نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە / وەرن دەسا هاوڕێیان

وەرن دەسا هاوڕێیان

گەشاوە جاف
هەرگیز بە بیرمدا نەهات
بۆ ساتێک
چرکەیەک
ئێرە جێ بهێڵم.!
ئاخر گەلۆ نەمویست جارێکی دیکە
شەرابی دووری و غوربەت
پێک پێک بنۆشم!
بەڵام ڕەشتکرد
ژیان لەم شارە
بە سەدەها شەو دانیشتم کاڵ نابێتەوە تاریکی ئەم ڕۆژگارە،
دەسا هاوڕێیان وەرن
دەرمانی کەن دڵەی زامدار
دەناڵێنی دەگری
وەک منداڵێکی باوان دل لێ تۆراو،
دەسا وەرن هاوخوێنان
ببینن حال و زارم
ببنە تەبیب بۆ دڵەی زامدارم
ئێوە بلێن بە منی وێڵ و شەیدا
بینوویتانە  لێدانی خەنجەری دەستی کەس لە پشتا..!!!
14/08/2021
سلیمانیی
گەشاوە جاف

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.