نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی کوردی “ئەزموون” کرد

کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی کوردی “ئەزموون” کرد

به‌رپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری به ئاڵای کوردستان پێشوازییان له “ئەزموون” کرد

مەنسوور جیهانی ـ “میشاڵ سڤۆبودا” Michal Svoboda کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک لە هه‌رێمی کوردستان؛ به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له ٥٥مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” چیک و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلم، پیرۆزبایی لە ستاف و بەرهەمهێنەرانی فیلمی کوردی “ئەزموون” کرد.

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: “شەوکەت ئەمین کورکی” ده‌رهێنه‌ر، “مەمەد ئەکتاش” بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی به نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی کوردستان لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” Crystal Globe په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “کاڕلۆڤی ڤاری” Karlovy Vary له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور، پێشوازییان له ستافی ئه‌م فیلمه کوردییه‌ کرد.

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” بەرهەمی کومپانیای “میتوس فیلم”ی بەڕلین و کومپانیای “مەستی فیلم”ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی “ئاڕت هوود” ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و … .

 

بۆ زانیاری زیاتر:

https://t.co/AXrTf3o0In pic.twitter.com/jUUnSaZql6

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link

 

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “ئەزموون”.

دەربارەی Mansour Jahani