سەرەتا / وتار و بیروڕا / خەمێ بۆ دڵشکانی داھێنەرێ، نامەیەک بۆ ھونەرمەند زیرەک میرە

خەمێ بۆ دڵشکانی داھێنەرێ، نامەیەک بۆ ھونەرمەند زیرەک میرە

سەردار جاف : بە داخەوە جگە لە ناو و ناوباگتان لە نزیکەوە ئاشنایەتیمان لە گەڵ ئێوەی دەست و پەنجەڕەنگین و ھەڵقوڵاوی کانیاوی بیر و داھێنان نییە، ئافەرین و دەستخۆشانەی ئێمە و سەدان ھەزاری وەک ئێمە چەندە باڵا و پڕ مۆڕاڵ بێ بەرەو ترۆپکی ئاسمان ھەڵکشێ و ھەڵبزنێ، لە تەک ھەموو ئەو خۆشەویستییەی کە لە ناخی ئێمەمانان بۆ ئێوە و ھەستە ناسک و جوان و باڵاو داھێنانەکەتان ھەیە، ناکاتە بوغز و رک و کینەی کوڕێژگەیەکی ھەڵخەڵتاو و دواکەوتوو و مێشک شۆراوی بیری توندئاژوویی گروپە ئیسلامییەکان، کە سبەی کارێکی نامەردانە لە ھەمبەر ئەو پەیکەرە جوانەدا بکات، عەقڵیەتە ھەمەجییەتەکان ھەمیشە ئەو جۆرە بیرکردنەوانە گۆش و باڵا دەکەن ، چونکە لە مانای خۆشەویستی تێ ناگەن، ھەرگیز وشەی خۆشەویستیشیان پێ قبول نییە، جا چ جای بگاتە پەیکەرێک نمونەی ئاوێزان بوونی دوو ڕەگەزی جیاواز بێ، کە ھێمای خۆشەویستی بێت بۆ نەتەوەیەکی بەدبەخت و بێ پشت و پەنا.
ئێمە لە ئێوە تێدەگەین و حاڵیین کە چەقۆ چ مانا و مەغزایەک دەبەخشێ، دەزانین برای شمشێرە، لێ دەترسین رۆژێ ئەو شمشێرە نەفرەت لێکراوە بێتە دەنگ و ئەو دڵە پڕ سۆز و خۆشەویستییەی ئێوە و ماندووبونتان شەقار شەقار بکات و لە گەڵ خۆتدا ئێمەیش بگریەنێت، لە ئێستاوە دبێژین چۆن گریاین بۆ بەخشینی ئەڵقە زێڕەکەی پەنجەتان بە کەمپینی ھاوکاری گەل بۆ زانا و بلیمەت و خۆشەویستی نەتەوەکەمان کاکە کۆچەر بیرکار، گریانیشمان بۆ ئەو عەقڵییەتە بەرتەسک و بیرھەمەجیانە ھەیە کە لە ڕێ لادراون ، دەترسین ئەو خەونانەمان ھەردەم کوت و زنجیر و زیندانی کراو بێت و خۆشەویستی لە رێی ژیانمانا ون بێت.
وەک تاک و کومەڵ و ھاوشاری و ھاونیشتیمانییەکانمان بشێ کارەکەتان ببێتە مایەی شۆردنەوەی ناخی شەڕانگێزیمان و ئیدی دەست بەرداری ئەو کارە قێزەونانەی یەکدی رەفزکردنەوە بین، دخازم کاری ئێوە بەر لەتاک، کروب و دەستە و تاقم وپارتە رامیارییەکانی نیشتمانم فێری ئەوینداری و خۆشەویستی یەکتر و لێبوردەیی بکات، دەنا ئێمەی بەدبەخت لە خوارێ ھێندەی ئەوان رکمان لە یەک نابێتەوە، رەنگە پەیکەرەکەتان بە جۆرێک لە جۆرەکان ھانمان بدات ، و تەواو ھۆگری خۆشەویستیمان بکاتەوە گەر ئەوان بھێڵن، یان ھەر لە ڕێوە بە ناوی ئایینەوە چەمۆڵەی قبوڵنەکردن لە پەیکەرەکەتان دەنرێت.
ئاخر ئێمەیش ناتوانین یا فێر نەکراوین ناوی ئێوە ھاوچەشنی قوربان سەعیدی ئازەربایجانی بە زیندوویی بنوسینەوە، ئەو رۆمانێکی ئەفسانەیی نوسی خۆشەویستی ( عەلی ) موسلمان و ( نینۆ) ی مەسیحی لە ١٩٣٧ نوسییەوە، دواتر ئەو پەیکەرە باڵایەی لێ بەرجەستە بوو، کە نھا جوانی بە شاری ( باتۆمی ) جۆرجیا بەخشیوە، ئاویتەی ئەو ئاوە روونەی شارە کەنارییەکە بووە، جێ پەنجەکانی ھونەرمەند( تەمارا کفیسیتادز) ی پەیکەرتاشی جۆرجی پێوە دیارە و ڕەونەقی باتۆمی جوانتر و باڵاتر نیشانداوە، گەرچی پەیکەرەکەی باتۆمی جووڵەی تێدایە و ئاوێتەی یەکدی دەبن و ھیمای تێکەڵاوبوون و پرۆسەیەکی سیکسی نیشان دەدات و لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە شکۆمەندتر نیشان دەدرێت و پڕ بینەرتر دەبێ و ناودارتر دەردەکەوێت، لەو پەیکەرەی ئێوەیشدا رەنگە ئاوێتەبوونی لێوی کچ و کوڕەکە قبوڵ نەکرێت و ببێتە مایەی ھەڕەشەی رووخان.
ئاااخ دەسەڵات لە کوێی ، کەلتوور لە کوێی ، ھۆشیاری لە کام کونج خۆت خلفاندووە و کۆمەڵێ کەست گەوج کردووە، پێشتریش ھەر لە ( سلێمانی ) دا کاری رەفز کردنەوەی قێزەونانە بینرا و ھیچ نەکرا ، ئەوە رەنجی داھێنەری کوردە کەلە وڵاتی خۆیی پاداشت دەدرێتەوە، کە ھەمیشە داھێنەر دل و بیر و ئاوەز و ئەندێشەکانی لە قاڵبدانی تیرۆربوونی کارەکەی دەخولێتەوە، ئەوەیش ھەر داھێنانی کوردییە کە بەرھەمی ڕەنج و شەونخوونی لە تاراوگەدا کۆچەر بیرکار باڵا دەکات .

دەربارەی CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان. چراتێڤی..هەناسەو نەفەسى هەموو ئەو مرۆڤانەیە دەنگ بوون و دەنگ دەمێنن لەڕوداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی جیهان و کوردستان. لێرەوە رایدەگەیەنین جگە لەو بابەت و بڵاوکراوانەى لۆگۆى چرایان بەسەرەوەیە چرا بەرپرس نییە لەناوەرۆکى بابەت و بڵاوکراوەکان.

هەروەها ببینە

چاودێریکردنی خود، لەلای ژنانی نوسەر

 سوەیلا مێهەمی : خود سانسۆڕکردن تایبەتمەندی و میراتگری مرۆڤ و کۆمەڵگاییەکی دەستپەروەردەیی دەسەڵاتێکە کەساڵانێکە ساڵ بەساڵ …