نــوێ
سەرەتا / جیهان / کۆمپانیای هێرتسی ئەمەریکی ئیفلاس بونی خۆی ڕاگەیاند

کۆمپانیای هێرتسی ئەمەریکی ئیفلاس بونی خۆی ڕاگەیاند

گۆران دوکانی ـ ئەمەریکا

کۆمپانیای (هێرتس) بۆ بەکرێدانی ئۆتۆمبێل کە لەساڵی 1918وە دامەزراوەو ئۆفیسی سەرەکی لەشاری بۆنیتا سپرینگی ویلایەتی فلۆریدایەو خاوەنی 700 هەزار ئۆتۆمبێلە لە ئەمریکاو جیهاندا، 9700 ئۆفیسی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلی هەیە لەجیهاندا لە کیشوەرەکانی (باکوری ئەمەریکا، ئەوروپا، لاتین ئەمەریکا، ئەفریقا، ئاسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، کریبیان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) هەروەها زۆربەی ئۆتۆمبێلەکانی لەسەرو مۆدێل 2018یە، بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە ئیفلاس بونی خۆی ڕاگەیاند.

لەئێستادا کۆمپانیای هێرتس ئۆتۆمبێلەکانی هەڕاج دەکات، تکایە بۆ بازرگانە کوردەکانی ئۆتۆمبێل لەئەمەریکا و کوردستانیش ئەگەر هەر بڕیارە بازرگانی ئۆتۆمبێل بکەن و مەرجەکانی سەلامەتی سەد دەرسەدی تێدابێت بە کوالێتی ئەمریکی و بەکەمترین نرخ بەردەستان بکەوێت تکایە واز لەئۆتۆمبێلی ناسەلامەت و چاکراوەی دوبەی بێنن و بفەرمون لەم لینکەوە 700 هەزار ئۆتۆمبێلی هەڕاج کراوی سەرو مۆدێل 2018ی کۆمپانیای هێرتس بۆ فرۆشتن…هیوادارم هەموان سودی لێ ببینن.

لینکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان لەماڵپەڕی هێرتس:
https://www.hertzcarsales.com/used-cars-for-sale.htm…

گۆران دوکانی ـ ئەمەریکا

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.