نــوێ
سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / “کۆچەری بچکۆل” لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە ڕووسیا نمایشکرا

“کۆچەری بچکۆل” لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە ڕووسیا نمایشکرا

مه‌نسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل” لە دەرهێنانی “بەتین قوبادی” لە بەشی “فیلمە بڵیندە سینەماییەکان” لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە ڕووسیا نمایش کرا.

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو “گولیزەر گەردەن زەری” Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 15 فیلمی سینەمایی و 20 کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگەفیلم لە سینەماکارانی شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی “کارۆ ئاڕت” KARO.Art لە ڕۆژانی 21 تا 25ی جوولای 2021 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی “ئۆکتۆبەر” October لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

فیلمی سینەمایی کوردیی “کۆچەری بچکۆل” The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “بەتین قوبادی”، لە بەرهەمهێنانی “محەمەد ئەحمەدی” و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا؛ کاتژمێر 19:25 ڕۆژی شەمە 24ی جوولای 2021 لە بەشی “فیلمە بڵیندە سینەماییەکان” لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” لە هۆڵی ژمار 4 لە ناوەندی سینەمایی “ئۆکتۆبەر” لە شاری مۆسکۆ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا چووە سەر پەردە.

لە فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل”دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: “فەڕشید گەوێڵی”، “نادر فەلاح”، “پەریا وەزیری”، “عەزیز چابکورت”، “سوات ئوستا” و “محەمەد رەزا عەقدایی” لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ “یۆسف مەحموود عەبدوالقادر” و “محەمەد مەحموود عەبدوالقادر” ڕۆڵیان بینیوە.

“کۆچەری بچکۆل” لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان” لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” São Paulo لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش کرا.

هەندێک لە ئامادەکردنی ستافی فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل” بریتین لە:

نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مورتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مونتاژ: هایدە سەفی یاری، دەنگهەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلهام موعین، دەنگدانەر: بەهمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێهقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرهێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا هادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرهەم: میلاد خوسرەوی، بەهرام سەربازی، بەرهەمهێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرهەمهێنان: 2019.

 

ترەیلەری فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل”:

https://www.youtube.com/watch?v=b3io-io_4GY

 

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل”.

 

دەربارەی Mansour Jahani