پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / کۆتایی دیزاینی دەنگ و دانانی دەنگی “بێنیشتمان” بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

کۆتایی دیزاینی دەنگ و دانانی دەنگی “بێنیشتمان” بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

مەنسوور جیهانی ـ دیزاینی دەنگ و دانانی دەنگی فیلمی سینەمایی“بێنیشتمان” سێیەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی” لەلایەن “ئەمیرحوسێن سادقی” کۆتایی پێهات و بۆ بەشداریی لە هەشتەمین خولیفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” ئامادەی نمایشە.فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان” Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانیسینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “مادمووڤی” MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی “ڕەز هەڵکەوت ڕەشید” لەهەرێمی کوردستان، لە دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشیپێشبڕکێی “سینەمای کوردی” لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی“دهۆک” Duhok لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت و دیزاینی دەنگ و دانانیدەنگی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە لایەن “ئەمیرحوسێن سادقی” لە ستۆدیۆ“شەهری سەدا” لە شاری تاران کۆتایی پێهات و ئامادەی نمایش لەم ڕووداوەسینەماییەیە.“بێنیشتمان” لە لایەن کۆمپانیای “تسویر گستر الهە پارسی” (ئێلی ئیمەیج)Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” لە ئاستی جیهاندابڵاودەکرێتەوە.فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک” کە بە یادی “یەڵماز گۆنای” دەرهێنەرناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی“کان”ی فەڕەنسا (1982) و بە مەبەستی پردێکی پەیوەندیی لە نێوان دەرهێنەرەکوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئاڵووگۆڕی فەرهەنگینێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی دنیا دامەزراوە؛ هەشتەمین خولی لە چوارچێوەیفیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشیپێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان”،بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی”، بەشی “ڕوانینێک بە سینەمای جیهان”، بەشی“پانۆڕامای سینەمای کوردی”، بەشی “نمایشی تایبەت” و … لە ڕۆژانی 15 تا22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی “کۆنگرە”ی زانکۆی دهۆک و هەروەها هۆڵەسینەماییەکانی ناوەندی “مازی مۆڵ” لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.ئەم ڕۆژانە “بێنیشتمان” لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی “ئاسۆیسینەمای جیهان” لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی“سینەکۆئێست” Cinequest لە وڵاتی ئەمەریکا لە گرینگترین فێستیڤاڵە فیلمەسەربەخۆکانی دنیا و هەروەها فێستیڤاڵی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکارەدەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سینەکۆئێست” لە ڕۆژانی 4تا 14ی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری سەن خۆزە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتیئەمەریکا بەڕێوەدەچێت و هەر ساڵە تیایدا زیاتر لە 100 فیلم، ئەزموونییەکەمین نمایشی جیهانی و ئەمەریکای خۆیان دەکەن و بۆ هۆگرانی هونەریسینەمای نمایش دەکرێن.لە “بێنیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا،سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی وفارسی لەگەڵ “هانی موجتەهیدی” گۆرانیبێژی ناوداری کورد تیایدا ڕۆڵیانبینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێششەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە،ڕەوانشاد هەکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی “بێنیشتمان”.

دەربارەی Mansour Jahani