ھیوا

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

ھیواکانم گەش و دیـارن
وەکو خـۆری پرشنگدارن
بەھەوڵی بەردەوامی خۆم
بەرەو لوتکەی ھیوا دەڕۆم
بۆیــــــە دەبێ دڵنیابم
لەو ڕێگەیە مـاندوو نابم
بەبـــڕوای پتەو و بەتین
بۆ سەرکەوتن لەباخی ژین
ھەر ھەنگاوی گورج دەنێم
بـۆ ھیواشم ســرود دەڵێم
خۆزگە ئێوەش وەک من وابن
دڵ پڕ لـە خۆزگە و بڕوابن
بەیەکەوە بڵێن بڕیـــــار
ھـەوڵی خۆمان دەخەینەکار
=====
٦/٥/٢٠١٩

دەربارەی عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

هەروەها ببینە

لەگەڵ باوکم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی لەگەڵ باوکـم یاری دەکــەم کاتێکی خۆش بەسـەر دەبەم ئەو کاتــانەی لەلای ئەوم …