نــوێ
سەرەتا / ئەدەب / چیرۆک / کـورته‌چیڕۆكی…که‌زه‌بـروزه‌نگـی نه‌ریته‌باوه‌کــان شــاڵاویان ده‌هێنن

کـورته‌چیڕۆكی…که‌زه‌بـروزه‌نگـی نه‌ریته‌باوه‌کــان شــاڵاویان ده‌هێنن

شێرکۆجه‌لال:

به‌ره‌ به‌یانی رۆژێکی ســـــاردی زستان بووله‌گونـده‌جوانووسیحراویه‌که‌مان که‌که‌وتبووه‌بناری چیای هه‌ڵگوردبه‌گوندی( ڕندکان) ناوی ده‌رکــــــــردبوو ئه‌وه‌ی ده‌ماوده‌م له‌باوك و باپیرانمان گـــــــۆمان لێ  ده‌بوو گونــــــدی( ڕندکان) به‌جـــــوانی کچه‌کــــانی ناوبانگی دابۆوه‌له‌ته‌واوی ئه‌م ده‌ڤـــــه‌ره‌ی بناری هــــه‌ڵگوردکه‌زیاتـــــرلــــه‌ بیست گوندی تێــــــدا هـــــه‌ڵکه‌وتبوو.

ئــــــه‌وبه‌یانیه‌ بــــــه‌فرێکـــــی یه‌کجار زۆرله‌گونده‌که‌مان باری بوومنیش له‌خه‌ووخه‌ونێکی کابووس دابووم هه‌ربۆیه‌ش خه‌برم بــۆوه‌له‌گه‌ڵ به‌خه‌به‌ربوونه‌وه‌م گـــــۆم له‌ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك بووکه‌له‌ده‌نگی تفه‌نگ ده‌چووهێنده‌خه‌واڵوبووم له‌نێوانی خه‌ونووڕاستی داســـــــه‌رم لێ تێك چووبوونه‌م ده‌زانــــــی ئه‌وته‌قانه‌  ڕاست بوون یان هی ناوخه‌ونه‌که‌م بوون. کـــه‌ڕاست بوومه‌وه‌ته‌ماشایه‌کی ده‌ورووپشتی خـــــــۆمم کردنه‌دایکم و خــــوشکه‌ گـــــه‌وره‌که‌م( فاتیمه) ‌ی شــــــۆخ شه‌نگ له‌ناوجێگای خــــــۆیان نه‌مابوون فاتێی خـــــوشکم ته‌مه‌نـــی  نـــــۆزده‌به‌هــــاربووکیژێکــــــی باڵابه‌رزونه‌ختێك گــۆشتن وخـــــروپـــــڕوپێست سپی چـــــاوڕه‌ش بــــوو هه‌رکه‌له‌ماڵه‌وه‌مان باسی جوانی ئه‌وده‌کرا دایکم هه‌ڵی ده‌دایه‌و ده‌یووت له‌چــــاوی به‌دبه‌دووربێت ده‌قاوده‌ق ده‌ڵێی( عه‌یشه‌گوره‌ی) پوریه‌تی  ئه‌ویش هێنده‌جوان بوو ناوبانگی له‌ته‌واوی گونـده‌کانی ده‌وروپشتمان ده‌رکردبوو. که‌له‌ناوجێگاکه‌م بیرێکی بچوکم کرده‌وه‌ووتم ئاخــۆده‌بێ به‌هـــۆی ئه‌وه‌ی به‌فـــــــرێکی زۆر باریووه‌دایکم وفاتێ ناچووبنه‌ته‌ ســــــه‌ربان بـۆوه‌ی به‌فــری سـه‌ربان بماڵن و فڕێ ده‌نــــــه‌خــــــواره‌وه‌وباگــــــــــردانێك له‌ســــــــــــه‌ربان بگێــــڕن به‌پـــــه‌له‌ ناوجێگاکــــــه‌م به‌جێهێشت و که‌چوومه‌وه‌ده‌ره‌وه‌کـه‌سیانم نه‌بینی هاتمه‌خواره‌وه‌وسه‌ێرێکـی ژووری بـــراکـانم وباوکم کــــرد بینیم کـــــه‌سیان  له‌نــــــــاوجێگــــای خــــۆیان نه‌مـــــاون که‌ دووله‌بــــراکانـــــــم حـــــه‌مه‌ تایه‌رو ســـــــــه‌دیق نه‌خوێنده‌واربوونوو ته‌نها (ڕه‌فیقی ) برام نه‌بێ تاپۆڵی شـــــــه‌شی ســــــه‌ره‌تایی خـــــوێندبووتابڵێت کورێکی هێژابووقسه‌وبۆچون و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ دووبراکه‌موو باوکم نه‌ده‌چـــــوو ئه‌گه‌رچی به‌ته‌مه‌ن له‌دووبراکانی ترم گچکه‌تربوو پاش ئه‌وه‌ی زانیم ته‌واوی ئه‌نـــــــدامانی خێزانه‌که‌م له‌ماڵ نه‌ماوون خــــــورپه‌کــــانی دڵـــــم به‌په‌له‌ لێیان ده‌ده‌او  ته‌قه‌کانیش ده‌یان چیرۆکــــــی ناخـــۆشیان له‌هــــــزرم ده‌هێناوده‌بـــرد که‌هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ گــــوێمانی پێ گۆشکرابووکه‌به‌شێکیان چیرۆکی ئه‌وینداری بوون وئاکــــامه‌کانیشیان به‌شێوه‌ی تـراژیــــــــدی ده‌گێــــــــڕایه‌وه‌که‌زۆربه‌یان به‌کــــــوشتنی کچ یــــان ژن و پیاوکۆتاییان  ده‌هات.  ئه‌وه‌ی زۆربیرمی ئاڵۆزکردبووفاتێی خوشکم بووچونکه‌ ده‌مــــــزانی عـه‌شقی یه‌کێك له‌ مــــامۆستایه‌کانــــــی گــــــونــده‌که‌مان بووبووبه‌ناوی( مامۆستا ئازاد) تـــــابڵێی کـــــورێکی ڕێزداروقشتۆکه‌ بــــوو(ئازاد) خه‌ڵکی شـــــــــاری سلێمانی بوو له‌مێژنه‌موو هاتبووه ناوگــــــونده‌کامان هه‌ردووســــــاڵێك ده‌بووده‌ستی به‌کـــــاری په‌روه‌رده‌ی منداڵان کــــــردبوو نێوانیشی تابڵێیت خــــــۆش بــــــووله‌گه‌ڵ بـــــــرابچوکه‌که‌م که‌به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتن به‌رده‌وام خـــه‌ریکی نووکته‌گێڕانه‌وه‌و قســــــه‌ی نه‌سته‌ق بوون جگه‌له‌وه‌ی مامۆستا (ئــــــازاد) ده‌رسی ده‌ووته‌وه‌به‌ڵام به‌رده‌وامیش بــــــرابچوکه‌که‌م بۆمانی ده‌گێڕایه‌وه‌که‌له‌ماڵه‌وه‌خـــــه‌ریکی مۆسیقالێدانه‌ به‌هـــۆی ئه‌وه‌ی براکه‌شم ده‌نگی خۆش بوو لاوك و حه‌یرانی خۆشی ده‌ووت زۆرجارمامۆستا ئازاد له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرده‌ماڵه‌که‌ی  گـــــــۆرانی بــۆ بڵێت تائه‌وراده‌یه‌بـــــراکه‌م ده‌یووت ده‌مه‌وێت لادێکه‌مان به‌جێ بهێڵمم و به‌ره‌وشـــــــارکــــۆچ بکه‌م له‌وێ ده‌بمه‌گـۆرانی بێژئه‌وه‌ش ته‌واوباوکمی توڕه‌کردبووتاراده‌یه‌ك که‌یفی به‌ مامـــــــۆستا ئـــــــازاد نـــــه‌ده‌هـــــــات وحــــه‌زی ده‌کــــــرد له‌ گـــــــونـــــــــــــــده‌کــــــه‌مان نه‌مێنێت  .

مــــــامــۆستا( ئــــــازاد)  دووجارهاتبووه‌ خوازبێنی فاته‌ی خوشکم به‌ڵام باوکم ودووبـــرام ڕازی نه‌بوون که‌ ئـه‌ودووعـــــاشقه‌ به‌یــــــــه‌ك شــــادبن و بگه‌نه‌ ئـــــــــاواتوو ئامــــانجــی خــــــۆیان به‌هـــــــۆی ئـــــــه‌وه‌ی باوکـــــم واده‌ی به‌ کێخواعه‌زیزی گونده‌که‌دابووکه‌ فاتێی بداتێ ئه‌گه‌رچــــی کێخواعه‌زیزخــــــاوه‌نــــی دووژن بــــــوو له‌هه‌ردووکیان هه‌ژده‌منداڵی هه‌بوو واته‌ خاوه‌نـــــی یانزه‌کوروحـــــه‌وت کچ بـــــووکــــــه‌چی به‌هــــۆی ئــه‌وه‌ی باوکم هـــــــاوڕێیه‌کی نه‌زیکی کێخوای گـــــونده‌که‌مان بووحه‌زی نه‌ده‌کرددڵی کێخوابشکێنی وفاتێی نــــــه‌داتێ لـــــه‌لایه‌کـــــی تــــــــریش باوکــــم زۆرحـــــه‌زی بــــه‌ پاره‌وپـــــوول ده‌کـــــردوچـــــاوی بڕیبووه‌سه‌روه‌تووسامانی کێخواعه‌زیـــــــزکه‌خاوه‌نی ســــه‌دان ســــــه‌رله‌ مه‌روبزنووچێروگۆلك و وڵاغ بووئه‌وه‌جگه‌له‌وه‌ی به‌شێکی زۆری له‌ئه‌رزه‌کشتوکاڵیه‌کان وڕه‌زوباخی گونده‌که‌مان ده‌گه‌ڕانه‌وه‌بـــــۆ موڵك داریه‌تـــــی بنه‌ماڵه‌ی کێخواعه‌زیزله‌وبیرکردنانه‌وه‌دابووم کچێکی جیرانی خـــــۆمان خـــــــــۆی به‌ماڵمان داکردووهه‌رله‌دووره‌وه‌هاوری کــرد(قومری) گیان ئه‌ی نه‌تزانیوه‌ئه‌م به‌یانیه‌ چـــــــی ڕووی داوه‌ به‌رله‌وه‌ی قسه‌که‌ی بدرکێنێ وه‌خت بوودڵم له‌وه‌ستان بکه‌وێت چــونکه‌دڵنیابووم لـــــــه‌وه‌ی که‌ مامۆستا ئازادو فاتێی خوشکم به‌یه‌کوه‌ڕایان کردوه‌به‌ هه‌نسك وهه‌ناسه‌ی سواره‌وه‌ووتم چـــی ڕووی داوه‌ ئاده‌ی ده‌بیڵێ که‌چی ئه‌وه‌ی له‌به‌یانیه‌وه‌بیری منی کۆڵی بووئه‌وه‌ ده‌رنه‌چووبه‌ڵك وخــه‌به‌ری ئه‌وه‌ی بۆهێنابووم که‌به‌هۆی به‌فربارینی دوێنێ شه‌وگه‌ڵه‌گورگ هاتوونه‌ته‌خـــواره‌وه‌وله‌ده‌وروبه‌ری نه‌زیکــــــی گونـده‌که‌مان خــــــــۆیان گه‌یاندۆته‌ ناوپه‌زێکـــــی گونـــــــده‌که‌وده‌یان سه‌ره‌بزنوومــه‌ڕیان خواردوه‌وژماره‌کیشیان په‌لامارداوه‌ومرداربوونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌که‌به‌یانی خـــــــه‌ڵکی گــــــوندیش به‌وه‌یان زانیوه‌ماڵه‌کانیان به‌چــــێ هێشتوه‌وبه‌ره‌وفریاکه‌وتنی په‌زو مه‌ڕوماڵاته‌که‌ کــه‌توونه‌ته‌ڕێ وده‌ستیان به‌ته‌قه‌کردن کردوه‌ هه‌رکه‌ (قومری ) ده‌سته‌ خوشکم ئـــــه‌وه‌ی ووت من هــــــه‌ناســــــــه‌یه‌کی قــــوولـم هه‌ڵکێشاودڵنیابووم لــــه‌وه‌ی که‌ته‌قه‌کانی به‌ره‌ به‌یان هیچ په‌یوه‌نـــــــدیان به‌مامۆستا ئازادوفاتێی خوشکمه‌وه‌نیه‌به‌ڵام دووباره‌که‌وتمه‌ خه‌یاڵوورێنه‌ له‌گه‌ڵ خۆم ده‌م ووت ئه‌ی بۆده‌بێ دایکم وفاتـه‌ی خوشکم له‌گه‌ڵ باوك وبراکانم  ڕۆیشتبنه‌ده‌ره‌وه‌ی گوندله‌وبیرکردنه‌وه‌وورێنانه‌ دابووم له‌ گه‌ڵ خۆم  بــه(‌قومــــری) ی جیرانمان  ووت مــــــن هـــــه‌رئێستا دێمه‌وه‌لات بـــه‌پـــه‌لــــه‌  ڕۆیشتم ســــــــه‌رێکــــم به‌ژووره‌که‌ی خــــــــۆمان داگـرتووســـــــه‌یرێکی سندوقه‌ بچکۆڵه‌که‌ی ژووره‌وه‌م کردبینم تـــــه‌واوی جل وبه‌رگه‌کانی فاتێی خوشکم له‌وێ نه‌ماون بــــۆیه‌ دڵنیابووم که‌خوشکه‌که‌م ماڵه‌وه‌ی به‌جێ هێشتوه‌و ڕه‌دوکه‌وتووه‌بۆیه‌زۆر به‌په‌له‌منیش پێڵاوه‌کانم له‌پێکردوکه‌تمه‌ڕێگابه‌ره‌وئه‌وچه‌نددارگوێزه‌گه‌وه‌ره‌ی ده‌وروبــــه‌ری گونـــــــده‌که‌مان که‌ده‌مـــــزانی چــــــێ ژوانــــــی مامــــــۆستا( ئازاد) و(فاته‌ی) خـــــوشکم بووکه‌گه‌یشتمه‌نه‌زیك دارگــوێـــــــزه‌کان تـــــــه‌ماشای ده‌وروبه‌روژێره‌وه‌ی داره‌کانم کــــــردهیچ جـــــێ شوێنه‌واریپێیان له‌ سه‌ربه‌فره‌که‌ دیارنه‌بووهه‌ربه‌وسه‌رماوسۆڵه‌ هێزم به‌خـــــۆم داوبه‌ره‌وڕوزوباخی گونده‌که‌مان که‌وتمه‌ڕێگا که‌ تا  تابڵێت  ڕێگایه‌کی ناخـــــۆش وبه‌رده‌ڵان و درکاوی بـــــووئه‌گه‌رچـی به‌فـــــرهه‌مووشی داپۆشتبووبه‌ڵام من به‌ترسێکی زۆره‌وه‌هه‌نگاوه‌کـــانی خـــــــۆم ده‌هاویشت تـرسێکی زۆریشم له‌گیان دابوونه‌وه‌کووبکه‌ومه‌ چاڵه‌ به‌فرێکه‌وه‌یان دڕك و ده‌وه‌نی ژێــــــربه‌فره‌که‌ له‌گیانــــم ڕاچێت به‌تایبه‌ت له‌ قاچه‌کانم به‌هـــۆی ئه‌وه‌ی سۆڵه‌یه‌کی کـــــــۆنی دڕاوم له‌پێدا بــــوو.

بـه‌رله‌وه‌ی نه‌زیك ببمه‌وه‌له‌ ڕه‌زووباخه‌کانی ده‌وروبه‌ری گونده‌که‌مان له‌دووره‌وه‌چاوم به‌ له‌چه‌کێکی ســــه‌وزی گـــوڵ گــــوڵێنی زه‌ردکه‌وت له‌لقــــی دره‌ختێك ئاڵابــــوو له‌هـــــه‌ژمــــه‌تا وه‌خت بـوو دڵـــــم به‌ربێته‌وه‌ ناوبه‌فره‌که‌وگیانم بووه‌ستێت  که لێی نه‌زیك بوومه‌وه‌وده‌ستم گه‌یاندێ ده‌ستم کــــــرد به‌گـــــــــریان دڵنیابووم که‌ فاتێی خوشکم تووشی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌بووه‌‌  ســـــــــــــه‌یری چـــــــــــوارده‌وری خـــــــۆم ده‌کردنه‌مده‌زانی به‌کامه لادابڕۆمه‌ شوێن سۆراغیان هه‌تاده‌شهات ســـــــه‌رماوسۆڵی به‌فریش زیادی ده‌کردومنیش ته‌واوسه‌رمابرده‌بووبووم. به‌ هه‌رحاڵ هێزم دابه‌خۆمووبه‌ دواشوێنیان که‌وتـــــــــم پاش چه‌ندهه‌نگاوێکی کورت چاوم که‌وته‌ سه‌رجێ پێی به‌جێماوی ســێ که‌س تۆزێکی ترڕۆیشتم چـــــــاوم که‌وته‌سه‌رچه‌ن تاشه‌خوێنێك زیڕه‌یه‌کی گه‌وره‌م لێداوکه‌وتمه‌ســــــه‌ربه‌فره‌که‌و دڵنیابووم که‌ فاته‌ی خوشکم به‌ده‌ستی باوكم وبراکانم کوژراوه‌له‌ وبیرکردنه‌وه‌و ســــــــه‌روبه‌ره‌دابووم له‌دوره‌وه‌چــاوم به‌ ڕه‌فیقی برام که‌وت تفه‌نگێکی بڕنه‌وی به‌ده‌سته‌وه‌بووبه‌ڕاکردن به‌ناوبه‌فره‌که‌که‌وتم چه‌نـــد جارێك به‌ربوومه‌وه‌ناوچه‌نــــــــد چاڵه‌ به‌فرێکی بچوك و هــه‌ڵسامه‌وه‌ تاگه‌یشتمه به‌رده‌می ڕه‌فیقی بـــــــرام‌ به‌گــــــــریان ولێپاڕانه‌وه‌تکام لـــــێ کـــــردڕاستم پێ بڵێت فاته‌ی خوشکمی کوشتوه‌یان نا بـــــــراکه‌م به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ ولێوله‌رزینێکه‌وه‌ ده‌ستی خسته‌سه‌رشانموووتی به‌پێشم که‌وه‌با به‌په‌له‌ فـریای دایکم که‌وین تاشتێکی لێ به‌سه‌رنه‌هاتووه‌ پێم ووت بــــــۆ ووتی په‌له‌ بکه‌وه‌ختی پرسیارووه‌ڵام دانه‌وه‌نیه‌  منیش به‌پێش بـــــــراکه‌م که‌وتموو زۆربه‌ترســــــــه‌وه‌پێم ده‌ ووت ئه‌ی فاتێ ومامۆستا ئازادجیان لێ به‌ســــــــه‌رهات به‌رله‌وه‌ی براکه‌م ده‌می بکاته‌وه‌ قسه‌م بۆ بکات له‌دوره‌وه‌ گوێمان له‌هاواری ده‌نگی باوکم ودووبراکه‌م بووبه‌ســــــــه‌ری خــۆیان داده‌کێشاو هاواریان ده‌کــــــــرد حه‌یاونامووسمان ڕۆیشت له‌گونــــده‌که‌وبه‌چی روویه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه‌وناوگونــــــدوچی به‌خه‌ڵکی گــــونــــــدبڵێین که‌لێیان نه‌زیك بووینه‌وه‌براکه‌م به‌په‌له‌ هاوری کردوپێی ووتن وابزانم ئه‌وه‌شــــوێن پێی ئه‌وانه‌وله‌وه‌ده‌چێت بێره‌دا تێپه‌ڕیبن به‌ره‌وڕوباری( گافڕێن) شۆڕبووبنه‌ته‌وه‌ که‌براکه‌م ئه‌وه‌ی ووت دڵنیابـووم فاتێی خوشكم و مامــــــۆستا ئازادســـــــــــه‌لامه‌تن به‌ڵام دووباره‌ خه‌یاڵـــــم بـــــــۆ له‌چــــه‌ك و تاشـــــــه‌خــــوێنه‌کانـــــی سه‌ربه‌فرده‌گه‌ڕایه‌وه‌وده‌که‌وتمه‌ دڵه‌ ڕاوکێیه‌کی زۆروناخی خۆم ده‌کرۆژت وده‌موت مه‌حاله‌ جارێکی تر چاوم پێیان بکه‌وێته‌وه‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌وه‌ده‌ترســــــــام ئه‌گه‌رزیندومابن زه‌حمه‌ته‌ بـــــۆیان به‌وســـــــــه‌رماوســـــــــۆڵوئاوه‌زۆره‌ی ڕوباره‌که‌ بتوانن بپه‌ڕنه‌وه‌ئه‌وبه‌رکه‌ئه‌وڕووباره‌ خــاوه‌نی ده‌یان به‌ســــــــــه‌رهاتی دڵ ته‌زێن بووبۆ ته‌واوی گـــونده‌کانی ئه‌وده‌وروپشته‌ .

ئیتر جارێ ڕه‌فیقی بــــــــرام قســــــه‌که‌ی خۆی ته‌واونه‌کردبووباوکم که‌ئه‌وه‌ی بیست به‌توڕه‌یی به‌دووبراکه‌می ووت به‌دوام که‌ون به‌ ڕه‌فیقیشی ووت تــــۆش قومری خوشکت بگه‌یه‌نه‌وه‌ماڵ  دووبراکه‌م به‌دوای باوکم که‌و ‌تنوو  من و ڕه‌فیقی براشــم که‌وتینه‌ ڕێ به‌ره‌وماڵ ده‌موویست ده‌م بکه‌مه‌وه‌وپرسیارێك له‌ڕه‌فیقی بــــــرام بکه‌م سه‌باره‌ت به‌ فاتێ ومامۆستا ئازاد جارێ ئێمه‌ سێ ســـــــــــــه‌دمه‌ترڕێگه‌مان نه‌بــــــڕی بووگوێمان له‌ ته‌قه‌یه‌کی زۆر بووبه‌بێ بڕانه‌وه‌من ده‌ستم به‌گــریان ڕۆڕۆکردووتم به‌خواتۆبوویته‌ هـــــــۆی کوشتنی فاتێ ومامۆستا ئازادبه‌ڵام ڕه‌فیقی بـــــرام به‌بێ ئه‌وه‌ی بشێوێت پێی ووتم ده‌ڵێم په‌له‌بکه‌ با فریای دایکم که‌وین منیش له‌ ئێشووئازاری خــــۆمووله‌داخی فاتێ و مامۆستائازاد دا‌یکمم له‌بیرچـــــووبۆوه‌ ئیترده‌می خۆم گرتوو که‌وتمه‌دوای ڕه‌فیق ‌وله‌دواوه‌ی ماڵمانه‌وه‌ به‌دزی و نهێنی خۆمان به‌حه‌وشــی  مــــاڵه‌وه‌مان داکرد به‌بێ ئـــــه‌وه‌ی خه‌ڵکی گونـــــد بمان بینن یان پێمان بـــــــزانن ڕه‌فیق بــــه‌په‌له‌ به‌ره‌وژووری ئاخوری مه‌ڕوماڵاته‌که‌مان هه‌نگاوی نا که‌ ده‌که‌وته‌ ته‌ك ماڵه‌که‌مانه‌وه‌منیش بــه‌دوای ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ ده‌یه‌وێت ســـــــه‌ربه‌وێ دابکات هه‌رله‌پشتی بـراکه‌م خۆم به‌ژووره‌که‌ داکرد بینیم ده‌ست وپێ وده‌مووقاچی دایکم به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌په‌له‌ کردمانه‌وه‌و له‌باوه‌شمان کردوبه‌دایکم ووت دایه‌ گیان خۆهیچ شوێنێکت ئازاری پێ نه‌گه‌یشتووه‌ دایکم به‌هه‌ناسه‌یه‌کی پڕ له‌حه‌ســـــــره‌ت ووتی جاکچم ئه‌وه‌جــــــاری یه‌که‌مه‌من له‌وه‌ته‌ی شـــــــــووم به‌وپیاوه‌کردوه‌ســـــــــه‌دان جارده‌ستووپێم به‌ستراوه‌ته‌وه‌وبــــــــۆ نائاخوڕی مه‌ڕوماڵاته‌کان فـــــــڕێدراوم به‌خواکچم ئه‌ومه‌ڕوماڵاته‌زۆر له‌باوکت به‌ڕه‌حم ترن هه‌ربه‌ده‌م ئه‌م قسانه‌وه‌ هه‌رسێکمان خۆمان به‌ ژووری دایکمان کردو ڕه‌فیقی بـــــــــرام داوای له‌دایکــــــــــم کـــــــرد به‌پــــــــه‌له‌ بــــــــوخچه‌یه‌ك له‌جــــــــــل و به‌رگ بـــــــۆخـــــۆیــــــــی و مــــــن بپێچته‌وه‌له‌گــــــه‌ڵ چه‌نـدنووردیه‌نان و چه‌نــــــــــدسه‌لکه‌پیازێك دایکـــــــــم هــــــــــــه‌رده‌یوویست ده‌م بکاته‌وه‌وله‌ســــــــــۆراغی فاتێ بپرسـی ڕه‌فیقی بـــــــــــــرام ده‌یــــــــووت پـــــه‌له‌که‌ن جـــــــــارێ وه‌ختی پرسیارکــــــــــردن نیه‌ ئیترمـــــن ودایکـــــــم که‌وتینه‌خــــــــــۆخرکردنه‌وه‌وئاماده‌بوون له‌ماڵ ده‌رکه‌تین به‌فــــرێکی زۆرده‌باری له‌گـــــــــه‌ڵ ڕه‌ش بایه‌کــــــی به‌هێزوته‌موومژێکـــــــــی زۆریه‌ك یه‌که‌ خه‌ڵکـــــی گونده‌که‌مان  ده‌بینی به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌وتڕاگرێت  هه‌رکه‌سه‌ ســــــــــه‌ری خـــــــۆی داگرتبووبۆخواره‌وه‌و ده‌ست له‌ناو پاڵتۆوبه‌په‌له‌ ڕێگیان ده‌بڕی مـــــــــن ودایکـــــم وڕه‌فیقیش هــــــه‌ریه‌که‌ مان به‌جــــــــودابه‌ڕێکه‌وتین وبه‌ره‌وشــــــــــوێنێکی نادیارئه‌وه‌ی ده‌مــان زانــــــــــی ته‌نها ئه‌وبـــــــووکــــــــه‌ڕه‌فیقی بـــــــــــرام به‌رله‌وه‌ی ماڵ به‌جـــــێ بهێڵین پێی ووتین بــه‌ دوای ئه‌وکــــه‌وین شـــــــــوێن پێی بـــــــــزرنه‌کـــــــــه‌ین دوای کــاتــــــــژمێرێك و نیــــوله‌ڕۆیشتن هــــــــه‌رسێکمان یه‌کمـــان گرته‌وه‌له‌گوندی( هه‌ناره‌) به‌ڵام نه‌مان ده‌زانی بـۆماڵی کێمان ده‌بات هه‌رپـــــــرسیارکمان له‌ ڕه‌فیق ده‌کردده‌یووت جارێ کاتی پرسیارنیه‌ که‌گه‌یشتینه‌ ناوئاوایکه‌ به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌ی گونده‌که‌ سـه‌رکه‌تین به‌دواپێی ڕه‌فیقی برام تاگه‌یشتینه‌به‌رده‌م خانووێکی بچوکی دووهۆده‌یی که‌ ده‌یڕوانیه‌سه‌رته‌واوی گـــونده‌که‌ ڕه‌فیقی بــــــــرام ده‌رگای حه‌وشه‌که‌ی  کـــــــــرده‌وه‌وخۆی به‌ژوراکـــــــــرد ئێمه‌ش به‌دواوه‌ی هه‌رئه‌وه‌نــــــــده‌مان زانی گه‌نجێکی که‌ڵه‌گه‌تی چاوڕه‌شــــــــــی قژپڕ ده‌رگـــــــای یه‌ك له‌ژووره‌کـــانی کرده‌وه‌وله‌گه‌ڵ ڕه‌فیقی بـــــــرام له‌حه‌وشه‌که‌ باوه‌شیان به‌یه‌کاکرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مێك بێت یه‌کتری بناسن و تێروپڕ ئه‌ملائه‌ولای یه‌کتریان ماچ کردو مامۆستاکه‌ به‌ڕه‌فیقی ووت برام من هه‌رچاوه‌ڕوان بووم که‌ جارێکی تر له‌گه‌ڵ مامۆستا ئازاد سه‌رێکمان لێ بدیته‌وه‌ هه‌ربده‌م قسه‌وه‌وبه‌پێشوازیه‌کــی گــــــه‌رمه‌وه‌ش ئێمه‌شی به‌ره‌وژوره‌وه‌بــــــردو خـــــــۆی به‌ مــــــن ودایکــــــم ناســـــــــــاندئه‌وجــازانیمان ئه‌وگه‌نجه‌مامۆستای گوندی هه‌ناره‌یه‌و ناوی ڕزگاره‌و خه‌ڵکی شاری کۆیه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ســــــه‌رنجی من ودایکمی ڕاکێشا سه‌ردیوارئ ژووره‌که‌ی بووکه‌ده‌یان ره‌سمی به‌ســـــــــه‌رهه‌ڵواســـــرابووبه‌ڵام بۆئێمه‌ شتێکی سه‌یربووهیچی تێنه‌ده‌گه‌یشتین ئێمه‌ خه‌ریکی سه‌یرکردنووسه‌رسوڕان بووین به‌سـه‌ردیواری ژوره‌که‌ مامۆستا ڕزگاروڕه‌فیقی براشـــــم خویان ‌له‌یه‌ك نه‌زیك کــــــــردبۆوه‌وفسکه‌ فسکیان بووبه‌بێ ئه‌وه‌ی من ودایکـــــم شتێکی تـــــــێ بگه‌ین  ڕۆژی هه‌ینی بووکـــات به‌ره‌ونیوه‌ڕان ده‌چـــــــوو مامۆستا ڕزگاربه‌په‌له‌ خـــــــواردنێکی بـۆ حازرکردین ونانێکمان خوارادوچایه‌کمان به‌دواداکردبینیم دایکـــــم زۆرماندوه‌و ســـــــه‌برهسه‌بره‌ ده‌ناڵێنی وله‌به‌ره‌خـــــــــۆشیه‌وه‌ناوی فاتێی خوشکم ده‌هێنی وفرمێسك له‌چاوی قه‌تیس ماون پاشان له‌بێ هێزی  هه‌رله‌شــــــوێنی خۆی پاڵی دایه‌وه‌وکه‌ته‌ خــــــه‌وێکی قول ڕه‌فیقی براشـــــم بۆماوه‌یه‌ك بزربووبێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ کوێ چوومن ومامۆستا گه‌نجه‌که‌ش که‌وتینه‌ قسه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مێك بێت یه‌کتربناسین به‌شێوه‌یه‌ك ســـــــــه‌یری چاوی ده‌کـــردم که‌من له‌شه‌رما جارجاره‌ سه‌رم داده‌گرت و به‌ڵام زۆربه‌زوویش حه‌زم ده‌کرد ته‌ماشی چاوه‌ڕه‌شــــووگه‌شه‌کانی بکه‌م چونکه‌ به‌چاو هه‌مووشتێکی پێ ده‌ووتم له‌وکات و ساته‌‌پڕله‌ چرکه‌ی چاوبازی وقــــسه‌کردن دابووین ڕه‌فیقی بـــــــرام خۆی کــــــــرد به‌ژوراودیاربووده‌نگ وباسێکی نوێی پێ بوو له‌ته‌ك ‌مامۆستا دانیشت وزۆربه‌سه‌بری که‌وتنه‌قسه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بێ ئه‌وی بهێڵن دایکم خه‌به‌ری بێته‌وه‌ مامۆستا لێی پرســـــی خێره‌ بۆ واپه‌شۆکاوی کاکه‌ ڕه‌فیق ئه‌ویش ته‌زبیحه‌که‌ی چه‌نـــــد جارێك له‌ناوپه‌لی خــــــــۆی وه‌رداو ووتی وه‌ڵا چیت پێبڵێم مامـــــــۆستا ڕزگار له‌ناولادێکه‌تان  بـــــــڵاوبۆته‌وه‌که‌ئه‌م ســــــــــه‌رله‌به‌یانیه‌ گه‌ڵه‌گورگ داویانه‌ به‌ســـه‌رمه‌ڕوماڵاتی گوندی ڕندکان ده‌یان ســــــــــه‌ره‌مه‌ڕوبزنی خواردوه‌وده‌یانی تریشی بریندارولارکردۆته‌وه‌ هــــــــه‌روه‌ها ده‌نگ وباسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌که‌په‌لاماری چه‌نـــــــدخه‌ڵکــــی گوندیشیان دابێ من له‌جێگای خۆم تاسام ومێشکم توانای بیرکــــردنه‌وه‌ی نامابووته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت هـــــــه‌مووهۆشـــــــــم لای فاته‌ی خوشکم ومامۆستا ئـــــــــــازاد بووڕه‌فیقی برام هه‌ناســــــــه‌یه‌کی قولی هه‌ڵکێشاوبه‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قســـــــه‌بکات پاش تۆزێك به‌مامۆستاڕزگاری ووت ده‌با قومری دایکــــــــم به‌خه‌به‌ربێنێ وبیان به‌ینه‌ژووری خــــــۆیان هـــــه‌رله‌ته‌ك ژوره‌که‌ی مامۆستا ڕزگارژوورێکی تریشـی لــــێ بوو منیش دایکـــــــــــم به‌خه‌به‌رهێناوهه‌مــــــــوومان به‌ره‌وژووره‌که‌ی تــــــربه‌ڕێکه‌وتین هـــه‌رکه‌ مامۆستاڕزگارده‌رگای ژووره‌که‌ی کــــــــرده‌وه‌چاومان به‌مامــــــۆستا ئــازادکه‌وت له‌ بنه‌بانی ژووره‌که‌ کتابێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌وبووخه‌ریکی خوێندنه‌وه‌یه‌تی که‌ئێمه‌ی بینی کتابه‌که‌ی داناوباوه‌شی به‌ڕه‌فیقی برام کردومن و دایکیشم حه‌په‌ســـــــــابووین قســــــــه‌مان پێ نده‌کراهه‌ردووکمان به‌چـــاوی زه‌قه‌وه‌ته‌ماشایمان ده‌کـــــــردوبه‌بــــــێ ئه‌وه‌ی بتوانیین شتێك بڵێین به‌ڵام ئه‌وهـــــــه‌رزۆرزووپـــــــڕی دایه‌ده‌ستی دایکــم وچه‌نــــــد جارێك ده‌ستی ماچ کرد وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێت به‌کوڕی خۆتـــــــم قبوڵ بکه‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ودایکمی خستبووه‌دڵه‌ڕاوکێ و حه‌په‌ســـــان وترسێکی گه‌وه‌ره‌وه‌فاتێی خوشکمی له‌گه‌ڵ نه‌بووبۆیه‌ده‌یان پرسیاری ترسناكم له‌خـــــۆم ده‌کردبێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێم هه‌رئه‌وه‌نده‌م زانی دایکم ده‌می بۆوه‌وپێی ووت ئه‌ی کوافاته‌ی کچم فاتێ چی به‌ســـــــــه‌رهات مامۆستا ئــــازاد هه‌روه‌ك ســــــــــــروشتی خـــۆی زۆر  به‌نــــه‌رمی پێی ووتین هه‌رئێستادێته‌وه‌چوه‌ده‌ستێك بائاوبگه‌یه‌نی ئێمه‌ له‌وقــــــــسانه‌دابووین فاتـــــێ له‌حه‌وشـــه‌ به‌دیاکه‌وت به‌بێ له‌چـــــه‌ك قـــــــژێکی په‌خشووپه‌رێشـــان به‌سه‌رشانووملی داهاتبوه‌خواره‌وه‌وتۆزێك ده‌شه‌لی وپێی ڕاستی به‌پارچه‌ پـــــــــــه‌ڕۆیه‌ك به‌ستبۆوه‌ خـــــــۆی به‌ژووراکردو خۆی هه‌ڵدایه‌ باوه‌شــی دایکـــــــم وده‌ستی کرد به‌پاڕانه‌وه‌وده‌ست ماچکـــــردن وتکاوڕجاولێ بوردن دایکیشم به‌بێ بۆڵه‌ بۆڵ فاته‌ی  خسته‌ باوه‌شی و تێرتێرســه‌ری ماچ کردمنیش به‌همان شێوه‌ئه‌م شه‌وله‌وێ ماینه‌وه‌وبۆبه‌یانی هه‌مـــــــوومان به‌ره‌وشـــــــــارێکی گه‌وره‌به‌ڕێکه‌وتیین سه‌ره‌تا من دایکم و نه‌مان ده‌زانی ناوی شـــاره‌که‌ش چیه‌خوێنده‌واریشمان نه‌بوو ماوه‌یه‌کی زۆریش خۆمان حه‌شـــرداله‌ماڵێك بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن ماڵی کێیه‌ پاش چه‌ندمانگێك به‌بێ ده‌نگی فاته‌ی خوشکـم ومامـــــــۆستائازادماره‌یان بــــــڕاوبه‌به‌هـــــه‌شتی باوه‌شــــــــــی یه‌کتـــــــری شـــــــــاد بـــــوون و هه‌رزۆرزووخواکورێکی پێ به‌خشین ناویان نا ڕه‌ند  منیش که‌وتمه‌ دڵـــــــــــداریه‌کی بێ وێنه‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا ڕزگار.

دوای بیست وچوارساڵ ڕه‌ندقوتابخانه‌ ته‌واوده‌کات وله‌گوندێکی بناری هه‌ڵگـــــــورد ده‌بێته‌ مامۆستا به‌ناوی گوندی کانیاوان له‌سه‌فه‌رێکیان به‌ڕێکه‌وت له گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌‌ناوســـــــه‌یاره‌ مامـــۆستایـــــه‌ك ده‌نــاسێت به‌نـــــــاوی محه‌مه‌د کـــه‌ به‌تـــــــه‌مـــــــه‌ن لـــــــــه‌وگـــــــــه‌وره‌تـــــــــرده‌بێت به‌یه‌که‌وه‌ده‌که‌ونه‌قســه‌وباســــــــی ده‌یــــــان بابه‌تی جیاواز ده‌وروژێنن کات بــــــه‌ره‌وئێــواره‌ده‌ڕوات وســــــــه‌بره‌ســـــــه‌بره‌دونیا به‌ره‌وتاریکی ده‌ڕوات که‌ده‌گه‌نه‌گونده‌که‌ی مامۆستا محه‌مه‌دپێش ئه‌وه‌ی له‌ســــــــــه‌یاره‌که‌ دابه‌زێت ته‌کلیف له‌مامۆستا ڕه‌ند ده‌کات ئه‌م شه‌ولاداته‌ لای ئه‌وڕه‌ند ڕازی ده‌بێ وشه‌وێکی خۆش له‌لای مامۆستامحه‌مه‌د به‌ڕێ ده‌کـــات تادره‌نگانێکی شه‌وقسه‌به‌یه‌که‌وه‌ده‌که‌ن بــــۆ دوایـــــــه‌ش هـــــه‌ریه‌کـــــه‌یان له‌لای خــــــۆیه‌وه‌ ده‌چنه‌ژێــــرجێگا به‌رلــــــه‌وه‌ی بخـــــه‌ون مامــــــۆستا ڕه‌ندله‌ژێلێفه‌که‌یه‌وه‌ تۆزێك پێ ده‌که‌نێ مامۆستا محه‌مه‌دیش سه‌ری له‌ژێرلێفه‌که‌ی خۆی ده‌ردێنی و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌سه‌یری ده‌کات وده‌ڵێت بۆ پێ ده‌که‌نی کاکی خۆم ‌ ڕه‌ند ‌وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت وه‌ڵابه‌خۆم پێده‌که‌نم گه‌وره‌م ئێمه‌ ئه‌وه‌چه‌نـــــــــد کاتژمێره‌به‌یه‌که‌وه‌ین تا هه‌نوکه‌ش من  پرسیارم له‌به‌ڕێزت نه‌کردناوی گونده‌که‌ت چیه‌ کاك محه‌مه‌دیش ده‌مێك پێ ده‌که‌نێت و ده‌ڵێت