دوو شه‌ممه‌, تشرینی یه‌كه‌م 26, 2020
سەرەتا / چاند و هونەر / هونەری / کەی تیڤی و هەڵکەوت زاهیر لەسەر خاوەندارێتی کوردستان ستارس ئاگاداردەکرێنەوە

کەی تیڤی و هەڵکەوت زاهیر لەسەر خاوەندارێتی کوردستان ستارس ئاگاداردەکرێنەوە

لەسەر بەرنامەی کوردستان ستارس هەریەک لە کەناڵی کوردستان تیڤی و بەڕێوەبەری کوردستان ستارس (هەڵکەوت زاهیر) ئاگادار دەکرێنەوە بە ڕاگرتنی پەخشی بەرنامەکە.

بە گوێرەی ئەم هۆشداریەی دەست چراتیڤی کەوتووە، هەریەک لە کوردستان تیڤی و هەڵکەوت زاهیر ئاگادارکراوەنەتەوە بە ڕاگرتنی پەخشی بەرنامەکە و ئاماژەکراوە بە خاوەندارێتی کوردستان ستارس بۆ بریکاری دادنووس موزیسیان ئومێد محێدین محەمەد دانیشتووی وڵاتی سوید. هەروەها داواکراوە ئەگەر لە ماوەی ٨ ڕۆژ نەیوەستێنن ئەوە داوای یاسایی بەرامبەریان تۆمار دەکرێت.

لەم بارەیەوە پەیوەندیمان بە خاوەنداری ڕاستەقینەی بەرنامەی کوردستان ستارس بەڕێز ئومێد محێدین کرد پێی ڕاگەیاندین کە ئەوان ڕێگای یاسایی دەگرنە بەر و هەموو شتێک بەیاسا یەکلایی دەکەنەوە.

ئەوەی شایانی باسە کوردستان ستارس لە وڵاتی سویدەوە لە ٢٠١٦ کاری بۆ کراو بە فەرمی لەم وڵاتە و دواتریش لە کوردستان تۆمارکراوە. ئەو کاتیش لە ڕێگای سامی ئەرگوشییەوە پیرۆزبایی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئەو کات بە ستافی کوردستان ستارس گەیەنرا.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.