سەرەتا / وتار و بیروڕا / ئەوروپا لە نێوان ھاوپەیمانی ناتۆ و سوپای یەکگرتووی خۆیدا

ئەوروپا لە نێوان ھاوپەیمانی ناتۆ و سوپای یەکگرتووی خۆیدا

بورھان شێخ ڕەئوف
ھەرلەوکاتەی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتە دەست ئەوروپیەکان لێدوانەکانی ترەمپیان بە ھەند وەرگرت کە باسی ئەوەی دەکرت ئیتر بە بەلاش پارێزگاری لە کەس ناکەین ئیتر , زۆر وڵاتی دەگرتەوە ئەم لێدوانە ھەر لەڕۆژھەڵاتی ناوینەوە تاوەکو دۆستە کۆنەکانی لە ناتۆو بە دیاریکراوی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژاوا کە تاوەنباری دەکردنی بەوەی کەوا ئەرکە داراییەکانی سەرشەنیان لە ھاوپەیمانی ناتۆ بەجێ ناھێنن .
ھەربۆیە سەرۆکی فەرەنسا عەمانۆئیل ماکرۆن لە نۆڤەمبەری ئەمساڵدا ٢٠١٨ داوای پێکھێنان و دامەزراندنی سوپایەکی یەکگرتووی بۆ ئەوروپاکرد بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و ڕاستەوخۆ بەرەڤانی لە خۆیان بکەن بەبێ ئەمریکا , ئەم لێدوانە سەرۆکی ئەمریکای گەلێک قەڵس و نیگەران کرد چونکە ئەم داخوازی و پێشنیارە ئەمریکای خستە خانەی چین و ڕوسیاوە وەکو ھەڕەشەو مەترسین بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەوروپا.
لە ھەمانکاتدا ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل لە ١٣ نۆڤەمبەری ئەمساڵدا لە وتارێکدا لە بەردەم پەرلەمانی ئەوروپادا وتی پێویستە ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرینە بەر بۆ پاراستن و پێشخستنی بەرژەوەندی ھاوڵاتیانمان و ھەروەھا کاربکەین بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی سوپایەکی ڕاستەقینەی ئەوروپا ھەروەھا پێداگیریشی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەم بۆچوونە پێچەوانەی بوونی ھاوپەیمانی ناتۆ نابێت لە ئەوروپا , لەلایەکی تریشەوە سەرۆکی ڕوسیا فلادیمیر پۆتین پێشوازی گەرمی لە پێشنیارەکەی ماکرۆن کردو وتی ئەمە بۆچوونێکی تازەنیەو کۆنە بەڵام سەرۆک ماکرۆن زیندووی کردەوە ھەروەھا وتی کارێکی لۆجیکیە کە ئەوروپا خاوەنی سوپای سەربەخۆی خۆی بێت خاوەنی سەروەری بێت بۆ بەرگری و ئاسایشی خۆی .
ھەرچەندە ھەندێک بۆچوون ھەیە کە باس لەوەدەکەن بە بێ ئەمریکا ئاسایشی ئەوروپا دابین ناکرێت لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپا دامەزراوە و خاوەنی دامودەزگای زۆرە ھەر لەپەرلەمان و پەیوەندی یەکانی دەرەوەو …تد بەڵام ناکرێت ئاسایش و بەرگریەکەی وابەستەی ھێزی دەرەکی بێت کە ئەمریکایە مەبەستیان .
ئەوروپا بۆ بیر لە دامەزراندنی سوپای سەربەخۆی دەکاتەوە؟
ھەرچەندە سەرھەڵدانی ئەم بیرۆکەیە لە ڕابردوودا لەکاتی لاوازبوونی ڕوسیا و سەرقاڵبوونی بە کێشەکانی ناوخۆیەوە دەھاتە ئاراوە وەکو لەکاتی ڕووخان و ھەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتدا بەڵام ئەمجارە بە پێچەوانەوە ھاوکاتە لە گەڵ ھەڵکشانی ھێزو ھەژموونی ڕوسیادا , جگە لەوەش ترس و بەخۆکەوتنەکانی ئەوروپیەکان لە لێدوان و کردەوەکانی سەرۆک ترەمپە ھەروەکو لە سەرەتای وتارەکەمەوە ئاماژەم پێکرد کە ھەر لە سەرەتای ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیەوە باسی دەکرد و بە گوێ ی ھەموو جیھانی دا دەدا کە دەیووت سەرچاوەی ھەموو قەیران و کێشەکان کە ڕوبەڕوی ئەمریکا دەبێتەوە ئەوەیە کە ئەمریکا جڵەوی سەرکردایەتی جیھانی گرتۆتە دەست و ھەروەھا ئاماژەی بە ئەوە دەدا کە لە پەیمانی ناتۆ دەکشێنەوە ھەروەھا لە شوێنێکی دی دا دەی گووت کە کێ زیاتر بدات پابەند دەبین بە پاراستن و پارێزگاری لێَ ی ھەروەھا دەی گووت ئەمریکا دەبێت خۆی ڕزگار بکات لەو نەفەرانەی کە بە خۆڕایی سوار دەبن .
کەچی ئەوەی بینیمان ترەمپ پێچەوانەی ئەو لێداوانانەی خۆی ھەڵوێستی وەرگرت زۆر دژی پێکھێنانی سوپای سەربەخۆی ئەوروپایە و وت ئەگەر ئێمە نەبووینایە ئیستا فەرەنسیەکان بە ئەڵمانی دەئاخفتن و لە کاتێکدا ئەگەر سەیر ی لێدوانەکانی پێشووتری بکەین ئەم ھەنگاوەی ئەوروپیەکان ئەو بارە قورسەی لە سەرشانی ئەمریکا لادەبرد کە ترەمپ باسی دەکرد بۆ پارێزگاری لە ئەوروپا .
ھەرچەندە ئەگەر ساڵی ٢٠١٧ بە نموونە وەربگرین لە سەر خەرج و پێداویستیەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ تەنھا ئەمریکا ٦٨٦ ملیار دۆلاری داوە کە دەکاتە ٧١% کۆی خەرجیەکان چونکە ئەمریکا لەڕووی مێژوویەوە گەورەترین ھاوبەشی ھەبووە لە دابینکردنی ھەموو کەرەسەکانی ئەو ھاوپەیمانێتیەوەچ لە ڕووی سەربازی و سیاسیەوە ھەر ئەوەشە ئەمریکای کرد بە برا گەورەی ھەموو جیھان بەڵام ئەگەر سەرۆک ترەمپ بیەوێت ھەر سەرگەورە و فەرمان ڕەوا و قسەڕۆیشتوو بێت ئەمریکا دەبێت ھەر کیسەی پڕبکات و بە سەخاوتەوە خەرجی بکات .

دەربارەی Burhan Shex Reuf

هەروەها ببینە

چاودێریکردنی خود، لەلای ژنانی نوسەر

 سوەیلا مێهەمی : خود سانسۆڕکردن تایبەتمەندی و میراتگری مرۆڤ و کۆمەڵگاییەکی دەستپەروەردەیی دەسەڵاتێکە کەساڵانێکە ساڵ بەساڵ …