سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

پاڤێڵ هێشتا خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، خەونی گەورەی هەیە و هەنگاو بە هەنگاو لێوەی نزیک دەبێتەوە. خۆشەویستەکەی گیتارەکەیەتی و دویتێکی جوانن بە یەکەوە.

ئەمڕۆ کلیپی (هێزی یەکسان) ی بڵاوکردەوە..

دوای دوو ساڵ و نیو لە کاری میوزیک توانی سێ چوارینە بنووسێتەوە بۆ ئامێرەکانی فلوت، کەمان، چەلۆ، ڤیۆلا. هەروەها لەم ماوەیەدا چەند پارچە میوزیکێکی کلاسیک بۆ سەر گیتار ئەرێنجەدەکات.

یەکەم کاری کلیپی لەلایەن مێتیۆر پڕۆدەکشن بۆ ئەنجام دەدرێت و دیمەنەکانی کلیپەکەی لە هەولێر بۆ تۆماردەکرێت.

پاڤێل کرێکار لە ئێستادا خوێندکارە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.