سەرەتا / وتار و بیروڕا / وتار و بیروڕا / مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ئیسلام

مه‌هاباد قه‌ره‌داغی و ئیسلام

له‌ ٢٠١٣ برای شیرینم قه‌یس قه‌ره‌داغی كه‌وته‌ ژێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مه‌ترسیدا ، من له‌گه‌ڵ مه‌هابادی خوشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بووی هه‌ردوكمان ئاماده‌ بووین به‌شێك له‌ جگه‌رمانی پێببه‌خشین به‌ڵام پرۆفیسۆر د. براون پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌و كاره‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ مانگێك ده‌خایێنێ بۆیه‌ ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ به‌ هه‌مو نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دونیاوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر وڵاتێك جگه‌ر هه‌بوو به‌ فرۆكه‌ی تایبه‌ت بۆمانی ده‌نێرن..

هه‌ر واش بوو ، شه‌وانه‌ كه‌ ده‌گه‌راینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ من و مه‌هاباد پێكه‌وه‌ بووین ، به‌درێژایی ئه‌و شه‌وانه‌ مه‌هاباد قورئانی پیرۆزی ده‌خوێنده‌وه‌ و دوعای ده‌كرد براكه‌ی به‌سه‌لامه‌تی رزگاری بێت. كه‌چی ئێستا خه‌ڵكێكی نزم ده‌بینم به‌ هانی حیزبه‌كانیان لێره‌ و له‌وێ خۆیان كردووه‌ به‌ وه‌كیلی خوای گه‌وره‌ ، ئه‌م ڕاستییه‌ وه‌كو ئه‌مانه‌تێك له‌سه‌ر شانم حه‌زم كرد بڵاوی بكه‌مه‌وه‌ ، روو ڕه‌ش بن ئه‌وانه‌ی فیشه‌ك به‌ تاریكییه‌وه‌ ده‌نێن و مه‌هابدیش هه‌میشه‌ زیندووه‌ به‌ خه‌رمانی نووسینه‌كانی له‌ناماندا ده‌ژی ، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی بێبنه‌ما بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌مرن هیچ كه‌سێكیش پێیان نازانێ به‌ڵام نووسه‌ر و خه‌باتگێر و نه‌ته‌وه‌خوازه‌كان هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ ویژدانی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌ندا ده‌ژین

 

تابلو حسن کۆلەك

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.