نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / پیاسه‌یه‌كـ له‌گه‌ڵ ئۆغه‌ن

پیاسه‌یه‌كـ له‌گه‌ڵ ئۆغه‌ن

(ده‌مـه‌وێ بـه‌ر بـبـمـه‌وه‌ نـاو ده‌سـتـه‌كـانـت) ئـه‌دره‌سـیی،

یـه‌كـه‌م نـۆبـه‌ره‌ چـاپـیـی شـــــــاعـیـری گـه‌نـج (بـه‌خـتـیـار

ئـۆغـه‌ن)ه‌، چـاپـه‌ری ئـه‌م نـامـیـلـكـه‌یـه‌، (خـــــــــــــــــــانـه‌ی

كـه‌لـــــــــــــــــتـووره‌) لـه‌ دوو تـوێـی بـه‌رگـێـكـی نـاوازه‌ و

هـیوا كه‌ریم مه‌لا

قـه‌بـاره‌یـه‌كـی قـشـت و دیـزایـنـێـكـی جـوان، ئـه‌م ســـــاڵ         2020 كــتـێـبـخـانـه‌ی كــــــــــــوردیی ده‌وڵـه‌مـه‌نـدتـر كـرد،

1_نـاوكـۆیی ئـه‌م نـامـیـلـكـه‌یـه‌، چـه‌پـێـك قـه‌ســــــــــیـده‌ی

تـژیی لـه‌ ویـنـه‌ی نوێ و جـوداواز، ئـاوێـزانـیی دونـیـای

وێـژه‌ی كـوردیی ده‌كـا:-

(بـه‌ مـه‌ریـم بـڵـێـن:

بـه‌رده‌كـان بـه‌ربـوونـه‌وه‌

نـاو قـاچـیی جـۆگـه‌، ڕه‌زێــك خـنـكـا!!

ده‌ســتـه‌كـان بـه‌ربـوونـه‌وه

نـاو بـاخـــــــــــــــــــــــه‌ڵــی ژنــێـك،

كـــــــرســــــــێـك پـــشـــتــاوپــشـــــت

كـه‌وتـه‌خــواره‌وه،‌ بـه‌ نــاو شــه‌وێــكـی تـه‌ڕ دا…)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل14

2-كـۆمـێـك پــرســـــــــیـاری ئـه‌زه‌لـیی، بـه‌ره‌و ئـاســــــــــــمـانـی ئـاوه‌زی تــاك هـه‌ڵـده‌فـڕێـنـێ:-

(شــه‌ڕه‌كـان زۆرن و

زۆرمــان بـه‌ بـریـنـی زۆره‌وه‌، دێـیـنـه‌وه…‌

دێـیـنـه‌وه‌ و ڕه‌نـگـێــكـیـان نـه‌هـێـشـتـۆتـه‌وه‌، بـۆ تــابـلـۆیـه‌ك؟!

دێـیـنـه‌وه‌ و ده‌نـگـێــكـیـان نـه‌هـێـشـتـۆتـه‌وه‌، بـۆ شـه‌قـامـێـك؟!

دێـیـنـه‌وه‌ و ڕۆژێــكـیـان نـه‌هـێـشـتـۆتـه‌وه‌، بـۆ پـێـكـه‌وه‌ بــوون!!)ــــــــــــــــــــــ ل18

3-مـلـوانـكـه‌یـه‌ك لـه‌ پـه‌یـڤـی حـه‌ســره‌ت، بـۆ گـه‌رده‌نـی مــه‌راق، هـۆنـراوه‌تـه‌وه‌:-

(ئـه‌م شــــــــــــه‌و

دوو دڵــــــــم و نـــازانــم؟!

ده‌ســـــت بـۆ پــێـنـووســه‌كـه‌ بــه‌رم یـاخـوود تــفـه‌نـگ!

