سەرەتا / وتار و بیروڕا / ئەگەر لە بێئاگاییدا بێت، ناوی چی لێدەنێن کاتێ بەشەرێک لاسایی ئەردۆگان دەکاتەوە؟!..

ئەگەر لە بێئاگاییدا بێت، ناوی چی لێدەنێن کاتێ بەشەرێک لاسایی ئەردۆگان دەکاتەوە؟!..

نیاز حامد: 

ئەم هێمایە، هێمای سیستەمی ئەپارتایدی دەوڵەتی تورکیایە .. هێمای دژە بەشەرییەتە، دژی بوونی مرۆڤە ئەگەر تورک نەبێت.
لە (ویکپیدیا) پێناسەی ئەم هێمایە بەم شێوە کردووە:
Turkish ultranationalism- نەژاد پەرستی ئەوپەڕی بۆ تورک
Neo-fascism- فاشیزمە نوێکان
Pan-Turkism and Turanism – پان تورکیزم-تۆرانیزم
Anti-Armenian sentiment- دژە ئەرمینیەکان
Anti-Greek sentiment- دژی یۆنانەکان
Anti-Kurdish sentiment- دژە کوردەکان

تێدەگەیەین کاتێ تیرۆریستێکی وەک ئەردۆگان دووپەنجەی بەرز دەکاتەوە کە هێمای گورگە بۆرە شۆڤینییەکانی تورکن و پێماندەڵێت: وەک گورگ هیچ بەزەییەک بەمرۆڤی کورد و گەلانی ناوچەکە ناکەم، کۆمەڵکوژییان دەکەم، لێ کاتێ ئەم ژنە، لەگەڵ رێزم بۆ ژن، پەنجەکانی وا بەرز دەکاتەوە، دەبێت بپرسین: دەیەوێت چیی بەخەڵکی بڵێت؟!.
ئایا لە بێئاگاییدایە یا بەپیلانە؟! ئەگەرنا چۆن ئەویش بە هەمان شێوەی تیرۆریستێکی وەک ئەردۆگان و باخچەلی، هێمای فاشیەت و شۆڤینیەتی تۆرانە تیرۆریستەکان بەرز دەکاتەوە ؟! ئێ خۆ لە خۆڕا نییە؟!
ئایا ئەویش دەیەوێت بەشێوازی خۆی کوردان کۆمەڵکوژ بکات؟!… پرسیم ئەو ژنە کێیە؟ وەلامیان دامەوە بەسوپاسەوە گوتیان، ناوی “ئەڤین”ە و بەرنامەی هەیە لە تەلەفزیۆنێکی بەناو کوردیی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدارە دەدرێت…ئەم نزمە لە بڵاوکردنەوەی کەڵچەری تەسلیم بوون، مەترسیدارە..
داوای روونکردنەوەی لێدەکەم، با بۆخەڵکی بەیانی بکات مەبەست لەم هێمایە چییە؟ لەژێر سایەی ئەم هێمایە گەلێک کۆمەڵکوژ دەکرێت، ئەو بەشەرە دەیەوێت چیمان پێ بڵێت بە بەرزکردنەوەی ئەم هێمایە؟!
پارتی رێگای بۆ خۆش دەکات، ئەوەی داگیرکەرانی کوردستان بەدەیان ساڵە نەیانتوانیوە بیکەن بۆ دابڕانی جڤاکی کوردی لە کەڵچەر و زمانی، ئەوەتا پارتی بۆیان جێبەجێ دەکات، هەمووشی لە غیابی نەبوونی هێزێکی سیاسی نیشتمانی سەربەخۆ ئەم تاوانانە ئەنجام دەدرێت، ئەوەی هەیە لە باشور حزب نین، دوکانی پۆست وەرگرتنن و پاشکۆ و وابەستەن.
.
نیاز حامد

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

وەڵامێک بۆ نووسینە چەواشەکارییەکەی عەبدولڕەحمان فەرھادی!..

سەدیق سەعید رواندزی ماوەیەکە لەمەو بەر، وتارێکم لە بارەی کتێبێکی نووسەرێکەوە نووسی و چەند ڕەخنەیەکم …