پێنج شه‌ممه‌, كانونی یه‌كه‌م 9, 2021
نــوێ
سەرەتا / وتار و بیروڕا / دیمانە / ھونەرمەند شیرین محەمەد: من عاشقی رەنگەکانم، عاشقی وشەکانم

ھونەرمەند شیرین محەمەد: من عاشقی رەنگەکانم، عاشقی وشەکانم

ھەڤپەیڤین- کامەران حاجی ئەلیاس
ھونەرمەند و شاعیر خاتوو شیرین محەمەد عەلی ناسراو بە (شیرین کۆکار)ساڵانێکە لە بە ھونەری شێوەکاری و لە بواری شیعر نووسین سەرقاڵە خاوەنی چەندین پیشانگەی ھاوبەش و تایبەتییە ھەردەم سروشتی جوانی کوردستان بۆتە سەرچاوەی تابلۆکانی ،حەزێکی زۆری بۆ ھونەر ھەیە.. بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کاروچالاکییەکانی بەچەند پرسیارێک بەسەرمان کردوە.
*پێمان باش بووسەرەتا لەرێگەی سیڤی ھونەری زیاترخۆتان بەخوێنەرانمان ئاشنا بکەیت.
-من ناوم (شیرین محەمەد عەلی)یە نازناوم شیرین کۆکارە لەساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی پێنجوێن لە دایک بووم،پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانم تەواو کردوە بەشی ھونەر، وەکو کاری ھاوبەش ساڵانە لەچالاکی قوتابخانەکان، بەپۆستەر و بڵاوکراوە بەشداری پیشەنگەی ھاوبەشم کردوە لە ھەموو چالاکییەکان ئامادەبوونم ھەبووە ،جیاوازی من لە گەڵ ھونەرمەندانی شێوەکار ،من تێکستی شیعری لەسەر تابلۆکانم دەنووسم.
* ھاوکاری وپاڵپشتی ،بۆ ھەمووکەسێک لە ھەر بوارێک بێت پێویستە،ئەو کەس ولایانە کێن ھاوکاری و پاڵپشتی بەرێزتان بوون؟
-بەداخەوە ھیچ کەس و لایەنێک ھاوکارم نەبووە لە ئەنجمادانی سەرجەم چالاکییەکانم ،ھەمووی لەسەر ئەرکی خۆم بووە ،چونکە حەزووخولیایەکی زۆرم بۆھونەری ھەیە.
*تائێستا خاوەنی چەند پیشانگەی تایبەتی و ھاوبەشی؟
– سەبارەت بە پیشانگەی ھاوبەش، لە گەڵ ھونەرمەندان بەشداری (١٠) پیشانگەی ھاوبەشم کردوە ،بەڵام لەسەر ئاستی چالاکی ھونەری تاکەکەسی لە ساڵی ٢٠١٤ دەستم بە کاری نیگارکردنی تابلۆکردن کردوە بەمەبەستی کردنەوەی پیشانگەی تایبەتی خۆم،ھەر بۆ ئەم مەبەستت لە رێکەوتی ٧-٧-٢٠١٨ کە رۆژی لەدایک بوونمە یەکەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم کردەوە،وە ٢٧-٩-٢٠١٩ دووەمین پیشانگەی تایبەتی خۆم کردەوە، وە لە١٨-٨-٢٠١٨ لە شاری پێنجوێن بە ٢٢تابلۆ لە فیستیڤاڵی زانستی مفتی پێنجوێنی کرد،پێشانگایەکەم کردوە.
لەپیشانگای تایبەتی دووەمم لە ژێر ناوی (شیعرو نیگار لە ئامێزی شیرین دابوو) لەسەر ھەموو تابلۆکانم تێکستییان لەسەر بوو ،سەرنجی زۆی لەبینەرانی بۆخۆی راکێشابوو، چونکە زۆربەی تابلۆکان و تێکستەکان لەگەڵ یەکتری دەگونجان.
* بەرێزتان لەپاڵ ھونەری نیگار کردن ، شیعریش دەنووسن ئەگەری باسی ئەو بوارەش بکەیت؟
– ئەوەی راستی بێت پێش ئەوەی دەست بە کاری ھونەری بکەم، سەرەتای دەسپێکردنی نووسینم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ وە زۆربەی تێستەکانم عاشقانەیە گوزارشت لەو روداو و دابڕانانە دەکات کەبەسەر عاشقەکان داروودەدات،ھەر لەسەر ئەو بابەتەش زۆر کەس پرسیاری ئەوم لێدەکەن کە من عاشقم؟ لەوەڵاما دەڵێم ، نەخێر عاشق نیم بەڵاکو من عاشقی رەنگەکانم عاشقی وشەکانم بەڵام من بۆعاشقەکان دەنووسم بۆ ئەو کەسانەی ناگەن بەیەک.
*زیاتر لەکام قوتابخانەی شێوەکاری کار دەکەیت؟
-من زیاتر لەسەر قوتابخانەکانی سروشتی و تەعبیری تابلۆکانم دەکەم.
*بەکام لە ھونەرمەندانی کوردستان سەرسامی،یاخود کاریگەریان لەسەر تۆ ھەیە؟
– من حەزێکی زۆرم بۆ ھونەر ھەیە، ھەموو ھونەرەکانم خۆش دەوێت ،بەشانۆ و موزیک و سینەما و شێوەکاری ،خۆشبەختانە من خۆم لە شێوەکار دۆزییەوە لەھەمان کاتدا سەرسامیشم بە کاری ھەموو ھونەرمەندێک.
* بابەتی تابلۆیەکانت لە چییەوە سەرچاوە دەگرن؟
سەرچاوەی تابلۆکانم زۆرن ،وەکو سروشت ھەندێک جاریش تێکستی شیعرێکم کردوە بە تابلۆ جاریش وایە بیرکردنەوەی خۆتە یان روداوێک دەبێتە سەرچاوەی تابلۆکانم.
*ئاستی ھونەری شێوەکار بەگشتی و ئاستی شێوەکارانی ئافرەت چۆن دەبینی؟
– ئاستی ھونەری شێوەکاری لەئاستێکی بەرزدایە،بەشانازیەوە ساڵانە چەندەھا پیشانگەی تایبەتی و ھاوبەشی دەکرێتەوە بۆ ھونەرمەندان وە ئافرەتی ھونەرمەندی بەتوانامان ھەیە، ئاستییان زۆر بەشە کارەکانیان ماییەی رێزن.
*پێتان وایە ھونەرمەندی بەھرەمەند پێویستی بە خوێندنی ئەکادیمی ھەبێت؟
-ھونەر سنووری نیە ئاکادیمی بێت، یان ئەکادیمی نەبێت چەندەھا ھونەرمەندمان لەبواری موزیک ، شانۆ، شێوەکاری ھەیەخاوەن ئاستێکی بەرزن لە ھونەر وەکو قوتابخانەی ھونەری وان ،بێ ئەوەی دەرچووی ئەکادیمایا یان پەیمانگەی ھونەری بن.
* پرۆژەی نوێتان ھەیە؟
– لە ئێستادا خۆم ئامادەکەم بۆکردنەوەی پیشانگەی تایبەتی.

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.