سەرەتا / وتار و بیروڕا / دیمانە / هەڤپەیڤین لەگەل نوسەرو شاعیر ئیسماعیل خۆشناو

هەڤپەیڤین لەگەل نوسەرو شاعیر ئیسماعیل خۆشناو

نووسەر شاعیر “ئیسماعیل خۆشناو” وەک شاعیرێکی کورد سەرەتا بە زمانی دایک ، چۆنە نێو جیھانی نووسین و شیعر نووسین ، لە گۆڤارەکانی ئاسۆی پەروەردە ، نواڵەی نوێ.. بەرھەمەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە بەھۆی ئەوەی مامۆستای زمانی عەرەبی بووە ، توانیویەتی بە زمانی عەرەبیش شیعر بنووسێت و لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامە عەرەبییەکان بەزمانی عەرەبی شیعر بڵاودەکاتەوە ، چەندین خەڵات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی وەرگرتووە بۆ زیاتر ئاشنا کردنی ئەو شاعیرە بە ئێوەی خۆشەویست ئەم ھەڤپەیڤینەمان لەگەڵیدا سازکرد.

ھەڤپەیڤین – کامەران حاجی ئەلیاس

سەرەتا پێمان باش بوو کورتەیەک لە ژیانی خۆت بۆ خوێنەرا نمان باس بکەیت –
من ئیسماعیل حەوێز تەھا ناسراو بە “ئیسماعیل خۆشناو” لە دایک بووی گوندی کونەفلوسە / شاری ھەولیر ساڵی ١٩٧٣ ، دەرچووی زانکۆی دھۆکم ، ئێستا مامۆستای زمانی عەربیم لە قوتابخانەی زاگرۆس لە شاری ھەولێر ، بەرێوەبەری ( مپلیە ڕربیل لشعبە المبدعین العرب) م کە سەر بە ( جامعە الدول العربی ) یە.
-باشە بابزانین چۆن بە جیھانی نووسین و شیعر ئاشنا بوو؟
*سەرەتای نووسینم بابەتێکی پەروەردەیی بوو بە زمانی دایک، لە گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ساڵی ( ٢٠٠٥) بڵاوکرایەوە ، پاشان نووسینەکانم بە زمانی کوردی لە رۆژنامەی خەبات و گۆڤاری ھەرێمی کوردستان و نواڵەی نوێ بڵاوکراوەتەوە ، گۆشەیکم ھەبوو لە گۆڤاری نواڵەی نوێ بە ناوی ( لە ئەلبومی مامۆستایەتیمدا ) وە لە ھەمان گۆڤار کۆمەڵێک شیعرم بە زمانی کوردی و بە ئەزمونێکی سەرەتایی بڵاوکردەوە ، وە لە گەڵ ئەمەشدا کۆمەڵێک شیعری عەرەبیم ھەبوو بەڵام دەزگایەکی راگەیاندنی ڕۆشنبیری عەرەبی نەبوو تاکو تیایدا بڵاویبکەمەوە تەنھا گۆڤاری ( الاتجاە اڵاخر ) نەبێ ئەویش سیاسی بوو، دواتر تەنھا بە عەرەبی نووسیم کە پسپۆریەتی خۆم بوو لە خوێندن وە بەردەوام بووم تا ئێستا کە دەقە شیعریەکانم لە زۆرێک لە گۆڤار و ڕۆژنامە عەربیەکان بلاوکراوەتەوە.
-چۆن شیعر پێناسە دەکەیت؟
*گەر لە روانگەی نووسینی خۆمەوە پێناسەی شیعر بکەم ئەڵێم شیعر پێناسەێکی ون بووی مرۆڤە ، لە گەڵ دۆزینەوەیدا دەبیت بە خاوەن بەھەشتێک بە گوزەرێک بە نێو وشەکانی دا ھێمنی و ئاسوودەیی سێبەر بەسەرتەوە ئەکات و مەینەت و نەھامەتی ناتوانێت رێ بە ھەنگاوەکانت بگرێت . بۆیە شیعر پێناسەی خود دۆزینەوەیە ، من لە وون بووندا خود و ژیانی خۆم لە گەڵ شیعردا دۆزیەوە .
– ھۆکاری نووسینی شیعرەکانت بە زمانی عربی بۆچی دەگەرێتەوە؟
*من سەرەتای شیعر نووسینم بە زمانی دایک زمانی کوردی بووە بەڵام بە ھۆی ئەوەی من پسپۆرایەتیم عەربی بوو و لە ھەمان کاتدا مامۆستای عەرەبیش بووم بۆیە من بە پێویستم زانی گرنگی بە پسپۆرایەتی خۆم بدەم وە لەم رێگایەوە خزمەت بە وڵاتەکەم بکەم.
– ھەوڵت نەداوە بە زمانی دایک شیعر بنووسیت؟
*گومان لەوەدا نییە کە خوێندنی چوار ساڵەی زانکۆ بۆ شارەزابوونە لە بوارێک دا بۆ ئەوەی بتوانیت تەندروستانە خزمەت بە گەل و وڵاتەکەت بکەیت جا بۆیە من باوەرم وایە کە لەوەی تێیدا پسپۆرم دەتوانم زیاتر خزمەت بکەم ھەم وەک کوردێک کە توانیتم بە زمانێکی تر شیعر بنووسم ھەم بۆ ناساندنی وڵاتەکەم لە رێگای شیعرەکانم کە نووسەرەکەی رۆڵەی کوردستانە،ھەروەک لەسەرەتا ئاماژەم بەوەش دا من لەسەرەتای نووسینم بە زمانی دایک بوو.
