سەرەتا / هەمەڕەنگ / کتێبی (لە پێناوی پەروەردەدا) چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی (لە پێناوی پەروەردەدا) چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبێکی دیکەی سەدیق سەعید ڕواندزی، بە ناوی (لە پێناوی پەروەردەدا) لەو ڕۆژانەی ڕابردووداچاپ و بڵاوکرایەوە. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، لە کۆمەڵە وتارێکی پەروەردەیی پەیوەست بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن پێکھاتووە تیایدا نووسەر بە دیدگایەکی ڕەخنەییەوە لە بارەی ھەندێک خەوش و گرفتی پەروەردەیی دەدوێت و گرفتەکان دیاری دەکات. نووسەر وەک مامۆستایەک و لە میانەی ئەزموونی پیشەی مامۆستایەتی و پەیوەندی لە گەڵ قوتابییان و قوتابخانە و پۆلدا، لە بارەی ھەندێک خەوش و گرفتی پەروەردەیی دەدوێت. بە تایبەتیش ئەو بوارانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان، بە کاری مامۆستایەتییەوە ھەیە. ناوەڕۆکی کتێبەکە لەم وتارانە پێکھاتووە: ( مامۆستای باش و سەرکەوتوو کێیە؟ وانەی بۆ فەیسبووک یان بۆ قوتابییان، پلانی پەروەردەیی و چەند سەرنجێک، کاریگەری کۆرۆنا لە سەر پرۆسەی خوێندن، وانەی ھونەر بێ مامۆستای ھونەر) ئەمانە و گەلێک وتاری دیکەش، کە دیاریکردن و ڕەخنەکردنی چەند ھەڵەیەکی میتۆدی خوێندنە لە بابەتەکانی خوێندن. شایەنی ئاماژە کردنە کتێبەکە لەلایەن کۆمەڵگەی فەرھەنگی ئەحمەدی خانێ لە سۆران، بە چاپ و دیزایینێکی جوان چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

دەربارەی Sadiq Rwandze