فـیـشــــه‌كــێــك بــنــووســـمــه‌وه‌، یـانـیـش شـیـعـرێـك، بـــتـه‌قــێــنــم!!)ـــــــــــــــ ل23

ئـۆغـه‌ن گـه‌نـجـێـكـه‌، لـه‌ نـاوه‌ڕاســتـیی دوو هــه‌زاره‌وه‌ ئـاوێـتـه‌ی دونـیـای خـوێـنـدنـه‌وه‌ و نــووسـیـن بـووه‌، زۆرن ئـه‌وانـه‌ی ده‌نـووســن، وه‌لــێ ڕێــژه‌یـه‌كـی دیـاریی كــراو ده‌زانـن بـۆ ده‌نـووســن؟! ئـۆغـه‌نـیـش لـه‌ ڕیـزبـه‌نـدی ئـه‌و ژمـاره‌ دیـاریی كـراوه‌یـه‌ و ده‌زانـــێ بـۆ ده‌بــێ بــنـووســـێــت، ســــیـرۆس شـــه‌مـسـیـا ده‌ڵــێ:

شاعـیـرانـی گـه‌وره‌ لـه‌ شـیـعـره‌كـانـیـان دا، بـه‌ تـه‌نـیـا خـۆیـان نـاخـه‌نـه‌ڕوو، بـه‌ڵـكـوو هـه‌م خـۆیـانـن هـه‌م ڕه‌گـه‌زی مـرۆڤـیـشــــــن)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل67

تـێـگـه‌یـشــــــــــــــــــتـن لـه‌و (بـۆ)یـه‌، جـه‌وهـه‌ری مـرۆڤ خـوویـا ده‌كـا و لـه‌ ڕۆبـۆتـبـوون و

ئـامـێـرســــــازیی ده‌ربـازی ده‌كـا و ده‌یـخـاتـه‌وه‌ دۆخـیی بـنـچـیـنـه‌ی خـۆی، كـه‌ هـه‌سـت و

ســــــــــۆز و عـاتـیـفـه‌یـه،

(ژنـێـك ده‌نـاســـم

پــه‌رداخـێـك پـێـكـه‌نـیـنـی نـه‌خـواردۆتـــه‌وه‌!

ژنــێــك ده‌نــاســم

هــاوســه‌رگــیـریی لـه‌گـه‌ڵ بــه‌ردێـك دا كــــــــــردووه‌…)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل25

مـــــــــــرۆڤ ئـه‌گـه‌ر مــــــــرۆڤ بـێ، ده‌بـێ هـه‌نـدێـك لـه‌ خـۆیی بـبـه‌خـشـــێـت تــا هـه‌نـدێـك وه‌ربـگـرێـت، ئـه‌و بـه‌خـشــــــــــــــــــــیـن و وه‌رگـرتـنـه‌، نـاكـه‌وێــتـه‌ چـوارچـێـوه‌ی مـامـه‌ڵـه‌ و سـه‌وداوه‌، داریــوش ئــاشــووریی، ده‌فـه‌رمـووێ:

(ئــه‌وه‌ی عــاشــقــانــه‌ بــڕوانــێــت، هـیـچ شــتـێـك داگـیـر نـاكــات)ـــــــــــــــ ل21

ژیــــــان پــڕ نـابـێـت، تـــــا مــرۆڤ دارمـاڵ نـه‌بـێ لـه‌ ئـه‌ڤـیـن، ســـه‌رشــــاربـوون ئـه‌و كـاتـه‌

فـه‌راهـه‌م ده‌بـێـت، كـه‌ هـه‌ر دوو جـه‌مـســــه‌ری ژیــان، ئـاوێـــــــــــــــــــزانـیی جـوانـیـیـه‌كـانـی یـه‌كـتـربـن و ئـازادیی یـه‌كـتـر بـپـارێـزن، بـۆ ئـه‌وه‌ی ئـه‌ڤــــــــــــــــــــــیـن. تـه‌واوی شـه‌قـار و كـه‌لـه‌بـه‌ره‌كـانـی زیـنـده‌گـیی پـڕ بـكـاتـه‌وه‌، ده‌بـێ ســـــــــوهــرابــــــیـانـه‌، لـه‌ ژیـان بـبـیـنـیـن:

(مـن نـه‌مـدیــوه‌ دوو ســـــــــــنـه‌وبـه‌ر، دووژمـنـی یـه‌ك بـن)ــــــــــــــــــــ ل218

ئـه‌گـه‌رچـیی ئـه‌و تـیـرێـژه‌ی ســــــــــــــــوهـراب، زێـتـر ڕووی لـه‌ پـیـاوه‌ وه‌كـوو دایـنـه‌مـۆی

جـه‌نـگـه‌كـان، لـێ نـابـێ ئـه‌وه‌ش‌ فـه‌رامۆش بـكـه‌یـن، كـه‌ سـه‌هـۆڵـبـه‌نـدان و ئـاگـری نـێـوان

ژن و پـیـاویـش، هـیـچـی كـه‌مـتـر نـیـیـه‌، بـه‌وه‌ی دوواجـــــــــــــــــــــــار هـه‌م خـۆیـان و هـه‌م

مــنـداڵـه‌كـانـیـان، لـه‌ پـه‌رداخـێـك پـێـكـه‌نـیـن مـه‌حـــــــــــرووم ده‌بـن و دووچـاری هـاوژیـنی

بـه‌ردێـك ده‌بـنـه‌وه‌ و ئـیــدی شـــــــتـێـك نـامـێـنـێـتـه‌وه‌ بـه‌ نـاوی ژیـان، تـوانـا و قـودره‌تـی

نـووسـه‌ریـش ئـه‌و كـاتـه‌ ده‌رده‌كـه‌وێـت، بـه‌بـێ ئـه‌زمـوونـده‌ كـردن، پـه‌نـجـه‌ لـه‌ ســــــــــه‌ر

بـریـن دابـنـێـت و خـوێـنـبـه‌ربـوون بـوه‌ســــــــــــــــــــــــــــتـێـنـێ، هـۆنـیـاری بـه‌ تـوانـا ئـه‌وه‌یـه‌‌ وێـنـه‌هـایـه‌كــت بـۆ بـكـێـشـێـت، كـه‌ گـوزارشــــــــت لـه‌ حـه‌قـیـقـه‌تـی ژیــــــــــــــــــــــــان بـكات،

بـه‌خــتــیـار ئـۆغـــه‌ن لـه‌ وێـنـانـدن دا، ده‌ســـــتـێـكـی بـاڵای هـه‌یـه‌ و ده‌تــوانـم بـڵـێـم: بـه‌بـێ ئـه‌وه‌ی ده‌ســــــت بـۆ فـڵـچـه‌ و بـۆیـه‌ بـبـات و ســـــــــــــكـێـچ جـێـگـیـر بـكـات، تــابـلـۆیـه‌كـی

نـاوازه‌ی ووجـوودیـانـه‌ت بـۆ ده‌كـێـشـێـت، بـه‌ ڕاســــــــــــــتـی وێـنـه‌كـێـشـێـكـه‌ بـه‌ ووشـــه،

(ڕۆژه‌كـان…

ڕۆژه‌ خـۆشــه‌كـان

وه‌ك ئـه‌سـپـێـكـی تــازه‌ نــاڵـكـراو، ده‌ڕۆن…

كـه‌نـار لـه‌ شـه‌پـۆڵ هـه‌ڵـدێـت،

ڕه‌شـــــه‌بـا

ده‌ســتـی خـسـتـۆتـه‌ نـاو پـرچـیی ڕه‌زه‌وه‌…)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل26

هه‌تـا لـه‌ ده‌ربڕیـن دا، خوێـنـه‌ری جـوان پـه‌ی بـه‌وه‌ ده‌بات، كـه‌ ئۆغـه‌ن وه‌كوو نووسه‌ره‌

نـاوداره‌كـان، هـه‌وڵـی پـارســـــــتـنـی تـایـبـه‌تـمـه‌نـدیی خـۆی ده‌دات و كـه‌مـتـر كـاریـگـه‌ریی

پـڕژه‌ی نـووســـه‌رانـی دیـكـه‌ی بـه‌ ســـــــــــــــــه‌ره‌وه‌ دیـــاره‌، ده‌ڵـێـم: كـه‌مــــــتـر، چـوونـكـی

شــێـرزاد حــه‌ســه‌ن گـوتـه‌نـی: (تــۆ هــه‌ر كـێ بـیـیـت، لـه‌ ســـــــــــــــــــــه‌ر پـیـت و ووشـه‌ و ڕسـتـه‌كـان، ده‌ژیـی!)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل140

ئـه‌و تـایـبـه‌تـمـه‌نـدیـیـه‌ش، بـۆ دوو هـۆكـار ده‌گــه‌ڕێـتـه‌وه‌،

یـه‌كـه‌م:

ئـه‌و گـه‌نـجـێـكـه‌ و زۆر بـه‌ ده‌گـمـه‌نـی لـه‌ نـاوه‌نـده‌كـانـیی ڕۆشــه‌نـبـیـری ده‌رده‌كـه‌وێـت و پــتـر گـرنـگـی بـه‌ خـــــــــــــــــــــــوێـنـدنـه‌وه‌ ده‌دات، ئـه‌وه‌ش گـوتـه‌یـه‌كـی عـه‌بـدولـمـوتـه‌لـیـب

عـه‌بـدوڵڵامـان ده‌خـاتـه‌وه‌ یـاد، كـه‌ ده‌ڵــــێ: (مـن تــه‌نــیــایــی خـۆم بـه‌ خـــــــــــــــــوێـنـدنـه‌وه

ده‌وڵـه‌مـه‌نـد كــرد، كـتـێـب وای كـرد، زێــتـر خـۆم بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل42‌

ئـه‌و خـۆبـوونـه‌ی عـه‌بـدولـمـوتـه‌لـیـب ئـامـاژه‌ی بـۆ ده‌كـات و لـه‌ قـــووڵایـی پــه‌یــڤــه‌كـانـی

ئـۆغـه‌نـیـش بـه‌دیی ده‌كــرێـت، نـووســه‌ر ده‌كـات بـه‌ خـودان پــرســـــــــیـار و ده‌ربــڕیـن و تـێـرمـی كـه‌ســــــــــــــــــــــێـتـی، ده‌نــا ده‌بـیـنـیـن، ئـه‌مــڕۆ لـه‌ ســایـه‌ی ده‌زگـای ڕاگـه‌یـانـدنـی

كـه‌سـیی(تـۆڕی كـۆمـه‌ڵایـه‌تـی) مـرۆڤـهایـه‌ك ده‌نــووســن، بـه‌ڵام ئـه‌وانـه‌ی تـا كـــــــــۆتـایی

ڕێـگـاكـه‌ بـه‌رده‌وام ده‌بن، لـه‌ ژمـاره‌ی پـه‌نـجـه‌كـانـــی ده‌ســــــــــــــــــــــت تـێـپـه‌ڕ نـاكـه‌ن، لـه‌

ســه‌رده‌مـیی نــالـیی هـه‌ر نـالـیی بـه‌ تـه‌نـیـا نـه‌یـنـووسـیـوه‌، وه‌لــێ هـه‌ر نـالـیی ئـه‌ســتـێـره‌ گـه‌شـه‌كـه‌ی ئـه‌و ئـاسـمـانـه‌یـه، لـه‌ ڕۆژگـاریی مـه‌حـوی، شـــــاعـیـر گـه‌لـێـك ووجـوودیـان

هـه‌بـووه‌، لـێ نـووكـه‌ بـوونـیـان نـیـیـه‌، ئـه‌وه‌ی نـووسـه‌ر بـه‌ زیـنـدوویـه‌تـی ده‌هـێـڵـێـتـه‌وه‌،

چـیی گـوتـن و چـۆن گـوتـن و بـۆ گـوتـنـه‌،

دووه‌م:

مـرۆڤ لـه‌ ده‌ره‌وه‌ی شــــــــاره‌گـه‌وره‌كـان(جـوگـرافـیـا جـه‌نـجـاڵـه‌كـان) پــتـر ده‌رفـه‌تـی بـۆ

ده‌ره‌خـسـێـت، لـه‌گـه‌ڵ سـرووشـت ئـاوێـزانـبـێ، ئـه‌و ده‌ســـت لـه‌ مـلانـه‌ی ســــــــرووشـت، سـه‌مـفـۆنـیـای نـاوازه‌ ده‌ڕژێـنـێـتـه‌ گـوێـی ئـیـنـســـــــان، هـاڕمـۆنـی سـه‌رمـه‌دیی ئـاوێـتـه‌ی

نـیـگای ئـاده‌مـیـزاد ده‌كات، بـه‌رامـه‌ی ئـه‌بـه‌دیی ده‌پـژێـنـێـتـه‌ ده‌روون و مـێـشكـی مـرۆڤ، شـــێـركـۆ بـێـكـه‌س ده‌ڵـێ: (زۆرجـار لـه‌ خـۆم ده‌پـرسـم، شـیـعـری نـه‌مـر و زیـنـدوو كـام شــیـعـرانـه‌ن؟! وه‌ڵامـدانـه‌وه‌ ئـاسـان نـیـیـه‌، بـه‌ڵام گـومـانـم نـیـیـه‌، ئـه‌و شـــــــــــــــیـعـرانـه‌ن

كـه‌ جـوانـیی و عـیـشــــــــــق و پـرسـه‌ ئـه‌زه‌لـیـیـه‌كـانـی، ژیـــــــان و مـــردن و سـرووشـت،

ســــه‌رچـاوه‌یـانـن)ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل353

دیـقـه‌ت بـده‌ن، ئـۆغـه‌نـیـش چـه‌ن وردبـیـنـانـه‌، پـه‌نـجـه‌ی تـه‌مـاشـا بـۆ گـه‌رده‌نـی مـاســیی و قـژی شــــــه‌مـزاوی ســـــرووشــت ڕادێـشـت ده‌كـات،

(ئـه‌و كـاتـه‌ی تــۆڕ

هـه‌ڵـده‌درێـتـه‌ ئــاوه‌كـانـه‌وه‌،

لـه‌ چــاوی مــاسـیی، ڕووبــار قــازانـێـكـه‌…

ئـه‌و كـاتـه‌ی ئــاگـر

بـه‌ر ده‌بـێـتـه‌ كـێـڵـگـه‌كـان،

پـووشـیـش نـوێـژه‌ بـارانـه‌ ده‌كــات…)ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ل27

مـرۆڤ ده‌بـێ لـه‌گـه‌ڵ‌ سـرووشـت ئـاشـتـبـێـتـه‌وه‌، بـۆ ئـه‌وه‌ی‌ جـوانـیـیـه‌كـانـی ژیـــــــــــــــان

نـه‌گـه‌ن بـه‌ بـنـبـه‌سـت و هـه‌ســــــاره‌كـه‌مـان دووچـاریی لـه‌ نـاوچـــوون نـه‌بـێـتـه‌وه، بـۆیـه‌

بـا تـۆڕه‌كـانـمـان ڕووبـــار و گـــۆم و ده‌ریـاچـه‌كـان، لـه‌ مـاســـــــــــــیی نـه‌كـه‌ن بـه‌ قـازان،

بـڵـێـســه‌ی خـۆویـسـتـیـمـان، ڕه‌ز و بـاخ و لـێـڕسـتـانـه‌كـان نـه‌كـه‌ن بـه تـه‌نـیی و مـشـكـیی و زووخـاڵ، مـاوه‌ بـڵـێـم: چـه‌ن خـاڵــێـكـی لاوازم لـه‌ نـامـیـلـكـه‌یـه‌دا بـه‌یی كـرد‌، ئـــــــومـێـد ده‌كـه‌م، لـه‌ چـاپـیی دووه‌م دا، كـاك بـه‌خـتـیـار ئـۆغـه‌ن، لـه‌بـه‌ر چـاوی بـگـرێـت،

