سەرەتا / ئەدەبی / ئەدەبی منداڵان / ژووری وێنە کێشان

ژووری وێنە کێشان

عەلی حەمەڕەشید
ئەمڕۆ ژووری وێنەکێشــان
پڕ بوو بوو لە منداڵی جوان
زۆر دڵخۆش و شادومان بوون
خــەریکی وێنەکێشان بوون
بەخــولیاوە،زۆر باش و ورد
ڕەنگەکانیان تێکەڵ دەکرد
تا ڕەنگی تر دروسـت بکەن
وریایی خـــۆیان دەربخەن
گیانی یارمەتی و ھاوکاری
ژوورەکەی کرد بەجێی یاری
ھێندەیان وێنە کێشــا بوو
ژوور وەکو پێشەنگە وابوو
مامۆستاش دەم بە پێکەنین
دەیوت گوڵەکان ئافــەرین
٤/٧/٢٠١٨

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

لەگەڵ باوکم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی لەگەڵ باوکـم یاری دەکــەم کاتێکی خۆش بەسـەر دەبەم ئەو کاتــانەی لەلای ئەوم …