نــوێ

کۆرۆنا

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

بەچاو نابینرێ و مەترسیدارە
لەهەموو لایەک ناوەکەی دیارە
ئەو ڤایرۆسێکە و کۆرۆنای ناوە
خەڵکی جیهانی بەگیرهێناوە
وا ئەمڕۆ خەڵکی هەموو لەماڵن
بە کۆرۆناوە تەواو سەرقاڵن
وەک دوژمنێکی سەرسەخت وایە
کوشندەو زۆردار وەکو بەڵایە
بەرامبەر مرۆڤ بێ بەزەییە
دژی ژیانە لەم سەر زەوییە
دەی با بەرگری لە خۆمان بکەین
تا ئەو ڤایرۆسە زوو لەناو ببەین
بەخۆ پاراستن دەڕواو نامێنێ
ئەوسا هیچ کەسێک ناوی ناهێنێ
خۆ قاچی نییە ئەم کۆرۆنایە
گەر خۆمان نەچین ئەو هەرگیز نایە
بەدەست شۆردن و دەمامک بەستن
دەچینە جەنگی کۆرۆنای نەوسن
جێیەکیش خەڵکی بەکۆمەڵ تیابێ
بۆ ئەو شوێنانە ناچین و نابێ

.. ٢٠٢٠/٤/٥
تێبینی:ئەم هۆنراوەیە بۆ منداڵان ناگونجێت…

 

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی