نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / ئەدەبی منداڵان / منداڵێکی خاوەن پێداویستی

منداڵێکی خاوەن پێداویستی

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

….

ھەرچەندە من خـاوەنی

پێداویستی تـایبەتم

بەڵام منیش وەک ئێوە

چــــالاک و بلیمەتم

خاوەنی بەھرە و توانام

وەک منداڵی ئاســـایی

ئاســـودە و بەختەوەرم

دەژیم بــــە دڵنیایی

وەک ئێوە ھــــەوڵدەدەم

وەک ئێوەش کۆشش دەکەم

ناخم پڕ لــــــە ھیوایە

تا بــە جوانی پێی بگەم

….

تــــا وەک منداڵانی تر

دەرکەوێ توانا و بەھرەم

پێداویستی تـــایبەتیم

زوو زوو بخـــەنە بەردەم

ئەوســـــا دەزانن منیش

بۆ بەرزی گەل و خـــاکم

چۆن لـــە ئاستی خۆمەوە

مرۆڤێکی چـــــــالاکم

٢٠٠٨/٤/١٥

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی