سەرەتا / چاند و هونەر / سینەما و تیڤی / 63 به‌رهه‌م له‌ 19 وڵاتی جیهان له‌ به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران رکابه‌ری ده‌که‌ن

63 به‌رهه‌م له‌ 19 وڵاتی جیهان له‌ به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی کورته‌ فیلمی تاران رکابه‌ری ده‌که‌ن

مه‌نووچێهر جیهانی ـ 63 کورته‌ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی‌ 19 وڵاتی جیهان له‌ به‌شی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی نه‌غدی 3 هه‌زار دۆلاری پێکه‌وه‌ رکابه‌ری ده‌که‌ن.

به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سه‌ید سادق مووسه‌وی” وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له‌ ئێران، که‌ به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به‌ نمایش کردنی 63 کورته‌ فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی‌ 19 وڵاتی جیهان له‌وانه‌؛ فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریکا، هیندستان، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، غه‌نا، چین، چیک، پۆڵه‌ندا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئوستڕاڵیا، بولگاریا، دانیمارک، رووسیا، ئه‌فریقیای باشوور، به‌لژیک، قه‌زاقستان و ئێران و هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامامی لێژنه‌ی ناوبژیوانان له‌ وڵاتانی ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران؛ له‌ دوو به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ به‌شه‌کانی فیلمی درامی و چیرۆکی، به‌ڵگه‌ فیلمی دیکۆمێنتاری، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن له‌ رۆژانی 20 تا 24ی ژانویه‌ی 2021 زایینی له‌ په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ رۆژی 25 ژانویه‌ی 2021 به‌ ناساندنی هه‌ڵبژێردراوانی فێستیڤاڵ کۆتایی به‌ کاره‌کانی خۆی دێنێت.

«محه‌مه‌دمێهدی عه‌سگه‌رپوور»، «محه‌مه‌دڕه‌زا دڵپاک»، «ناسر سه‌فاریان»، «ئیسماعیل مونسف»، «به‌هرام ته‌وه‌کولی»، «روحوڵڵا حیجازی»، «روقیه‌ ته‌وه‌کولی»، «ئه‌شکان ره‌هگوزه‌ر» و «حه‌میدڕه‌زا لوتفیان» فیلمه‌کانی به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی سی و حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ناوبژیوانی و داوه‌ری ده‌که‌ن.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، به‌ یه‌کێک‌ له‌ فێستیڤاڵه‌ گرینگ و پڕبایخه‌کانی کورته‌ فیلم له‌ ئاستی جیهان دێته‌ ئه‌ژماردن و له‌ نێو ده‌رهێنه‌ره‌کانی کورته‌ فیلمی دونیادا  جێگه‌ و پێگه‌یه‌کی زۆر باشی هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێک، فیلمسازان و سینه‌ماکارانی سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌م رووداوه‌ سینه‌ماییه‌ ده‌نێرن؛ به‌ چه‌شنێک که‌ ئه‌مساڵ 4986 کورته‌ فیلمی بیانی و له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ییشدا نزیکه‌ی 1700 کورته‌ فیلمی به‌ڵگه‌یی، چیرۆکی، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێنی ئێرانی بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ نێردراوه‌.

 

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ کرته‌ بکه‌ن:

https://iycs.ir/category/festival/

 

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران.

 

 

دەربارەی Mansour Jahani