سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران بۆ فێستیڤاڵی  کورته‌ فیلمی تاران 

په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران بۆ فێستیڤاڵی  کورته‌ فیلمی تاران 

مه‌نووچێهر جیهانی ـ “سه‌یدعه‌باس ساڵحی” وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران و دوکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران؛ بۆ سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران په‌یامیان نارد.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، “سه‌ید عه‌باس ساڵحی” وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران نووسی: “کورته‌ فیلم چوارێنه‌ی دونیای وێنه‌یه‌. ئێرانییه‌کان پێشه‌نه‌گه‌کانی دووبه‌یتییه‌کانی جیهانن. ئاینده‌ی کورته‌ فیلمیش هه‌روا ده‌بێت.”

هه‌روه‌ها دوکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌، نووسی: “ئێستاکه‌ زه‌مانه‌ی ئێوه‌یه‌، زه‌مانه‌ی کورته‌ فیلمه‌. له‌ هه‌موو سینه‌ماکارانی سینه‌مای کورته‌ فیلم، سڵاو ده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. ئه‌مڕۆ، رۆژی ده‌ستپێکی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تارانه‌ و به‌خته‌وه‌رانه‌ ئه‌مساڵ به‌ رێکار و تێفکرینی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌که‌، هاوکارانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، سه‌رنجدان و جه‌خت کردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی سیاسه‌ت داڕشتنی ئه‌م رووداوه‌، چه‌ندین هه‌نگاوی باش نراوه‌ و له‌ جیاتی داخستن و وه‌ستان و په‌ککه‌وتن له‌ به‌رامبه‌ر دیارده‌ی به‌دیهاتووی کۆرۆنا، به‌ دیزاین و داڕشتنه‌کانی پێویست له‌ چوارچێوه‌یه‌کدا که‌ ناچاره‌ به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی ژیانی کۆرۆنایی، چه‌ندین هه‌ل و بارودۆخێکی نوێ له‌وانه‌ هه‌بوونی مه‌ودای کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ فێستیڤاڵ هاتۆته‌ ئاراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ به‌شه‌کانی فێستیڤاڵ، له‌ رکابه‌ری و فێرکاری و بواره‌کانی دیکه‌ ده‌توانێت به‌ پێویست بوونی رۆژ، به‌ شێوه‌ی تێکه‌ڵاو و ئاوێته‌یه‌ک‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی فیزیکی و ئانڵاین بخرێته‌ به‌رچاو که‌ هه‌ر به‌م جۆره‌شی لێ هاتووه‌. له‌ هاوکارانی خۆم سوپاس و قه‌درزانی ده‌که‌م و هیواخوازم به‌شێکی به‌رچاو له‌ به‌رهه‌مه‌کان که‌ له‌ لایه‌نی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی، به‌ نسیبه‌ت کارکردی ساڵی رابردووی سینه‌ماکارانی لاو، زیاتر و باشتره‌، سه‌رنجی پێ بدرێت و بکه‌وێته‌ به‌رچاو.”

سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سه‌ید سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران، که‌ به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به‌ نمایش کردنی 63 کورته‌ فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی‌ 19 وڵاتی جیهان له‌وانه‌؛ فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریکا، هیندستان، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، غه‌نا، چین، چیک، پۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئوستڕاڵیا، بولگاریا، دانیمارک، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، به‌لژیک، قه‌زاقستان و ئێران له‌ به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها 146 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێرانی له‌ به‌شی رکابه‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا له‌ به‌شه جۆراوجۆره‌‌کانی فیلمی درامی و چیرۆکی، به‌ڵگه‌ فیلمی دیکۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 20 تا 24ی ژانویه‌ی 2021 زایینی له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ رۆژی 25 ژانویه‌ی 2021 به‌ ناساندنی هه‌ڵبژێردراوانی فێستیڤاڵ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی دێنێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ کرته‌ بکه‌ن:

https://iycs.ir/category/festival/

 

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران.

 

 

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.