نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / هونەرمەند عەتا چاوشین بە کۆرۆنا گیانی سپارد

هونەرمەند عەتا چاوشین بە کۆرۆنا گیانی سپارد

دوای ململانێیەکی توند لەگەل ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ هونەرمەندی ناوداری کورد و شاری سلێمانی (عەتا چاوشین) بۆ دواجار چاوی لێکنا و کۆچی دوایی کرد.

دەرکەوتنی هونەرمەند عەتا چاوشین لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان بوو، تا دوا قۆناغی ژیانیشی بەردەوام بوو لە هونەرەکەی.

هاوکات کۆمەڵێک هونەرمەندی تری کورد دووچاری ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە و دیارترینی تووشبووەکان هەریەک لە  هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی و نەرمین کاوانیە.

 

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.