سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە / پیره‌کچێک به‌جلی سووره‌وه‌

پیره‌کچێک به‌جلی سووره‌وه‌

له‌ئێواره‌یه‌کی سه‌رخۆشدا

له‌گه‌ڵ سرته‌ی با

له‌گه‌ڵ خلسیکان له‌سه‌ر تنۆکی ده‌ریا

له‌دامێنی سێبه‌ری تۆوه‌

وه‌ک مێرووله‌یه‌ک

به‌دوای که‌له‌به‌رێکدا ئه‌گه‌ڕام

تا تۆ بدۆزمه‌وه‌

له‌بیابانێکی ته‌ڕدا

به‌دوای به‌رداشێکی توڕه‌دائه‌گه‌ڕام

ڕێگای تۆم بۆ بکاته‌وه‌

له‌گه‌ڵ به‌یانیه‌کی  بێبه‌ری له‌من

و

پڕ

له‌تۆ له‌هه‌تاوی

گۆزه‌داڕزداوه‌کان

به‌دوای  شه‌ڕواڵیکی پیس

و

به‌دوای مایه‌یه‌کی

خوێناوی

و

به‌دوای

قردێله‌یه‌کی شکاو‌

و

به‌دوای

لاپه‌ڕه‌سپیه‌

سوێندراوه‌که‌ی

ماره‌یه‌ت ئه‌گه‌ڕام

تا ل زبڵدانی شاردا

بیان بینمه‌وه‌

‌له‌شه‌وێکی  نیوه‌سوردا

به‌دوای دۆخین و

به‌دوای

جامانه‌و

به‌دوای

به‌رگی قارچێکی سپی و

یاقوتی فڕێدراو

و

به‌دوای

کراسی حه‌جدا ئه‌گه‌ڕام

تا له‌به‌ر ئه‌ودا

بیان ناسمه‌وه‌

چه‌نده‌شه‌رمنه‌

ئه‌وه‌شه‌وه‌ی که‌زاوا درۆزنێکی

به‌خه‌نده‌و

تۆش بێناموسێکی شیرین و

ئه‌شقیش

ده‌ڵاڵێکی پڕ گرنژین و

شه‌ویش

چوکلاتێکی تفته‌ و

که‌س نایان به‌شێته‌وه‌

هاوڕێ ڕه‌ش

9.8.2011

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.