– بە بۆچوونی بەرێزتان کاتێکی دیارکراو ھەیە بۆ نووسینی شیعر؟
*بەڕای من شیعر کەسایەتیەکان دروست دەکات ، کەسایەتیەکان ناتوانن شیعر دروست بکەن . شیعر دەسەڵاتی بەسەرمانەوە ھەیە ، ئێمە دەسەڵاتمان بە سەر شیعردا نییە ، بۆیە شیعر بڕیار ئەدا کەی بنوسرێت ، تا زەمینەی گونجاوی بۆ سازنەکەیت ئامادەنییە بریاری لە دایکبوون بدات . جا ھەر کەسێک بیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر شیعردا پسەپێنێت سەرکەوتوونابێت . من ھیچ دەقێکم بەبێھۆ نەنووسیوە . زەمینە رەخساوە و شیعر لە دایک بووە.
– شاعیرێکی دیاریکراو ھەیە پێ سەرسام بیت، یاخود کاریگەری لەسەر تۆ ھەبێت؟
*زۆر حەز بە شیعرەکانی شاعیری بەناوبانگ “کریم العراقی” دەکەم وە ھەروھا دەقێکی شیعری شاعیری مەزن ( محمود غنیم )کە ھەرگیز لە بیرم ناچێت و بۆ قوتابیەکانم ئەیڵیمەوە ھۆنراوەی ( انا و ابنای ). وە دیوانی ( عمرو بن ابی ربیعە ) م زۆر لا خۆشە و یادەوریم لە گەڵدا ھەیە ، ئاشکرایە کە پەرتووکی دیوانی شیعری عەرەبی لە شاری ھەولێردا کەمە منیش کتێبخانە بە کتێبخانە بە دوای دیوانێکی شیعری کۆنی عەربی دا دەگەڕام و ھیچ دیوانێکم دەست نەکەوت تەنھا دیوانی ( عمرو بن ابی ربیعە )ە نەبێت ، وە کاتێ خوێندمەوە دیتم بە شاعیری ئافرەتان ناسراوە تا رادەیەک ئافرەتان لە ترسی ئەو خۆیان دەشاردەوە نەوەک شیعریان بەسەر جوانیاندا بنووسێت.
– ھەوێنی شیعرەکانت لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟
*لە بێ بەش بوونم لە سۆز و خۆشەویستی جا گەر لە سۆزی ئافرەت بێت یان سۆزی وڵاتەکەت یان سۆزی میللەتەکەت بێت ھەمووی بە ئازارە ، یان لە باوەشی بێگانەێکدا ھەست بە سۆز و خۆشەویستی ئەکەیت و بە ئەرێنی ھۆنراوەکەت دەنووسیت یان لە وشکانیدا ئەمێنیتەوە و بە نەرێنی ھۆنراوەکەت دەنووسیت . گومانیش لەوەدا نییە کە سۆزی بێگانە تا کۆتایی بەردەوام نابێت.
– کوردستان لە کوێی نێو شیعرەکانتە؟
*من سەرەتا لە عەوداڵی گەران بە دوای خودی خۆمدا بێھۆش بووم وە کاتێ خودی خۆم دۆزیەوە بەھۆش خۆم ھاتمەوە دیتم وڵاتم لە خۆم وون ترە بۆیە ھۆنراوەی (ھاواری نیشتمان ) و (قۆرخکاری لە وڵاتەکم) م نووسی ( ێرخە وگنی ) و ( احتکار فی وگنی ))
– کتێب ، یاخود دیوانی چاپکراوت ھەیە ؟
*دیوانیکی شیعریم چاپ کراوە و بە ئەلکترۆنیش بڵاوکراوەتەوە بە ناوی ( لوحات من نون ) واتا تابلۆیانێک لە نون کە پێشەکیەکەی شاعیر و رەخنەگری ناسراو سوری مامۆستا( عادل نایف البعینی ) ، ھەروھا کۆکراوەی زۆربەی ئەم رۆژنامە و گۆڤارانەی کە شیعرەکانمی تێیدا بڵاوکراوەتەوە لە سێ بەش بەرگم کردوون.
– پرۆژەی داھاتووت چیە؟
پڕۆژەی داھاتوو دیوانە شیعری دووەممە بە ناوی ( نوارس من الامل ) واتا نەورەسانێک لە ئومێد کە پێشەکیەکەی لە لایەن شاعیر و رەخنەگری ناسراوی عیراقی ( کمال عبدالرحمن ) نووسراوە ، نیازم وایە بەم نزیکانە چاپی دەکەم . ھەروھا بەردەوام دەبم لە کۆکردنەوە و بەرگ کردنی ھەموو ئەو رۆژنامە و گۆڤارانەی شیعرەکانمی تێدا بڵاودەکرێتەوە.
– ئێمە زۆر سوپاست دەکەین بۆ ئەو دیدارە
*منیش لە کۆتاییدا زۆر سوباسی بەرێزتان دەکەم ،ھەرسەرکەوتووبن.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.