سەرەتا / ئەدەب / هۆنراوە / یــارجــان

یــارجــان

ئـیـلاهـیی…

بـه‌نـده‌یـه‌كـی بـێـده‌سـه‌ڵاتـم و

بـوونـم بـه‌ تـاڵـتـره‌ لـه‌ بـه‌تـاڵـیی،

بـه‌ ڕوویـه‌كـی شـه‌رمـنـده‌وه‌

تـك تـك

خـه‌جـاڵـه‌تـیـیـم لـێ ده‌تـكـێ،

دلـۆپ دلـۆپ

فـه‌هـێـتـی لـه‌ خـۆی دا لـوولـم ده‌دات،

زه‌نـگـوڵ زه‌نـگـوڵ

شــه‌رمـه‌زاریی نـغـرۆم ده‌كـات…

ده‌سـتـی نـزام

بـه‌ره‌و ده‌رووی بـه‌خـشـایـیـشـت، ڕاگـرتـووه‌

لـێـوی تـیـنـووم

خـســتـۆتـه‌ ســــه‌ر مـیـحـرابــی تــۆ،

جـۆگـه‌ی گـلاره‌م

بـه‌ره‌و پـێـده‌شــتـیی بـه‌زه‌یـیـت، هـه‌ڵـبـه‌ســـتـووه‌

دڵـــم

ڕووه‌و كـه‌مـاڵـــی تــۆ

كـه‌وتــۆتـه‌ ســـه‌ر ئـه‌ژنــۆكـانـی،

ده‌زانــم…

ده‌زانـم ســـوڵـتـانـیـیـت و

نـیـگـاكـات لـه‌ ئـاسـت بـچـووكـیی مـن

دانـاخـه‌یـیـت و فـه‌رامـۆشــم نـاكـه‌یی،

ئـه‌گـه‌رچـیی

بـه‌ درێــژایی ژیــان،

گـرگـنـیی مـن، گـه‌وره‌یی تـۆیی

لـه‌یــادی دا بـزر ده‌بــێ،

ده‌زانـم…

ده‌زانــم لـێـبـوورده‌یـیـت،

لـه‌ ئـۆقـیـانـووســه‌كـان قـووڵـتـره‌

لـه‌ خـولـگـه‌ی زه‌ویی مـه‌زنـتـره‌

لـه‌ تـخـووبـی ئـاســمـان فــراوانــتـره‌،

ده‌زانـــم…

ده‌زانــم بـه‌خـشــنـده‌یـیـت

لـه‌ تـێـنـووس جـێـی نـابـێـتـه‌وه‌،

پـێـنـووس تـوانـای نـیـیـه‌، یـاداشــتـیی بـكـات

زمــان ووزه‌ی نـیـیـه‌، لـه‌ بــاره‌یـه‌وه‌ بـدوێــت…

ده‌زانــم و بـاش تـێـده‌گـه‌م

ئـه‌ڤــــــــــــــیـنـی تـۆ، بـێـســــــــــــــــنـووره‌،

ئــه‌وه‌ مــنـم

هـه‌ر گــاو مـه‌رزه‌ بـزر ده‌كـه‌م،

ئـه‌وه‌ مـنـم

وه‌ك شــه‌كـی گـێـژ

هـه‌ر چـركـه‌یـه‌ك ڕووم بـه‌ره‌و ئـاڕاسـتـه‌یـه‌كـه‌،

ئـه‌وه‌ مــنــم

هــه‌ر ڕۆژی ڕه‌نگـێـك ده‌پـۆشــم،

خـۆم لـه‌ خـۆم دا گـووم كـردووه‌…

ده‌زانــم و بـاش تـێـده‌گـه‌م

خـوودپـه‌رســـتـیی، ڕێـگـاكـانـم پـێ تـه‌یی ده‌كـات،

ویـســتـیی بـووغــرا

پـه‌نـجـه‌م، پـێـده‌خـاتـه‌ سـه‌ر

كـیـلـۆنـه‌ ژه‌نـگـاویـیـه‌كـانـی ئـێـره‌،

بـه‌د ئـاوه‌زیی

چــاوم وه‌ك دوو قـه‌لـه‌بـاچـكـه‌

هـه‌ڵـده‌داتـه‌ بـنـمـچـیی ژوور،

ده‌زانــم و بـاش تـێـده‌گـه‌م

قـه‌وزه‌ی هـه‌وس، كـانـیی ڕامـان شـلـوێ ده‌كـات،

كـرمـیی ئـاره‌زوو

دره‌خـتـی بـوونـم ده‌كـۆڵـێـتـن،

مـۆرانـه‌ی حـه‌ز، دڤـێـری مـتـمـانـه‌م ده‌خـواتـن…

 

دلـۆڤـانـه…‌

جـگـه‌ لـه‌ تـــــــــــــــۆ

مـن بـوونـێـكـی تـر شـك نـابـه‌م،

دڵـــی ئـومـێــد

لـه‌ تـوونـێـڵـی بـێ پـسـانـه‌وه‌، خـاتـرجـه‌م كـات

چـاڤـی یـه‌قـیـن

لـه‌ تـاریـكـیی بـێ ئـه‌نـدازه‌، ئـارخـایـان كـات

زمــانـی زارم

دنـاڤ بـه‌را پـرسـكـان دا، پـاراو بـكـات،

 

دڵـــــــــڤـان…

بـێـجـگـه‌ لـه‌ تـــۆ، كـێ ده‌تــوانــێ؟!

بـه‌ نـیـگـای هـه‌شـفـیـان بـڕووانـێ

لـه‌ گـونـاهـیی بـێـشــــــــــــوومـارم!!

بـه‌ سـۆز، بـه‌خـشــیـن، ئـاوه‌ژوو بـكـه‌

لاپــه‌ڕه‌ی ســـــــــــــــــــــــیـای ڕۆژگــارم!

بـه‌ ئـه‌ڤـیـنـی بـێـپـێـوانـه‌ هـه‌ڵـسـه‌نـگـیـنـێ

ســـــه‌رتــاپـێـی هـه‌رفـی ژیــــــــــــــــــــــــــــــانـم!!

 

دڵانـڤـان…

خـۆت فـه‌رمـووتـه‌:-

(ومن يتوكل على الله

فان الله عزيز حكيم)                               49 الأنـفـال

 

بـه‌نـده‌وارت(الـــرحمن)ی

كــردووه‌ بـه‌ كـۆڵـه‌گـه‌ی پـشـتـى,

ئـه‌و بـێـداره‌ت(الــرحيـم)ی

لـه‌ بـیـنـایـی دا چــانـدووه‌،

زمانـی خـۆی تـووڕ هـه‌ڵـداوه‌ و

(المـنـان)ی لـه‌ جـێـگـه‌ی دا ڕووانـدووه‌،

چـوون بـڕبـڕه‌ی

كـوا لـه‌ بـێ تـۆیی خـۆی ده‌گـرێ؟!

بـه‌ هـه‌ورازی ئـه‌و یـه‌قـیـنـه‌، هـه‌ڵـگـڕێـتـن!!

دوو گـلـێـنـه‌ی

كــوا ده‌تــوانــێ هـه‌تـه‌ر بـكـات

نـشـێـوی ئـه‌و حـه‌قـیـقـه‌تـه‌!!


هــــیـوا كـه‌ریـم مـه‌لا

كـوردسـتـان/ نـاحـیـیـه‌ی رزگـاریی

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.