دوو شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 26, 2020
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی پووران درەخشەندە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا”

چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی پووران درەخشەندە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا”

مەنسوور جیهانی ـ چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری ناوداری کورد خاتوو “پووران درەخشەندە” لە نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا” لە وڵاتی بەنگلادیش بەڕێوەدەچێت.

نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا” Dhaka لە بەشی “ڕێزلێنان لە سینەماکارێک” Retrospective چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی خانمە سینەماکاری ناوداری کرماشانی خاتوو “پووران درەخشەندە” سازدەکات، کە ئەم ڕێوڕەسمە بە بەشداری ئەم دەرهێنەر، سیناریۆنووس، بەرهەمهێنەر و توێژەرە کوردە و نمایش هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەم فیلمسازە بەرئەزموونە بەڕێوەدەچێت، کە بریتین لە: “زیر سقف دودی” (لە ژێر میچی دووکەڵاوییدا)، “هیس! دخترها فریاد نمی زنند” (بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن)، “کودکان ابدی” (منداڵایی ئەبەدی) و “رویای خیس” (خەونی خووساو) و دوای نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییانە، کۆڕیی ڕخنە و هەڵسەنگاندن و وڵام و پرسیار بەڕێوەدەچێت.

“پووران درەخشەندە” لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا” لە وڵاتی بەنگلادیش، مەستێر کلاس و ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی ساز دەکات.

بەرپرسانی بەڕێوەبردنی ئەم ڕووداوە سینەماییە، سەرقاڵی کارە سەرەتاییەکانی پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی یەکەمین خولی تێکەڵاو پێکهاتوو لە نمایشی ئۆنلاین و هەروەها بە شێوەی ئامادەبوونی بەرهەمە بەشداربووەکان لەم فیستیڤاڵەن.

نۆزدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “داکا” DIFF کە بە یارمەتی ئەنجوومەنی “فیلمی کۆلکە زێڕینە” و بە نمایشی 200 فیلم لە دەرهێنەرانی 60 وڵاتی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی “پێشبڕکێی فیلمە ئاسیاییەکان”، بەشی “سینەمای جیهان”، بەشی “ڕابردوو”، بەشی “پانۆڕامای بەنگلادیش”، بەشی “فیلمەکانی منداڵان”، بەشی “سینەماکارانی ئافرەت”، بەشی “کورتە فیلم و فیلمە سەربەخۆکان” و هەروەها بەشی “فیلمە مەعنەوەییەکان” لە ڕۆژانی 16 تا 24ی ژانوییەی 2021 بە شێوەی فیزیکی و ئۆنلاین لە ناوەندە سینەماییەکانی “ئالینس فرانسیس” Alliance Francaise، “ستار سینەپلاس” Star Cineplex، “ئاکادیمیای شیلپاکالا” Shilpakala، کتێبخانەی گشتیی و هەروەها هۆڵی کۆبوونەوەکانی مۆزەخانەی شاری داکا لە وڵاتی بەنگلادیش بەڕێوەدەچێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://www.dhakatribune.com/showtime/2020/09/17/diff-2021-rainbow-film-society-prepares-for-the-festival-amid-the-pandemic?fbclid=IwAR3V6JNpr8pQt3Js_PRqOsd3ypRIzr8mE5U4LxrLYqsHvn_pdgk4NdZ-bdc

دەربارەی Mansour Jahani