نــوێ
سەرەتا / وتار و بیروڕا / دیمانە / کارۆخ ھاشم : لە ھەموو شارەکانی کوردستان داخوازی لەسەر کارە ھونەرییەکانم ھەیە

کارۆخ ھاشم : لە ھەموو شارەکانی کوردستان داخوازی لەسەر کارە ھونەرییەکانم ھەیە

ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
ھونەری کاردەستی ، یەکێکە لەو ھونەرانەی کە دەتواندرێت ، کاری سەنج راکێش و کللتوری نەتەوەکان لەرێگەی ئەم ھونەرەوە نمایش بکرێت لە ھەمان کاتدا ھەر لەرێگەی ئەم ھونەرەوە کلتووری نەتەوەکان بەیەکتری ئاشنا بەکرێن ،زۆر جاریش ئەم جۆرە ھونەرە وەکو بازرگانی کاری پێوە کراوە .
ئەم جۆرە ھونەرە پێویستی بەسەلیقەیەکی باشی ھونەری دەبێت، یەکێک لەو کەسانەی ئەم کارە ھونەرییە دەکەن بەرێز (کارۆخ ھاشم سعید)-ە دانیشتووی قەزای رواندزە لەنزیکەوە بەسەرمان کردۆتەوە ئەم گفتوگۆیەمان لەگەڵ دا ئەنجام دا:
*پێمان باشە سەرەتا باس لە چۆنییەتی ئاشنا بوونت بە ھونەری کاری دەستی بکەیت.
-سەرەتا ئاشنا بوونم بە ھونەری کاری دەستی بۆ سەردەمی منداڵیم دەگەرێتەوە، کاتێ لە قوڕ شێوەی جۆراوجۆرم دروست دەکرد، بەم شێوەش لەرێگەی کاری بەردەوام و ئەزموون ، پەرەم بەتواناکانی خۆم دا تا ئەو ئاستەی توانیم شارەزایەکی باش لە ھەموو جۆرەکانی کاری دەستی پەیدا بێت ، بگەمە ئەو ئاستەی ئێستا.
* کێن ئەوانەی ھاوکارو پاڵپشت بوون ، ئایا ھیچ خوولی ھونەریت بینیوە؟
-سەرەتا ھاوکاری و پاڵپشتم دایک و باوکم زۆر ھاوکارو پاڵپشتم بوون ، بەجۆرێک ھانی زۆریان دام بۆ ئەوەی ،لەسەر کارەکەم بەردەوام بم، ئێستاش ماڵەوە بەگشتی و بەتایبەتی خێزانەکەم ،کەئەویش ئارەزووی ھونەری کاری دەستی ھەیە، لەگەڵم فێری ئەم ھونەرە بووە ھاوکارێکی باشی کردووم ، بەداخەوە تا ئێستا لە شارەکەمان خوولی ھونەری بۆ ھونەری کاری دەستی نەکراوەتەوە،بۆشم نەگونجاوە لە دەروەوەی شار بەشداری خوول بکەم ، بۆیە بەشداری ھیچ خوولێکی ھونەریم نەکردوە.
*ئەو کەرستانەی لە کارەکانت بە کاردنیت لە چی پێک ھاتوون؟
– ئەو کەرستەو ئامێرانەی بە کاری دەھێنم ، جۆراوجۆرن ، بەڵام بەگشتی کەرەستەکان پێک ھاتوون لە دار و تەختە+سوف+گونیەو پەت و داوی موو +مۆری و یاقوت وەکۆمەڵێ دەرمانی تر لەگەڵ ھەندێ مادەی وەک و غەڕە وارنیش واتا ڕەونەق و چەسپ.
* بەشداری پیشانگەی تایبەت ، یان ھاوبەش بە کارەکانت کردوە؟
– ئەوەی راستی بێت ، خۆمان بۆ پیشانگەی تایبەتی ئامادەکردبوو ، ھەموو مادەکانیش ئامادە بوون ، بەڵام بەداخەوە ، بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤیارۆسی کۆرۆنا پیشانگایەکە دواکەوت ، ھیوادارم بەزووترین کات ئەم نەخۆشە نەگریسە کۆتایی بێت ، دەرفەت ھەبێت ئەم چالاکییە ئەنجام بدەین.
* لە رووبای بازرگانییەوە سوودت لە کارەکەت بینیوە ؟
– پێم وایە کارێکی ئاسییە ، بتوانم لەرێگەی کاری ھونەری دەستی، بتوانم داھات بۆخۆم کۆبکەمەوە کارەکانم سوپاس بۆ خودا لە ھەموو شارەکانی کوردستان داخوازی لەسەر کارە ھونەرییەکانم ھەیە،بۆیە سوود و قازانجم لە کارەکەم بینیوە.
* پێشوازی ھاوڵاتیان لە کارەکانت چۆن دەبینی؟
– بەھۆی ئەوەی ھیچ دوکان و یان شوێنێکی دیارکروام نییە بۆ نمایش کردنی کارەکانم نیە تەنھا لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکانەوە وەکو فەیسبوک و انستا گرام.. کارە ھونەرییەکانم نمایش دەکەم ، تەنیا لەم رێگەیەوە ، ھاوڵاتیان کارەکانم دەبینن.
* بۆ ئەنجام دانی کارێک چەند کاتت پێویستە؟
– کاتەکان بەپێی شێوەوفۆرم و جۆری کارەکە دەبێت، ھەندێ بابەت ھەیە کاتی زۆر ناوێ ،بەڵام ھەندێ بابەت ھەیە کات ماوەی زۆری دەوێت ، بە تایبەتی کاری دەستی کەلە دار بێت .
* پێتان باشە چی بکرێت ، بۆ پێشڤەچوونی ھونەری کاری دەستی؟
– بە بۆچوونی خۆم، ئەو کەسانەی کاری دەستی دەکەن پێویستە لەلایەن ھەردوو کەرتی حکومی و تایبەت ، گرنگیەکی زۆریان پێ بدرێت وپاڵپشتی بکرێن، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارەکانیان و بەرھەمەکانیان پێشکەوتووتر بێت ،ئەمەش لە رێگەی کردنەوەی پێشانگا و دابین کردنی کەرستەو شوێن بۆ نمایش کردنی کارەکانیان.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.