1_تـایـپـێـســـــــــــــــــــــت، ده‌بـوو سـاتـیـره‌كـان لـه‌گـه‌ڵ قـه‌بـاره‌ی نـامـیـلـكـه‌كـه‌، هـاوسـه‌نـگ

بـكـرێـت، ئـه‌ویـش بـه‌ یـه‌ك كـلـیـكـی كـیـبـۆرد(New Line‌) لـه‌ ســـــه‌ر كــــــــــــۆتـایی ئـه‌و ووشـه‌یـه‌ی واتـا بـه‌ دێـڕه‌كـه‌ی پـێـشـه‌وه‌ ده‌بـه‌خـشـــێـت، واتـا كـه‌رتـكـردنـی سـاتـیـره‌كـان

لـه‌ جـێ و شـــــــــــــــــــــــوێـنـی خـۆی دا، چـوونـكـی لـه‌ زۆر جـێـگـه‌ و لاپـه‌ڕه‌ دا، بـه‌ هـۆی سـاتـیـره‌كـانـه‌وه، ووشـه‌ دابـه‌زیـوه‌تـه‌خـواره‌وه‌ و وه‌كـوو ســـــــــــه‌ره‌تـای دێـڕی دوواتـر خـۆی نـمـایـش ده‌كـات،

2_خـاڵـبـه‌نـدیی، پـێـمـوایـه‌ ئـه‌گـه‌ر خـاڵــدانـــێـك كـاریی خـاڵـبـه‌نـدیـیـه‌كـه‌ی بـۆ ئـه‌نـجـام دا

بـاشتـر ده‌بـوو، چـوونـكـی ئـامـاژه‌كانـی پـرسیـار(؟) و سـه‌رسام(!) و خـاڵ و وێـرگـوڵ و بـۆر و تـه‌قـه‌ڵ، هـیـچـی كـه‌مـتـر نـیـیـه‌ لـه‌ پـیـت و ووشـه‌ و ڕسـتـه‌،

3_كـه‌وتـنـی ده‌نگ، فـۆنـیـم(پـیـت) لـه‌ هـه‌نـدێـك ووشــــــــــــــه‌ و دێـڕدا، كـه‌ ده‌شــــــــــــــێـت

كـاریـگـه‌ریی هـه‌بـێ و مـانـا(گـه‌وهـه‌ر) لـه‌ واتـا(نـاوه‌ڕۆك) دابـمـاڵـێـت،

 

سـه‌رچـاوه‌كـان:

1_قـه‌سـیـده‌ی (مـه‌ریـه‌م) نـامـیـلـكـه‌ی (ده‌مه‌وێ به‌رببمه‌وه‌ ناو ده‌سته‌كانت) به‌ختیار ئۆغه‌ن

2_موسافیرێك وه‌ك ئاو (عاشق هه‌میشه‌ ته‌نیایه‌) ن. سیرۆس شه‌مسیا، و. ئازاد به‌رزنجی

3_ڕاوچیی ساته‌كان (عاشق هه‌میشه‌ ته‌نیایه‌) ن. داریوش ئاشووریی، و. ئازاد به‌رزنجی

‌‌4_قه‌سیده‌ی (ده‌نـگـی پـێـی ئـاو) له‌ كتێبی (عاشق هه‌میشه‌ ته‌نیایه‌) سوهراب سپهری، و. ئازاد به‌رزنجی

5_دووا شه‌وی دابه‌زینی عیسا، شێرزاد حـه‌سـه‌ن

6_پـرسـیـار كـردن لـه‌ تـاریـكـیی، عـه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا

7_نووسین به‌ ئاوی خۆڵه‌مێش، شێركۆ بێكه‌س


هیوا عەوێنەیی

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.