جابه‌خواده‌بوایه‌ به‌رله‌هه‌رشتێك تۆزێك باسی  ئه‌وگوندت بۆ بکه‌م چونکه‌خاوه‌نی چه‌ندین چیڕۆك  وڕوداوی سـه‌یروســــه‌مه‌ڕه‌یه‌ که‌ هه‌نــــــدێکیان دڵ ته‌زێنووتراژیــــــــدین   ڕه‌نـــــــــدیش ســـــــــــه‌ره‌تا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه‌ده‌ڵێت مامۆستا ناوی گونده‌که‌چیه‌ کاك محه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌خواناوێکی خۆشــی هه‌یه‌ بــــــــرام ناوی ڕه‌ندبه‌رله‌وی ته‌واوی کات گوێیان له‌ته‌قه‌ی سریه‌ کلاشینکۆفێك ده‌بێت ڕه‌نـــــد ده‌ڵێت مامۆستا محه‌مه‌د له‌راهی خـــــوائه‌وه‌چی بووئه‌وهه‌مووته‌قه‌یه‌ کاك محه‌مه‌د ده‌ڵێت بــــــــرام بخه‌وه‌باشتره‌له‌گوندی ڕه‌ندکان ته‌قه‌شتێکی ئاسایه‌که‌ڕه‌ند گوێی له‌وشه‌ی گونـــدی ڕه‌ندکان ده‌بێت ته‌واوده‌شێوێت و به‌ئه‌سپایی ســــــــه‌ری خۆی ده‌خاته‌ ژێرلێفه‌که‌وه‌وهیچ نورقه‌ی لێـــوه‌نایه‌ت به‌ڵام تابه‌یانی ده‌بێته‌وه‌وئه‌م دیووئه‌ودیووده‌کات و بۆیه‌ك ده‌قه‌ش ناخـــه‌وێت کاتژمێرحه‌وتــــــی به‌یانی مامۆستا محه‌مه‌دهه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌سپایی ونایه‌وێت ڕه‌ند خه‌به‌ری بێته‌وه‌که‌چی ڕه‌نــــدبه‌ڕه‌نگێکی هــــــــه‌ڵبزرکاوله‌ژێــــــــر جێگاکه‌ی هه‌ڵــــده‌ستێت وده‌ڵێت به‌یانیت باش که‌مامـــــــۆستا محه‌مه‌د به‌م شێوه‌یه‌ده‌یبینێت به‌ســــه‌رســــورمانه‌وه‌پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌چیه‌ ده‌ڵێت جێگاکه‌ت خراپ بووواپێده‌چێت باش نه‌خه‌وتووبیت یان له‌تــــــرسی ته‌قه‌کانی دوێنێ شــــــــه‌وخه‌وت لێ نه‌که‌وتووه‌ ڕه‌ند هیچ وه‌ڵام ناداته‌وه‌هه‌ردووکیان هه‌ڵـده‌ستن وده‌ستێك به‌ئاوده‌گه‌ین ونانێکی به‌یانــــــی بۆده‌خـــــۆن به‌رله‌وه‌ی ده‌رچن بۆناوئاوایـــــی ڕه‌نــــــد به‌ مامۆستا محه‌مه‌د ده‌ڵێت حــه‌زده‌که‌م به‌رله‌وه‌ی ئێره‌به‌چێ بهێڵم تـــــــۆزێك ســــــــه‌یری دیمه‌نی گونده‌که‌مان بکه‌م ئه‌م قسه‌یه‌ ته‌واوسه‌رسوڕمێنه‌رده‌بێت بۆ مامۆستا محه‌مه‌دو ده‌ڵێت گــونـــــده‌که‌تان ڕه‌ند وه‌ڵامی ناداته‌وه‌وته‌نها ســــــــه‌رێك ده‌لــه‌قێنی وهه‌ردووکیان ده‌ڕۆنه‌ده‌ره‌وه‌به‌ره‌وئه‌وگــــــرده‌ده‌ڕۆن که‌ چه‌نــــد دارگوێــــزێکی گه‌وره‌ی به‌ته‌مه‌نی لێیه‌ به‌رله‌وه‌ی بگــــه‌نه‌ دارگوێــــــزه‌کان ده‌گــــه‌نه‌ قه‌برستانێک که‌ ته‌نها ســـــــــــێ قه‌بره‌ له‌ته‌ك یه‌که‌وه‌ مامــۆستا محه‌مه‌دده‌ست بۆ قه‌بره‌کان درێژده‌کات و ده‌ڵێت براکه‌م ئه‌وســــێ قه‌بره‌ یه‌کێکه‌ له ده‌یان‌داستانه‌ تــــــــــراجیدیه‌کانــــــی گونــــــدی ڕنــــــدکان ئه‌وه‌قه‌بری باوکـــێ کوودووکوڕه‌ که‌بیستووســـــێ ســــــــاڵ له‌وبه‌ر‌بـــــه‌ره‌به‌یانیه‌ك ماڵـــــه‌وه‌یان به‌جـــێ دێلـــن به‌هـــــۆی ڕوداوێکــــــی کــــــۆمه‌ڵایـــه‌تـــــی وه‌ك ده‌گێـــــڕنه‌وه‌ڕۆژێکــی زستان ده‌بێت به‌فرێکــــی زۆریش ده‌بارێت هاوکات ئه‌وبه‌ره‌به‌یانیه‌ گونده‌که‌ ده‌که‌وێته‌به‌رشـــاڵاوودڕنده‌یی کۆمه‌ڵه‌ گورگێك به‌رله‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د قســــــه‌کانی ته‌واوبکات ڕه‌ندچه‌ند فرمێسکێك له‌چاوه‌گه‌شه‌کانی دێته‌خواروپشت له‌مامۆستا محه‌مه‌د ده‌کات وچۆك داده‌اته‌ سه‌رقه‌برێکیانوونێوچه‌وانیشی بۆسه‌رناوقه‌دی قه‌بره‌که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌بکات……

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.