نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە / چه‌ند ‌‌کورته‌ شیعرێکی ئه‌مازیغیی

چه‌ند ‌‌کورته‌ شیعرێکی ئه‌مازیغیی

نووسینی: سه‌عید بلغربی

گۆڕینی : یوسف عیزه‌دین

” ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خه‌مه‌کانم”

شار وێنه‌ی من نییه‌!!؟

شه‌قامه‌کانم ده‌ریای بێزارین،

شۆسته‌کانم که‌نار خه‌ونی

په‌رش و بڵاون،

ئه‌م ده‌نگه‌ده‌نگه‌ش…؟!

 

شار و من و زام

یه‌کین!؟

“خاکی خۆر”

له‌نێوان من و بۆشاییدا

بۆشاییه‌ک هه‌یه‌،

له‌خاچم ده‌دا ،

به‌لک و چڵی بیرۆکه‌کانمدا..

وه‌ک برووسکه‌ ون ده‌بم

تا له‌‌مه‌رگێک رێبگرم

که‌له‌خاکی خۆردا چاوه‌ڕێمه‌

تا له‌وێدا بۆ‌ نێو گۆڕێک بچم

 

“وه‌سیه‌ت”

 

ئه‌گه‌ر زانیبات دنیا

مشتێ ئازار و

زه‌لکاوێکی پڕ هه‌ڵه‌یه‌

ئه‌ی کۆرپه‌له‌

کورترین هه‌نگاوت

نه‌ده‌نایه‌ ناو..

بێ دوو دڵی و ختووره‌

بگه‌ڕێوه‌و ببه‌ره‌وه‌

به‌دڵۆپه‌ سپێرمێکی ئیفلیج..

پاکێتی خۆت بۆ ئازار

مه‌که ‌به‌‌قوربانیی؟!

 

 

“ده‌سته‌سڕێکی ته‌ڕ”

 

خه‌م وه‌ک رووبار

ده‌سته‌سڕه‌که‌ی

ته‌ڕ ده‌کا

تا دوا هه‌ودای..

پرسیم:

وه‌ک فرمێسک خه‌مت سوێره‌ ؟!

به‌زمانێک،

که‌له‌ئامێزی نابوو بێده‌نگیی

وتی: تاڵه‌..تاڵه‌..تاڵ

له‌خامۆشیدا جێم هێشت و

که‌وتمه‌ ڕێ…

 

ژێده‌ر:sa.d/archive/2006 /www.isuria.jaran.com

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.