سەرەتا / وتار و بیروڕا / خوێندنەوەی ڕۆمان یان کۆپیکردنەوەی وتاری نووسەرانی تر؟

خوێندنەوەی ڕۆمان یان کۆپیکردنەوەی وتاری نووسەرانی تر؟

سەدیق سەعید ڕواندزی
یەکێک لەسیمادیارەکانی دەقی ئەدەبی بەگشتی و ڕۆمانیش وەک ژانرێکی ئەدەبی بەتایبەتی،ئەوەیە کەدەکرێ لە کڵاوەڕۆژنەی جیاوازەوەوھەرخوێنەرێک بەپێی دنیابینی و ئاستی چێژوەرگرتنی لە دەقەکە، بیخوێنێتەوە.بەتایبەتیش کەھەندێک ڕۆمان بە ئەندازەیەکی زۆرلای خوێنەران جێگەی چێژوخوێنەوەن.بێگومان تائێرەئاساییە، بەڵام ئەوەی ئاسایی نییەو دەبێ ڕەخنە بکرێت و ڕەتبکرێتەوە ئەوەیە، کەسانێک کاوێژی نووسینی نووسەرانی تر بکەنەوە بەھەندێک ئارایشتی سادەوە کەڕەھەندە مانایەکەی ناشارێتەوە.یاخود بیرۆکەو دەستەواژەو دەربڕینەکان، بەھەندێک دەستکارییەوە وەربگرێت و بوێری ئەوەشی ھەبێت ناوی لێبنێت خوێندنەوەی ڕۆمان، یان لێکۆڵینەوەی ئەدەبی.کەبەداخەوە خەریکە وەکو شیعرھیچ سەنگ و بەھایەکی مەعریفی و ڕەخنەیی نامێنێت، چونکە کەسانێک بە پاشخانێکی لاوەزەوەو لەپەراوێزی ھەندێک وتاری سادەو ساکارەوە، بەناوی ڵێکۆڵینەوەی ئەدەبی، وتار دەنووسن.ڕۆمانی لەمەککە، یەکێکە لەو ڕۆمانە دیارانەی ماوەیەک لەمەو بەر بڵاوبووەوە. کەڕۆمانێکی سەرنج ڕاکێشەو بەشێکی زۆری خوێنەرانیش خوێندوویەتیانەوە، کەھەندێکییان لەبارەی ڕۆمانەکەوە، وتاریشیان نووسیوە. لەوسۆنگەیەشەوە ئێمەش وەکو خوێنەرێک لەژمارە(١١٤٤ی ڕۆژی ٩-١٠-٢٠١٨)وتارێکمان بەناوی(حەجکردنێک بەخەیاڵ لەڕۆمانی لەمەککە) لە ھەفتەنامەی(ڕێگای کوردستان) بڵاوکردەوە. بەڵام دوای چەند مانگێک لە پاشکۆی (ئەدەب و کلتووری) ھەفتەنامەی ڕووداو ژمارە(١٠٨لە ١١-٣-٢٠١٩) وتارێکی (بۆتان لەتیف) ناوێکمان بینی، کەبەناوی خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانەکە نووسیویەتی. کاتێ وەک خوێنەرێک ئەو وتارەم خوێندەوە، بەداخەوە ھەستم بەوەکردکە ناوەڕۆکی ئەم وتارە، دەق لەو وتارەی پێشووتری من وەرگیراوە، بەھەندێک دەستکارییەوە.بەداخەوە لەھەرێمی کوردستاندا، لەلایەکەوە لەبەرزۆری چاپ و بڵاوکردنەوەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زۆربوونی کۆلکە نووسەر،بەلێشاو نووسین بڵاودەکرێنەوە. بەبێ ئەوەی ھیچ ھەڵسەنگاندن وسانسۆرو ڕەتکردنەوەیەک ھەبێت.ئەمەش دەرفەت دەرەخسێنێت کەئەگەر کەسانێک(بەداوای لێبوردنەوە لەخوێنەرە بەڕێزەکانی ئەدەب وکلتوور) دزی ئەدەبیش بکەن، یاخود کاوێژو کۆپی نووسینی نووسەرانی تر بکەنەوە، ئەوا بۆیان دەلوێت و دەچێتە سەر. چونکە لەنێو نێوەندێکی گەڕەلاوژێی نووسینی لەو شێوەیەدا، کێ بە پێویست دەزانێت لەسەر وتارەکان بوەستێت و بەراوردی یەکتریان بکات.یاخود بەدوای سەرچاوە ئۆرگیناڵەکەی دابگەرێت. ناکرێ کەسانێک نووسینی کەسانی دیکە کاوێژبکەنەوە، لەپەراوێزی ئەمەشەوە ھەوڵبدەن ببنە نووسەر. بێگومان دەبێ دڵنیا بن کەبەو ڕێگەیە نابنە نووسەرو پێویست بەوە ناکات خۆیان ماندووبکەن.ئێمە بۆ ئەوەی بە دەق بیسەلمێنین کە ئەو بەڕێزە، وتارێکی ئێمەی کۆپیکردۆتەوە،دەقی پەڕەگرافەکان ودەربڕینەکان دەنووسینەوە،ئیدی دادوەری بۆخوێنەرانی ئەو ھەفتەنامە سەنگینە جێدێڵین.من لەوتارەکەمدا کەلەسەرەوە ئاماژەم بۆ سەرچاوەکەی کردووە نووسیومە:_(بۆیە ژنەکەی و مەحبوبەی خوشکی ئاگادار دەکاتەوە کەشابانووی دایکی ھەراسان نەکەن وڕەچاوی باری سایکۆلۆژی و ھزری بکەن) بۆتانیش لەوتارەکەی خۆیدا کەلە ئەدەب و کلتوور بڵاویکردۆتەوە دەنووسێت:_(بۆیە داوا لەخێزانی و خوشکی دەکات بەپێی ھەستی دایکیان بجوڵێنەوەو بێزاری نەکەن). من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_(دایکی تووشی نەخۆشی خەڵەفان بووە بۆیە بۆ ئەوسەختە کەشەش سەعات بەفڕۆکە گەشت بکات و بچێتە لای کوڕەکەی لەھۆڵەندا).کەچی بۆتان لەوتارەکەیدا ئەمەی نووسیوە:_(دایکی پیرو کەنەفت بووە توانای بڕینی ڕێگای دووری نییە تاکو بچێتە ئەمستردام).من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_(بۆیە ئەو ڕۆژە ڕێکەوتی ڕۆژی مردنی شێخ زایدەو ھەزاران کەس لەژن وپیاو بەجل و بەرگێکی سپی تایبەتەوە دێنە ناو مزگەوتی شێخ زایدەوە). بۆتانیش لەوتارەکەیدا نووسیویەتی:_(وارێکدەکەوێت ساڵیادی کۆچی شێخ زایدیش دەبێت،خەڵکێکی زۆر لەگەشتیارو شوێنکەوتووئاپۆڕای خەڵک بەجلی سپی دێنە مزگەوت). من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_( کەدایکی بەو پۆشاکە سپییەوە لە مزگەوت دێتە دەرەوە واھەست دەکات حەجی کردووە). بۆتانیش لەوتارەکەیدا نووسیویەتی:_(ئیدی لەخەیاڵ وبوخچەی دایکە شابانووئێرەمەککەیە).من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_(بەڵام بەداخەوە دایکی تووشی نەخۆشی خەڵەفان بووە). بۆتانیش لەوتارەکەیدا نووسیویەتی:_(دایکییان تووشی نەخۆشی لەبیر چوونەوەو خڵەفان بووە).