشترین كامێرا لە نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی روویش ئێران 2015.
7. خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی فریبۆرگ 2015.

ئەم كورتە فیلمە بەرهەمی بەریوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان و ( مـاڵـی سینەمـا ) یە.
راگەیاندنی گشتی ماڵی سینەما

دەربارەی Mansour Jahani

وەڵامێک بنووسە