تەنانەت وشەی خەڵەفانیشی بەھەڵە نووسیوە. من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_(تاڕۆژێکییان بەڕێکەوت دایکی لەپەنجەرەی ھوتێلەکەوە سەیری بیابان دەکات و مەککەی بەخەیاڵ دادێت). ئەویش لەوتارەکەی خۆیدا کەلەئەدەب و کلتوور بڵاوبۆتەوە نووسیویەتی:_(دایکی لە ھوتێل لەپەنجەرەوە دەیڕوانیە بیابان و وێنای مەککەی دەکرد).من لەوتارەکەمدا نووسیومە_(چێژم لەخوێندنەوەی ئەوڕۆمانە بینی ھەرچەندە ڕۆمانێکی سادەو ساکاریشە). بۆتانیش لەوتارەکەیدا نووسیویەتی:_(بەگشتی ڕۆمانێکی خۆش و بەتام و چێژەبەزمانێکی سادەو ڕەوان نووسراوە).من لەوتارەکەمدا نووسیومە:_( ڕۆماننووس باس لە ململانێی ئێران و وڵاتانی کەنداودەکات).بۆتانیش نووسیویەتی:_(ئەم ڕۆمانە بەریەککەوتنی ململانێی فارس و عەرەبە).من لەوتارەکەمدا نووسیومە:(خوێنەر کەڕۆمانەکە دەخوێنێتەوە واھەست دەکات بەکوردی نووسراوە).ئەویش لەوتارەکەیدا نووسیویەتی:_(بەزمانێکی کوردی جوان نووسراوە). بێگومان زۆردەربڕینی دیکەش ماون کە ئێمە ئاماژەیان پێ نادەین و ھیوادارم خوێنەران خۆیان ھەردوو وتارەکە بخوێنەوەوبەراوردی یەکتریان بکەن. دواجاردەڵێم مەبەستمان لە نووسینی ئەم بەدواداچوونە،شکانەوەوڕووشاندنی ھیچ کەسێک نییە. بەڵکو مەبەستمان ئەوەیە، ناکرێ کەسانێک لەسەرھەوڵی خوێنەوەی کەسانی تربۆ ڕۆمان یان ھەرژانرێکی دیکە،خوێنەوەی دیکە بکەن و بەناوی خۆشیان بڵاویبکەنەوە. من ئەم وتارەم (پێنچ مانگ و دووڕۆژ) بەرلەوتارەکەی بۆتان لەتیف نووسیوە.ڕەنگە ئەو وتارەکەی منی لەھەفتەنامەی ڕێگای کوردستان نەبینیبێ،بەڵام دڵنیام کەلەماڵپەڕی (دەنگەکان) کەماڵپەڕێکی ئەدەبییە، وتارەکەمی بینیوە. چونکەخۆشی لەوماڵپەڕە ھەندێک جار وتاروھەندێ جاریش قسەی سادەو ساکاربەناوی دەقی شیعری بڵاودەکاتەوەھەرکەسێک گومانی لەو بۆچوونەی من ھەیە دەتوانێ بچێت ھەردوو وتارەکە ببینێت. ئامۆژگاریشم بۆ ئەدەب و کلتوور ئەوەیە، بابەتی کۆپیکراوی نووسەرانی ترلە ژێر ھیچ پاساوێک بڵاو نەکاتەوە….

*تێبینی/ ئەم بەدواداچوونە وەک نەریتێکی نووسین، بۆ ئەدەب و کلتووری ڕووداو نێردراوە، بەڵام بە داخەوە بڵاوینەکردەوە.کە ئەمەش دەرفەت لەبەردەم کەسانی ترزیاتردەرەخسێنێ کۆپی وتاری نووسەرانی تر بکەن….

دەربارەی Sadiq Rwandze

هەروەها ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی” ڕێكـ نەکەوتون!؟

هەروەك چۆن دوابەدوای ڕێکەوتــننامەی دەباشان ڕەخنەکانمان لە ڕوی یەکێتی رانەگرت و بەردەوام بوین ، لەباش …